پارێزگاری سلێمانی ڕای گه‌یاند كه یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بیی یونسكۆ په‌سه‌ند كرد و لۆگۆی خۆی خسته‌سه‌ر لۆگۆی فه‌رمیی شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی حوزه‌یران، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو لۆگۆی تایبه‌ت به یونسكۆ و سلێمانی رای گه‌یاندووه، یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بیی یونسكۆ په‌سه‌ند كرد و لۆگۆی خۆی خسته‌سه‌ر لۆگۆی فه‌رمیی شاری سلێمانی.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م لۆگۆیه له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئه‌ده‌بیی یونسكۆ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دیاری عوسمانه‌وه كێشراوه و وه‌ك لۆگۆی فه‌رمیی شاری سلێمانی بۆ شاره داهێنه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كانی دنیا له‌لایه‌ن یونسكۆوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، رێكخراوی یونسكۆ له ئاهه‌نگی ڕۆژی شاره جیهانییه‌كاندا، 66 شاری تری دنیای خسته لیستی شاره داهێنه‌ره‌كانی دنیاوه كه یه‌كێك له‌وانه شاری سلێمانی بوو.