رێكخه‌رانى ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى گۆڵدن گلۆب بڕیاریان دا ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كه بۆ مانگى شوباتى 2021 دوا بخرێت.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23 ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رێكخه‌رانى ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى گۆڵدن گلۆب بڕیاری دواخستنى ئاهه‌نگه‌كه‌یان داوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه 28ى شوبات وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى خه‌ڵاته‌كه دیارى كراوه، كه‌چى پێشتر ساڵانه له مانگى كانوونى دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چوو.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆناوه، كه‌رتى سینه‌ما زۆر كاریگه‌ر بووه و ته‌نانه‌ت واده‌ى فێستڤاڵه‌كانیشى گۆڕاوه، پێشتر له مانگى شوبات ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى ئۆسكار به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام ئێسته ئاهه‌نگى ئۆسكاریش دوا خراوه.
كۆرۆنا واده‌ى چالاكییه سینه‌ماییه‌كانى تێكداوه
رایه‌ڵه‌ى هۆڵیوود بۆ رۆژنامه‌وانى بیانى راى گه‌یاندووه، له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا پێوه‌ره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى فیلمه ركاربه‌ره‌كان دیارى ده‌كرێت.
خه‌ڵاتى گۆڵدن گلۆب " Golden Globe" یه‌كێكه له‌و خه‌ڵاتانه‌ى كه له‌لایه‌ن رایه‌ڵه‌ى هۆڵیوود بۆ رۆژنامه‌وانى بیانى دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و رێكخراوه‌یش كه تایبه‌ت به بوارى سینه‌ما و راگه‌یاندن به كورتكراوه‌ى "HFPA" ناسراوه، ئه‌م خه‌ڵاته له ساڵى 1944 وه ساڵانه دابه‌ش ده‌كرێت.