دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وه‌ستابوون، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا كارى وێنه‌گرتنى چوار فلیمى سینه‌مایى ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا كار بۆ ته‌واوكردنى چوار فیلمى سینه‌مایى بكرێت كه له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا به‌هۆى په‌تاوه وه‌ستابوون.
یه‌كه‌م فیلم كه ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كرێت به‌شى دووه‌مى ئاڤاتاره "
Avatar2" به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌و فیلمه له ساڵى 2009 به‌رهه‌م هاتووه و له‌لایه‌ن جیمس كامیرۆن ده‌رهێنراوه و بابه‌تى فیلمه‌كه خه‌یاڵى زانستییه. كاره‌كانى فیلمه‌كه له نیوزیله‌ندا ده‌كرێت.
سێ له فیلمه‌كان زنجیره‌ن و ناوبانگیان له دنیا هه‌یه
فیلمی دووه‌م كه بڕیاره ده‌ست پێ بكاته‌وه، فیلمى دنیاى دهیناسۆڕهكانه " Jurassic World" پێشتر ئه‌و فیلمه پێنج به‌شى لێ به‌رهه‌م هاتووه، بۆیه فیلمى ئه‌م جاره‌ی به‌شى شه‌شه‌مى ده‌بێت و كاره‌كانى له له‌نده‌ن ده‌كرێت، كۆمپانیاى یونڤێرساڵى به‌ریتانى رای گه‌یاندووه پلانى سه‌لامه‌تى پاراستنى تیمه‌كه‌ى له‌خۆ گرتووه و بڕى پێنج ملیۆن دۆلارى بۆ سه‌لامه‌تى كارمه‌ند و ئه‌كته‌ره‌كان ته‌رخان كردووه.
فیلمی ئیلڤس پرێسلى " Elvis Presley" ئه‌و فیلمه هێشتا ناوه‌كه‌ى یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام باس له ژیانى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ندى ئه‌مه‌ریكى ئیلڤس پرێسلى ده‌كات، ئه‌و فیلمه له لایه‌ن باز لۆهرمان كارى ده‌رهێنانى بۆ ده‌كرێت و له فیلمه‌كه تۆم هانكس رۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى پرێسڵى ده‌گێڕێت، به‌هۆى تووشبوونى هانكس به ڤایرۆسى كۆرۆنا فیلمه‌كه وه‌ستابوو.
فیلمى ئه‌ركه مه‌حاڵه‌كه " Mission: Impossible" ئه‌و فیلمه به‌شى حه‌وته‌مى زنجیره به‌ناوبانگه‌كه‌ى تۆم كرووزه، مانگى شوباتى رابردوو به‌هۆى تووشبوونى ئیتالیا به ڤایرۆسى كۆرۆنا كارى فیلمه‌كه وه‌ستا.