وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ وه‌زیرێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دژی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بووه و ئاشكرای كرد كه مه‌رج نییه هه‌موو مووچه‌یه‌ك 21%ی لێ ببڕێ به‌ڵكو به‌پێی كه‌می مووچه‌كه‌ی بڕه‌كه‌ی ده‌بڕدرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه بڕیاری هه‌موو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌مووان له‌گه‌ڵی بوون، هۆكاره‌كه‌یش پێوه‌ندی به نه‌بوونی پاره‌وه هه‌یه، چونكه عێراق له ساڵی 2019 به‌ڕێژه‌ی 50% بودجه‌ی كوردستانی بڕێوه و له ساڵی 2020 به بڕیارێكی ناده‌ستووری 453 ملیار دیناره‌كه‌یشی بڕی له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور مووچه نابێ بخرێته ناو ململانێی سیاسیی.
بڕیاره‌كه كاتییه و ته‌نیا بۆ ئه‌و مانگه‌یه
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕیاره كاتییه و ته‌نیا بۆ ئه‌و مانگه‌یه، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده ته‌مویل بۆ مووچه له‌به‌رده‌ست هه‌بووه.
ئه‌و كورتهێنانه مووچه كه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی كه‌متر له 20% ده‌گرێته‌وه
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و بڕیاره بۆ پله تایبه‌ت و وه‌زیره‌كان جیاوازه و ئه‌وان ته‌نیا 50% مووچه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێ و دامه‌زراوه‌كان راسپێردراون كه به میكانیزمێك مووچه دابه‌ش بكه‌ن كه ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان كه‌مه كه‌متر لێیان ببڕێت و مه‌رج نییه 20%یان لێ ببڕێ " ئه‌و كورتهێنانه مووچه كه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی كه‌متر له 20% ده‌گرێته‌وه".
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یشدا دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بڕیاره به‌رپرسیارییه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هیچ وه‌زیرێك له دژی قسه‌ی نه‌كردووه.
دوێنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌مویل بكات و 50% مووچه‌ی پله باڵاكانیش ببڕێت به بڕوای شاره‌زایان، ئه‌و بڕیاره به‌ته‌واوی دادگه‌ی له مووچه‌دا ده‌چه‌سپێنی.