سوعاد حوسنی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری سینه‌مای عه‌ره‌بی بوو و له ساڵی 2001دا كۆچی دوایی كرد، له دوای مردنی زۆرترین قسه‌وباس له جۆری مردنه‌كه‌ی ده‌كرا و تا ئێسته‌یش ده‌كرێت به‌وه‌ی خۆی كوشتووه، هه‌ندێك جاریش ده‌گوترێ كوشتوویانه. به‌ڵام ئه‌و پزیشكه‌ی كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌كرد، له دیمانه‌یه‌كدا نهێنێ نوێ له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دكتۆر عیسام عه‌بدولسه‌مه‌د كه پزیشكی تایبه‌تی سوعاد حوسنی بوو و له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیدا به‌شدار بووه، له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سه‌دا به‌له‌د"ی میسری رای گه‌یاندووه، به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه سوعاد خۆش كوشتبێ كه كوژرابێت، ته‌نانه‌ت به‌رله مردنی به ماوه‌یه‌ك كه‌م، هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سیناریستێك كردبوو كه ئێسته ناوی له بیر نییه.
زیاتر گوتی چوار ساڵ به‌رله مردنی چووه‌ته به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ر، ده‌یویست به‌رله مانگی ئابی 2001 بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، به‌ڵام جێی داخه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و كاته، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌وه‌شی گوت كه سوعاد حوسنی ده‌یویست ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، نیازی نه‌بووه بچێته ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵكو ده‌یویست بچێته شوقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سیناریسته‌كه‌ی كه ئه‌و شوقه‌یه له قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر بوو.
دواتریش گوتی ئه‌و به‌دووری ده‌بینێ سوعاد خۆی كوشتبێ یان كوژرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ ژیان هه‌بوو، به‌رله‌مردنی ته‌نانه‌ت ددانه‌كانی هه‌موو چاك كردبووه‌وه، بایه‌خێكی زۆری به جه‌سته و كێشی خۆی ده‌دا، له‌وه‌ش گرنگتر بڕیاری دابوو كه گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر، ده‌ست به كاره هونه‌رییه‌كانی بكاته‌وه. چونكه سێ ده‌قیان خستبووه به‌رده‌ستی تا قبووڵیان بكات و كاریان له‌سه‌ر بكات.
ناوی راستینه‌ی خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری سوعاد حوسنی، "سوعاد محه‌مه‌د مه‌حموود حوسنی ئه‌مین ئه‌لبابا"یه و له ساڵی 1943 له گه‌ڕه‌كی بولاق له شاری جیزه‌ی میسر له دایك بووه. به "سه‌ندرێلای شاشه‌ی عه‌ره‌بی" ده‌ناسرێته‌وه كه له منداڵییه‌وه خۆی له بواری نواندن و گۆرانی دۆزیوه‌ته‌وه و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و تۆماركردنی چه‌ندان گۆرانییه. باوكی محه‌مه‌د ئه‌لبابا یه‌كێك له ناودارترین خۆشنووسه‌كانی میسر بووه.
ئه‌و خاتوونه له 21/6/2001دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه كه زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی نه‌كردووه، به‌ڵكو هاتووه‌ته كوشتن، چونكه له‌ناو شوقه‌كه‌ی خۆی له به‌ریتانیا خۆی خستووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته دادگا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.