محه‌مه‌د نه‌جات /36 ساڵ/ له دایكبووی گه‌ڕه‌كی كوورانی شاری هه‌ولێره و ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێره. له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشه" باس له ژیانی هونه‌ری خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، "هه‌ر كه‌سێك هونه‌ری كۆمیدیا پێشكه‌ش بكات، ده‌بێت به‌لایه‌وه ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر ڕۆڵی ئاژه‌ڵیشیان پێ دا".
له سه‌رتادا ده‌ستت به‌كاری هونه‌ری كرد؟
له سه‌ره‌تای چوونم بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شانۆ له ساڵی 2003، ده‌ستم به كاری هونه‌ری كردووه و تا ئێسته به‌شداریی چه‌ندان شانۆگه‌ریم كردووه، به‌ڵام له ساڵی 2014 له پرۆگرامی به‌زمی به‌زم دیار كه‌وتم و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه. پاشان هه‌مان به‌شم له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كرد.
پرۆگرامی به‌زمی به‌زم بیرۆكه‌ی كێ بوو؟
بیرۆكه‌ی كه‌ناڵی كوردماكس بوو، ئه‌ویش به‌هاوكاری بارزان سنجاویی ده‌رهێنه‌ر توانرا ئه‌م پرۆگرامه دروست بكه‌ن و من و گۆڤار ئه‌نوه‌ر و فورات و سه‌ركاریش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆگرامه ده‌ستمان پێ كرد.
ئامانجتان له پێشكه‌شكردنی ئه‌م جۆره پرۆگرامه چی بوو؟
ئه‌وكاته‌ی كوردستان له‌لایه‌ك ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری داعش و بووبووه، له‌لایه‌كیش بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ناسه‌ی له خه‌ڵك بڕیبوو، وامان پێ باش ئه‌م پرۆگرامه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزه بخه‌ینه سه‌ر لێوی منداڵانی كورد و منداڵانی پێشمه‌رگه و خۆشی بخه‌ینه‌وه ناو خێزانه‌كان، چونكه پێم وایه بزه خستنه‌سه‌ر لێوی خه‌ڵك باشترین به‌خته‌وه‌رییه.
بۆچی پرۆگرامه‌كه وه‌ك جاران چێژی نه‌ماوه و ئێسته بینه‌ری كه‌متره؟
به دڵنیایی هه‌موو پرۆگرامێك له سه‌ره‌تای دروستبوونی چێژی خۆی هه‌یه و پاشان كاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پرۆگرامی به‌زمی به‌زم كه پێ ده‌نێته ناو حه‌وته‌مین ساڵ، تا ئێسته‌یش بینه‌ری خۆی هه‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕێی ئه‌م پرۆگرامه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌هۆی بارودۆخی كۆرۆناوه شێوازه‌كه‌یمان گۆڕیوه و له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵدا خه‌ڵك كۆ بكه‌ینه‌وه، له‌ناو ستۆدیۆ پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، چونكه نامانه‌وێ له‌ناو هۆڵدا خه‌ڵك به‌ریه‌ككه‌وتنیان هه‌بێت و هیوادارم خه‌ڵكیش خۆی بپارێزێت. بێگومان له داهاتوودا گۆڕانكاری تریش ده‌كه‌ین.
بۆچی بارزان سنجاوی و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری تر وازیان له پرۆگرامه‌كه هێناوه له شوێنێكی تر هاوشێوه‌ی ئه‌م پرۆگرامه‌یان دروست كرده‌وه؟
ڕاسته بارزان سنجاوی وه‌ك مامۆستا و ده‌رهێنه‌ر پرۆگرامه‌كه‌ی دروست كرد، به‌ڵام خۆی و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری تر پێیان باش بوو پرۆگرامێكی تر له كه‌ناڵێكی تر دروست بكه‌ن و من ده‌ستخۆشیشم له‌و كاره جوانه‌یان كرد. سه‌ركار ستاریش یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆگرامه‌كه، به‌ڵام ئه‌ویش پێی باش بوو به شێوازێكی تر و له كه‌ناڵێكی تر ئه‌زموونی خۆی تاقی بكاته‌وه.
ماوه‌یه‌ك تۆ و سه‌ركار به‌شێوه‌ی لایڤ پرۆگرامێكی تایبه‌تتان پێشكه‌ش ده‌كرد و قسه‌تان له‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان ده‌كرد، بۆچی وازتان هێنا؟
ئه‌و پرۆگرامه‌ی من و سه‌ركار به‌شێوه‌ی لایڤ پێشكه‌شمان ده‌كرد، له سۆشیال میدیا پڕ بینه‌رترین پرۆگرام بوو، ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌م پرۆگرامه‌مان ڕاگرتووه، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌میشه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆچی ئه‌م پرۆگرامه‌تان ڕاگرتووه؟! ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه گرێبه‌ستێكی یه‌ك ساڵیمان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێك هه‌بوو بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌م پرۆگرامه، ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه ته‌واو بوو و پرۆگرامه‌كه‌یش ڕاوه‌ستا، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێته‌وه، دووباره ده‌ست به پرۆگرامێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌مه‌وه، چونكه دڵم بۆی لێ ده‌دات.
چه‌ند پرۆگرامێكی له‌م شێوه‌یه‌تان له شاری مووسڵ ئه‌نجام دا، ئامانجتان له پێشكه‌شكردنی ئه‌م پرۆگرامه له شاری مووسڵ چی بوو؟
دوای ئه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كرا، به پێویستمان زانی بچین چه‌ند پرۆگرامێك له‌وێ دروست بكه‌ین. ڕه‌نگه خه‌ڵك بپرسن خۆ مووسڵ شارێكی عه‌ره‌بییه و پرۆگرامه‌كه هیچ گرنگییه‌كی نابێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پرۆگرامه‌كه‌مان له مووسڵ بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، چونكه ژێرنووسی عه‌ره‌بیشمان بۆی كردبوو، جگه له‌وه‌ش مووسڵ شاری پێكه‌وه‌ژیانه و كوردی زۆری لێ ده‌ژی، بۆیه په‌یامی ئێمه‌ش به‌رده‌وام بوونی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه بوو.
بینه‌ران گله‌یی ئه‌وه‌تان لێ ده‌كه‌ن كه سنووری نه‌ریتی كوردیتان شكاندووه و ته‌نیا بۆ پێكه‌نینی بینه‌ر ڕه‌فتاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه وه‌ڵامتان چییه؟
پێم وایه له كۆمیدیا ئه‌كته‌ر ده‌بێ له خه‌ڵكی ساده جیاوازتر بێت، به‌و مانایه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن هه‌ندێك شت ده‌رببڕن، ده‌بێت ئه‌كته‌ر له كۆمیدیا ده‌ری ببڕێ. ڕاسته هه‌ندێك شت هه‌یه تا ئێسته‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه عه‌یبه‌یه، به‌ڵام ئه‌كته‌ر ده‌بێ ئه‌و شه‌رمه بشكێنێت. بڕوا ناكه‌م له پرۆگرامی به‌زمی به‌زم ڕه‌فتارێكی ئه‌وه‌نده ناشیرینمان كردبێ كه كاریگه‌ری كردبێته سه‌ر منداڵان و گه‌نجه‌كانمان، ئه‌گه‌ر سه‌یری عادل ئیمام بكه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌ی كورد بینه‌ریه‌تی، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر به چاره‌كی ئه‌ویش هه‌ندێك ڕه‌فتاری كۆمیدی بكه‌ین، ڕه‌نگه لێمان قبووڵ نه‌كرێت، هیوادارم وا بیر نه‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ڕچه‌یه بشكێنین، چونكه كۆمیدیا دنیایه‌كی فراوانه.
ناخۆش نییه كاتێك له پرۆگرامه‌كه ڕۆڵی ژن یاخۆ ئاژه‌ڵ ده‌بینن؟
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ شانۆ یان نواندن بكات، زۆر ئاساییه هه‌ر ڕۆڵێك ببینێت، بۆ نموونه ڕۆڵی ئاژه‌ڵ یان ژن و هه‌ر ڕۆڵێكی تر، ئێمه كاتێك ڕۆڵی ژنمان ده‌بینی، زیاتر مه‌به‌ستێكمان هه‌بوو، بۆیه من شانازی به‌م ڕۆڵانه‌م ده‌كه‌م.
به كام له ئه‌كته‌ره‌كانی به‌زمی به‌زم سه‌رسامیت؟
هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان چێژی خۆیان هه‌یه، هه‌ر كه‌سه و به تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێیان سه‌رسامم، به‌ڵام زۆر به عه‌لی عه‌بدولباقی "عه‌بۆ" سه‌رسامم و پێم وایه ئه‌كته‌رێكه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمیدیای تێدا هه‌یه و زۆرم خۆش ده‌وێ، له ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ش زۆر سه‌رسامم به هونه‌رمه‌ند ئه‌یام ئه‌كره‌م.
بۆچی هه‌وڵ ناده‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری كۆمیدیا به‌شداری پێ بكه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراونتر بینه‌رتان زیاد بكات؟
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆگرامه‌كه‌وه ده‌رگامان واڵا كردووه بۆ هه‌ر ئه‌كته‌رێك ئه‌گه‌ر به‌شداری پرۆگرامه‌كه بكات و به شانازیشه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێسته نه‌ك هه‌ر له كوردستان، به‌ڵكو له هه‌موو دنیا ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیا زۆر كه‌م بووه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری بۆڵیوود بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌كته‌ری كۆمیدیا زۆر كه‌م دروست ده‌بن، پێم وایه هه‌موو كه‌س وا به ئاسانی ناتوانێ خۆی له كۆمیدیا بدات.
بۆچی له‌ناو هه‌موو ئه‌كته‌رانی سلێمانی، ئه‌حمه‌د ڕه‌ئووف و عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌دتان هه‌ڵبژارد؟
كاتێك كه ده‌ستمان به پرۆگرامه‌كه كرد، ویستمان له هه‌موو شاره‌كانه‌وه ئه‌كته‌رانی كۆمیدیا بێنین و به‌شدارییان پێ بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌كته‌رانی شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌شێكیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی تر گرێبه‌ستیان هه‌بوو و نه‌یانده‌توانی به‌شداری ئه‌م پرۆگرامه بكه‌ن، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌حمه‌د ڕه‌ئووف و عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی.
پرۆگرامی به‌زمی به‌زم تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر كوردماكس پێویستی پێتان نه‌مێنێ، ده‌توانن له كه‌ناڵی تر به‌رده‌وامی پێ بده‌ن؟
تا بینه‌رمان هه‌بێت و خه‌ڵك لێمان ڕازی بێت، پرۆگرامی به‌زمی به‌زم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، گرێبه‌ستیشمان ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ كوردماكس، تا ئه‌و كه‌ناڵه‌ش ئه‌م پرۆگرامه‌ی بوێ من هه‌ر له‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌ر كاتێكیش پێویستی پێمان نه‌ما، ئیتر وه‌ك ئه‌كته‌ران ئازادین له هه‌ر چ شوێنێكی تر كاری خۆمان ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال