له زیادكردنێكى ئاشكرادا كه له رێى ئینته‌رنێته‌وه به‌ڕێوه چوو، 60 پارچه كه‌لوپه‌لى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى ئیسپانى پاپلۆ پیكاسۆ فرۆشران.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا باس له فرۆشتنى كه‌لوپه‌له‌كانى پیكاسۆ ده‌كات له‌رێى زیادكردنێكى ئاشكرا كه له‌لایه‌ن خانه‌ى سوزبیز له ئینته‌رنێته‌وه رێكخراوه.
پاپلۆ پیكاسۆ له ساڵى 1881 له ئیسپانیا له دایك بووه و له ساڵى 1973 مردووه
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، سێ پارچه‌ى ره‌نگدان كه له وێنه به‌ناوبانگه‌كانى به‌كارى هێناوه زۆرترین كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر بووه.
یه‌كێكیان به 56 هه‌زار پاوه‌ند و ئه‌ویتر به 24 هه‌زار پاوه‌ند و سێیه‌میشیان به 24 هه‌زار پاوه‌ند فرۆشراون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه 60 پارچه كه‌لوپه‌لى تایبه‌تى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه، له‌لایه‌ن
ماریا پیكاسۆ پارێزراو بوون كه نه‌وه‌ى پیكاسۆ بووه. كۆى پاره‌كه‌یشى زیاتر له شه‌ش ملیۆن دۆلارى به‌ده‌ست هێناوه
پاپلۆ پیكاسۆ له ساڵى 1881 له ئیسپانیا له دایك بووه و له ساڵى 1973 مردووه، به یه‌كێك له داهێنه‌رترین و به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت.