ژنێكی تەمەن 17 ساڵ حەوت منداڵی هەیە

:: AM:11:50:23/06/2020 ‌
لە رووداوێكی دەگمەندا ژنێكی تەمەن 17 ساڵ كە هێشتا تەنانەت تەمەنی نەگەیشتووەتە تەمەنی یاسایی و بە هەرزەكار هەژمار دەكرێ، دایكی حەوت منداڵە.

پاملا ویاروئێل خەڵكی ئەرجەنتینە و بە سێ سك ئەو منداڵانەی بووە. دوو جاران سێ منداڵی بەیەكەوە بووە و جارێكیش یەك منداڵی بووە.

ئەو تەمەنی 14 ساڵ بووە كە خوا منداڵیكی پێ داوە. لە تەمەنی 15 ساڵی دیسان دووگیان دەبێ ئەمجارە سێ منداڵی بەیەكەوە دەبێت و لە تەمەنی 16 ساڵیش دیسان سێ منداڵی تری دەبێ.

پاملا لە ماڵی دایكی دەژیت و دایكیشی بە پاككردنەوەی ماڵان بژێوی خێزانەكە دابین دەكات. هاوسەری یەكەمی پاملا هەر لە ساڵی یەكەم لێی جیا بووەتەوە. هاوسەری دووەمی لەگەڵ پاملا زۆر خراپ بووە و دواجار وازی لە ژن و منداڵەكانی هێناوە و باسیش لەوە نەكراوە سێ منداڵەكەی دووەم هەر لەو مێردەیەتی یان مێردێكی تری كردووەتەوە.
لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئەرجەنتین زۆرترین باس و خواستی بەدوای خۆیدا هێناوە

ئەم رووداوە لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئەرجەنتین زۆرترین باس و خواستی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێك لە هاووڵاتییان باسیان لەوە كردووە، كێشەی خێزانەكە كێشەی هەژاریی كولتووری و نەبوونی رۆشنبیرییە، بۆیە تووشی ئەم دۆخە نالەبارە بوون و بەشێكی تریش نووسیویانە لەوانەیە لە تەمەنی 40 ساڵان ئەو ژنە بێتە هۆش خۆی و درك بەوە بكات چ بڕیارگەلێكی نالۆجیكی داوە.

بەگوێرەی سپوتنیك بەشێكی تریش نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕیوە چۆن دەبێ لە تەمەنێكی ئاوا بچووكدا كچێك شوو بكات و ئەو بارە قورسەی ژیان بخاتە سەر شانی خۆیەوە.

زوو بە شوودانی كچ دیاردەیەك نییە تایبەت بێ بە ئەرجەنتین تەنانەت لە كوردستانەكەی خۆشمان كەم نین ئەو كچانەی لە تەمەنی 14 ساڵان و تەنانەت بچووكتریش بەشوو دەدرێن.




وشە - سلێمان تاشان