رووه‌كێكى خۆڕسكى سه‌یر به ناوى "گوڵى نیل" هه‌ڕه‌شه‌ى وشككردنى رووبار‌ى فوڕات و له‌ناوبردنى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كه‌ى له عێراق ده‌كات.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سروشتى كردووه كه له‌سه‌ر رووبار‌ى فوڕات هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه رووه‌كێكى خۆڕسك كه به ناوى "گوڵى نیل" ناسراوه، به‌سه‌ر رووبار‌ى فوڕات بڵاو بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌و رووه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ر گوڵێكى نزیكه‌ى چوار تا پێنج لیتر ئاو هه‌ڵده‌مژێ، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى بۆ رووباره‌كه و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كه‌ى دروست ده‌كات.
هه‌ر گوڵێكى رووه‌كه‌كه پێنج لیتر ئاو هه‌ڵده‌مژێ
جووتیارانى ناوه‌ڕاستى عێراق ئه‌وانه‌ى كه سوودمه‌ندن له ئاوى فوڕات، باسیان له‌وه كردووه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و رووه‌كه له عێراق هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا نه‌توانراوه رووه‌كه‌كه له رووباره‌كه ریشه‌كێش بكرێت و پاك بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى رژدى له‌سه‌ر رووباره‌كه دروست كردووه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت، ئه‌وا سامانى ماسى له فوڕات له ناو ده‌چێ، چونكه رووه‌كه‌كه به‌ڕه‌گه‌كانى ژیانى ماسییه‌كانیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
فرانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌و رووه‌كه نزیكه‌ى 20 ساڵ ده‌بێت له عێراق ده‌ركه‌وتووه، پێشتر له چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى دنیا هه‌بووه، رووخسارێكى فریوده‌رى هه‌یه، گوڵێكى جوانى هه‌یه، به‌ڵام له ژێره‌وه به ره‌گه‌كانى ژیانى هه‌ر شوێنێك ده‌كوژێ كه تێیدا شین ده‌بێت.
گوڵى نیل ناوى زانستییه‌كه‌ی " Eichhornia"یه، له ساڵى 1848 له‌لایه‌ن زانایه‌كى ئه‌ڵمانییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، گوڵێكى ره‌نگ مۆرى هه‌یه. له ساڵى 2016وه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى ئه‌وروپى بۆ رووه‌ك خراوه‌ته لیستى ئه‌و رووه‌كانه‌ى كه ده‌بێت رێشه‌كێش بكرێن.