كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ڤێرژنێكی نوێ له سیستمی (ئای ئۆ ئێس)، به چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ده‌خاته كار كه پێشووتر به‌كارنه‌هێندراوه، له‌ناویاندا تایبه‌تمه‌ندی "باك تاب"، كه له ڕێیه‌وه ده‌توانی پشتی مۆبایله‌كه‌ت به‌كاربێنی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك كه ده‌ته‌وێ، وه‌ك "داگیرساندنی فلاش، گه‌رانه‌وه بۆ دواوه، كردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه خۆت ده‌ته‌وێت".
له بابه‌تێكدا كه له ماڵپه‌ری "
theverge"، خراوه ته‌ڕوو هاتووه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه به چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی نوێوه ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس 14 بڵاو بكاته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كه بڕیار وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا سیسته‌می ئای ئۆ ئێسی تازه بڵاو بكاته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌یدا ئاشكرایان ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ئه‌پده‌یته "باك تابه".
باشترین فه‌رمان كه به‌م تایبه‌تمه‌ندییه تازه‌یه‌ی بكه‌یت هه‌نگاوێك گه‌ڕانه‌وه‌یه، كه خۆی ئۆتۆماتیكی دانراوه
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌ڕێی هه‌سته‌وه‌ریی ئه‌لیكترۆنی كه بۆ پشتی ئایفۆنه‌كانی ''ئێكس، ئێكس ئێس، ئێكس ئێس ماكس و پرۆ ماكس'' دانراوه كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانی دووجار ده‌ست له هه‌سته‌وه‌ره‌كه بده‌یت و هه‌ر فه‌رمانێك خۆت داتنابێت بۆ ده‌كات، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، باشترین فه‌رمان كه به‌م تایبه‌تمه‌ندییه تازه‌یه‌ی بكه‌یت هه‌نگاوێك گه‌ڕانه‌وه‌یه، كه خۆی ئۆتۆماتیكی دانراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس، له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.