هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه، زۆر له نه‌یاران و ناحه‌زانی، نوقڵانه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌دا كه كابینه‌ی نۆ ناتوانێ به باشی به‌ڕێوه بچێت و ڕه‌شبینی و نائومێدییان په‌خش ده‌كرد، ده‌یانگوت هه‌رگیز گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن و ئومێد هه‌ڵناچنرێت به‌م دۆخه و له هیچ بوارێكدا حكوومه‌ت پێش ناكه‌وێت، وه‌ك مووچه، چاكسازی، خزمه‌تگوزاری، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، كۆرۆنا و زۆر شتی تریش.
هه‌رزوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و قسه‌ڵۆكانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه و له ناوجه‌رگه‌ی قه‌یران و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی و كۆرۆنادا، كه له مێژووی هیچ كابینه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه به‌لێشاو و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی پێشوویش، به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ت نه‌بووه، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه ڕاوه‌ستا و توانی هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكات و به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خۆی دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌و پیاوه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته، به‌رده‌وام ئازایانه و بوێرانه له مه‌یدانه و هه‌موو كات له ناوه‌ڕاستی قه‌یران و كێشه‌كاندا ئاماده ده‌بێت، هیچ كات و ساتێك خۆی له به‌رپرسیارێتی و ئه‌رك و كاره‌كانی نه‌دزیوه‌ته‌وه، ھه‌میشه به كرداره‌كانی خه‌مخۆرانه و فریادڕه‌سئاسا، ئاهێك به به‌ر گه‌له‌كه‌یدا ده‌كات و له ورد و درشتی كێشه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
بۆیه كاتێك مه‌سروور بارزانی ده‌بینین به‌رده‌وام بێ ماندووبوون، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌دات و له‌سه‌ر هێڵه بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ژیانێكی شایسته و پارێزراو و سه‌لامه‌ت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئیتر هه‌ست به پاڵپشتی و مسۆگه‌ری ژیان و ئاسووده‌یی ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده نه‌یارانی زۆریان له‌باره‌ی پلان و كاره‌كانی ئه‌و گوت، به‌ڵام بێ گوێدانه هیچ به‌ربه‌ست و قسه‌یه‌ك، كاروانی چاكسازی و حوكمڕانی دروست و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێ خست و نه‌وه‌ستاوه تا ده‌گاته وێستگه‌ی خۆی.
جێبه‌جێكردن و هێنانه به‌رهه‌می یاسای چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵكاران، یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی ته‌نیا مه‌سروور بارزانی توانی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌بێت و زۆر له ناحه‌زانی ده‌یانگوت ئه‌وه خه‌ونه و هه‌رگیز یاسای چاكسازی یه‌ك هه‌نگاویش ناچێته پێش، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا شه‌رمه‌زارییان بۆ مایه‌وه.
ده‌بێت لێره‌دا بڵێین هیچ حكوومه‌ت و وڵاتێك بێ گیروگرفت و كه‌موكورتی نییه، ناشكرێت هه‌ر ڕووداوێكی سروشتی و ده‌ستكرد ڕووی دا، بڵێین خه‌تای سه‌رۆكی حكوومه‌ته و به‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بگرین، ئه‌مه بێویژدانییه، ده‌بێت بزانین ئه‌و عه‌سای سیحری پێ نییه له یه‌ك ڕۆژدا گرفتی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ندان ساڵ چاره‌سه‌ر بكات، یان رووداوێك خوا هێنابێتی یه‌كسه‌ر شوێنه‌واری نه‌هێڵێت، به‌ڵكو پێویستی به كاته. گرنگ ئه‌وه‌یه روون بووه‌ته‌وه كه ئاسۆی ئه‌م حوكمڕانییه روونه و پلان و ئامانج و ئیراده و هێز به‌دی ده‌كه‌ین و به‌رهه‌مه‌كه‌یشی هێدی هێدی ده‌ركه‌وتووه.
هه‌موو ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌دی كراوه
بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته‌وه، هه‌موو ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌دی كراوه، باشترین نموونه‌یش هه‌یكه‌لی حكوومه‌ته كه گه‌واهیده‌ری سه‌ركه‌وتنه و هه‌موو حزب و لایه‌ن و ئاین و نه‌ته‌وه و ژماره‌ی به‌رچاوی ژن رۆڵ ده‌بینن، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پشكی خۆی و حزبه‌كه‌ی بووه بۆ لایه‌نه‌كانی تر، تا یه‌كڕیزی و ته‌بایی دروست بكات و حكوومه‌تێكی به‌هێز له خزمه‌تدا بێت.
بۆیه ده‌ڵێم مادام سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌شخه‌ڵی چاكسازی و حوكمڕانی باش و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و ده‌وڵه‌تسازیی و خزمه‌تگوزاریی هه‌ڵگرتووه، ئیتر شه‌رمه‌زارییه به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستان كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ن و سست و ناچالاك بن له ئه‌ركه‌كانیاندا، چونكه دڵنیابن مه‌سروور بارزانی پیاوی حوكمڕانیی لاواز و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕیی نییه و ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه به سزا ده‌گه‌ن، چونكه به‌رنامه و پلانی ئه‌و چاكسازی و دامه‌زراوه دروستكردنه بۆ ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی باشتر.
بۆ هه‌موو نه‌یاران و ناحه‌زانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌م كابینه‌یه ده‌ڵێم، ئامانجی مه‌سروور بارزانی خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری و چاكسازییه له پێناو خه‌ڵكی كوردستان، به كرداریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، له رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌شدا خه‌ڵك ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه مه‌سروور بارزانییه به‌رده‌وام له‌ناو ئێش و ئازار و لێقه‌وماو و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدایه، هه‌روه‌ها سه‌رده‌می موزایه‌ده و دروشمی قه‌به به‌سه‌ر چووه، خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ڕیان به‌و جۆره لایه‌ن و حزب و كه‌س و قسانه نه‌ماوه، چونكه له ڕابردوودا هه‌مووی فشۆڵ و درۆ و هیچ ده‌رچوون، مه‌سروور بارزانی هه‌موو ئه‌و داوانه‌ی پساند و هه‌موو قسه و دروشمه‌كانی پووچه‌ڵ كردنه‌وه.