كۆمپانیای هیۆندای له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری سانتافی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، جیاواز له هه‌ر بەرهەمێکی تر له‌م ئۆتۆمبێله‌دا دیزاینێكی تایبەتمان داناوە کە لە مۆدێلەکانی پێشوورە بەکارنەهێنراوە.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هیۆندای بڵاو كردووته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هیۆندای یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه لە جۆریی "Santa Fe"ـی مۆدێل 2021ـیەکە، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆ داهاتوو دروست كراوه، چونکە پێشووتر ئەم دیزاینە بەکارنەهێنراوە.
ئۆتۆمبێله‌کە دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆدییه‌كه‌یشی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و قەبارەکەی گەورەتر کراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌کە دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه كه هه‌موو بۆدییه‌كه‌ی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و قەبارەکەیشی گەورەتر کراوە، هه‌روه‌ها ناوه‌وه‌ی زۆر فراوان و ناوازه‌یه كه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدا به‌كار هێنراوه، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە تا ئێستە هێزی بزوێنەر و نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە.
هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هیۆندای له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ"، كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندای به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.