لە هەولێر ژنێك كوژرا

:: PM:02:45:23/06/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژنێك كوژرا و شەش كەسیش گیراون.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی حوزەیران، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە، دوێنێ‌ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەكی تەیراوە دروست بوو، لەو شەڕەدا تەقە كرا و بەو هۆیەوە ژنێك بە ناوی "ن.ق.ا" فیشەكی بەركەوت و گیانی لە دەست دا.

پۆلیس دەستبەجێ شەش كەسی لەسەر ئەو كەیسە گرت
پۆلیس ڕوونی كردەوە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەمودەست هەشت تیمی هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ و خێرا، پۆلیس دەستبەجێ شەش كەسی لەسەر ئەو كەیسە گرت.

باس لەوەش كراوە كە دوو لە تۆمەتبارەكان بكەری سەرەكیی تاوانەكە بوون بە ناوەكانی "س.ص.س" و "ك.خ.غ" و هەروەها چوار تۆمەتباری تریش بە ناوەكانی "هـ.ج.خ"، "ك.خ.غ"، "ن.س.غ"، "ب.ر.م" بەپێی مادە (405) لە یاسای سزادان بەند كران و درانە دادگا، دۆسیەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.



وشە - رامیار جەواد