به راشكاوى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر له‌سه‌ر دۆسیه‌ى لیبیا هه‌ڕه‌شه‌ى له ده‌ستوه‌ردانى توركیا كرد و ئاماده‌یى سوپاكه‌ى پێشان دا له‌وه‌ى ده‌توانێ هێرش بكاته ناو خاكى لیبیا ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكارى ده‌كرێن له سنوورى میسر نزیك ببنه‌وه.
دوێنێ شەموو عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك كۆمارى میسر سه‌ردانى سوپاكه‌ى كرد له ناوچه‌كانى رۆژئاواى میسر و نزیك له سنووره‌كانى لیبیا. سه‌رۆكى میسر راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى حكوومه‌تى ویفاق كه به "تیرۆریست" ناوى بردن، له سنووره‌كان نزیك ببنه‌وه، ئه‌وا هێزه‌كانى میسر هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌چنه ناو خاكى لیبیا.
ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مه‌ریكى به‌راوردى هێزى میسڕ و توركیا ده‌كات
لێدوانه‌كه‌ى سیسى به یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى كرده‌نى داده‌نرێت له توركیا كه ماوه‌ى دوو ساڵه به ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى لیبیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت و چه‌ك و چه‌كدار به حكوومه‌تى ویفاق ده‌دات.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى باسى له توانا سه‌ربازییه‌كانى توركیا و میسر كردووه و به یه‌كترى به‌راورد كردوون.
له‌وانه میسر سوپاكه‌ى له ریزبه‌ندى سوپاكانى دنیا له‌ڕووى به‌هێزییه‌وه پله‌ى نۆیه‌مى هه‌یه، كه‌چى توركیا دوو پله دواتره و پله‌ى یانزه‌مى هه‌یه. توركیا و میسر هه‌ردووكیان چه‌ك و فڕۆكه‌ى جه‌نگى رۆژئاوا به‌كار ده‌هێنن.
به‌ڵام توركیا له شه‌ڕه‌كان ئه‌زموونى زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، پێگه‌ى جیۆگرافى میسر له دۆسیه‌ى لیبیا له توركیا به‌هێزتره، چونكه میسر له‌گه‌ڵ لیبیا دراوسێیه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى فه‌رمى توركیا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سیسى، یاسین ئۆكتاى راوێژكارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كه له ماڵپه‌ڕێكى توركى بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه گه‌ڕانه به‌دواى بیانوو بۆ ئه‌وه‌ى بیانه‌وێ لیبیا داگیر بكه‌ن.
چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕى ناوخۆیى له ناو لایه‌نه‌كانى لیبیا ده‌ستى پێ كردووه، كۆمه‌ڵێك وڵاتى بیانى لایه‌نگرى شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن. قه‌ته‌ڕ و توركیا پاڵپشتى حكوومه‌تى ویفاق ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن فائیز سه‌راجه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. سعوودیه و میسر و رووسیا و فڕه‌نسا و ئیمارات پاڵپشتى له سوپاى نیشتمانى لیبیا ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت.