به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 150 ساڵ به‌سه‌ر مردنى چارلس دیكنز رۆماننووسى ئینگلیزى، چه‌ندان چالاكی و نووسینى جۆراوجۆر له سه‌رانسه‌رى دنیا به‌ڕێوه ده‌چێت و نووسه‌ران و مێژوونووسان هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ند نهێنییه‌كى ژیانى ئه‌و ئاشكرا بكه‌ن.
له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 1870 چارلس دیكنزى نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئینگلیز كۆچى دوایى كرد. واته ئێسته 150 ساڵ به‌سه‌ر مردنى ئه‌و تێپه‌ڕیوه و به‌و بۆنه‌یه‌وه له سه‌رانسه‌رى دنیا یادى ئه‌و نووسه‌ره ده‌كرێته‌وه.
دیكنز ته‌مه‌نى 18 ساڵ بووه كاتێك به‌ناوبانگترین رۆمانى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكى درێژ باس له ژیانى ئه‌و نووسه‌ره ده‌كات و چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ى ژیانى تایبه‌تیى هه‌ڵده‌داته‌وه.
به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ى له ژیانى چارلس دیكنز جێى سه‌رسوڕمان بووه و نووسه‌ران بایه‌خیان پێ داوه، ئه‌وه‌یه ئه‌و پیاوه به رێكوپێكى له قوتابخانه نه‌یخوێندووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 15 رۆمانى درێژ و پێنج چیرۆك و سه‌دان كورته چیرۆك و وتارى بڵاو كردووه‌ته‌وه. دیكنز هه‌رزوو به‌هۆى گرتنى باوكیه‌وه سه‌رگه‌ردان بووه و به منداڵى كارى كردووه. دواتر به‌هۆى بوونى توانایه‌كى له راده‌به‌ده‌رى نووسین له رۆژنامه كارى كردووه.
یه‌كێك له كاره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى رۆمانى "ئۆلیڤه‌ر تویست" بووه، ئه‌و رۆمانه له ساڵى 1830 به زنجیره له رۆژنامه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نى دیكنز 18 ساڵ بووه. رۆمانه‌كه‌ى ره‌خنه‌گرتن له وێڵبوون و سه‌رگه‌ردانى و كارپێكردنى منداڵه، به‌هۆى ره‌خنه‌كانى و گێڕانه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشى چیرۆكه‌كه‌ى، شاژنى به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانى ده‌رچوونى زنجیره‌كانى چیرۆكه‌كه‌ى كردووه و خوێندوویه‌تیه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات به هۆى چیرۆكه‌كانى دیكنز ته‌نیا ئه‌دیب نه‌بووه، به‌ڵكو ره‌خنه‌گرێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى به‌ریتانى هه‌بووه، بۆیه له‌م مانگه‌دا له له‌نده‌ن چه‌ندان چالاكى وه‌ك رێزلێنانێك بۆ دیكنز به‌ڕێوه چووه.