له به‌دبه‌ختی كورد كه‌وتووینه‌ته ناوچه‌یه‌كی زه‌وییه‌وه كه ته‌نراوه به دراوسێی خراپ و نه‌یار، ئاگر و شه‌ڕ رۆڵی گفتوگۆ ده‌بینن، ئاخر نه‌گبه‌تیی كورد نه‌بێت، عێراق چییه و چ گرنگییه‌كی هه‌یه وا ئه‌وه‌نده وڵاتێكی مه‌زن و كاریگه‌ر بێت، هه‌موو چوار ساڵ جارێك له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی، خه‌ریكه ده‌بێته مایه‌ی ترازان و ناته‌بایی له‌ناو كورد و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌خاته دڵه‌ڕاوكێوه.
بێگومان له‌وه‌ته‌ی كورد به‌ره‌و عێراق ده‌چێ و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵی هه‌ڵبكات و ڕێك بكه‌وێت و به‌شداری له پێكهێنانی عێراق بكات، هه‌رده‌م زیانی كردووه و به‌ره‌و پاشه‌وه هاتووه و هیچ كات له سوودی نه‌بووه.
ڕوونه كه ئێسته و ئه‌وساش جه‌نابی سه‌رۆك و پارتی ویستیان بۆ چوونه عێراق و وه‌رگرتنی پۆست نه‌بووه، هه‌مووانیش ده‌زانین كه پارتی خاوه‌ن شۆڕش و خه‌بات دژی عێراق و حكوومه‌ته‌كانی بووه، خاوه‌ن ڕیفراندۆمه كه هه‌وڵێكی مێژووییه بۆ جیابوونه‌وه له عێراق.
به‌ڵام كه ئێسته‌ش ئه‌م ڕووداوانه ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه سیاسه‌ته و پارتیش سیاسه‌تی خۆی ده‌كات له مه‌یدانه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر خیانه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌كیش نه‌یهێشت هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون سه‌ر بگرێ، ئه‌وا ئێسته ده‌توانرێ به‌سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه له عێراق خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای كورد بكات.
عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌هه‌موو حزبه‌كانیه‌وه، هه‌رگیز حه‌زیان به سیاسه‌ت و ڕۆڵی پارتی نه‌كردووه له كوردستان و عێراقدا، چونكه ده‌زانن هه‌موو سیاسه‌ت و كاره‌كانی پارتی له خزمه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆییدایه، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو لایه‌كیانه‌وه دژی هه‌ر جووڵهیهكن كه پارتی ئه‌نجامی بدات.
ئاشكرایه دوای ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بگاته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پۆسته‌كه‌ی به‌موڵكی خۆی ده‌زانێ و ئه‌وه‌ی له بیر چووه كه پشك و به‌شی گه‌لی كورده نه‌ك یه‌كێتی به ته‌نیا.
به‌ڵام هه‌مووان له‌وه تێده‌گه‌ین كه یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ك ده‌مكوتكردن و بێده‌نگكردنی سه‌رۆك كۆماری ئێسته و كپكردن و شاردنه‌وه‌ی ناته‌بایی و كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆی به‌كار هێناوه، نایه‌وێت كێشه بۆ ناوخۆی خۆی دروست ببێت، چونكه یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی حه‌زێكی بێ سنووریان هه‌یه بۆ پۆسته‌كانی عێراق و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار، كه هه‌موو كورد ده‌زانن سه‌ركرده‌كانی مه‌ستی ئه‌و پۆسته‌ن و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن و هه‌موو قوربانییه‌كی له پێناو ده‌ده‌ن، له رابردووش‌دا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، رێ‌یان نه‌داوه پۆسته‌كه هیچ سوودێك بگه‌یه‌نێت به گه‌لی كورد و كوردستان.
بۆیه ده‌بێ سنوورێك بۆ ئه‌م قۆرخكارییهی یه‌كێتی دابنرێت، ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی كه پارتیش ده‌ستی پێ كردووه، زۆر جوان و سیاسی و دیموكراتی و شارستانییه، چونكه یه‌كێتی ناتوانێ به‌كۆده‌نگی كه‌سێكی شیاو و شایسته دابنێت، پارتیش مافی خۆیه‌تی بچێته ئه‌و كێبهركێیهوه و كاندیدی شیاو خۆی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی پارتی له یه‌كێتی جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی عێراق په‌رست و عێراق ویسته و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماره و ئاماده‌یه دڵی هه‌موو كوردی بۆ بڕه‌نجێنێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پارتی زۆر به ساده‌یی و بێ خۆ سه‌غڵه‌تكردن سیاسه‌ت و یارییه‌كه ده‌كات، به هیچ جۆرێك له‌سه‌ر پۆست و پله‌ی عێراقی بێ نرخ و به‌ها ناكۆكی و ناته‌بایی دروست ناكات و هه‌م له‌ناوخۆی خۆی و هه‌م له هه‌رێمیش نابێته مایه‌ی ته‌نگژه له‌به‌ر پۆسته‌كانی عێراق، زۆر به‌ساده‌یی هه‌موو ئه‌ندامێكی پارتی به شیاوی ئه‌و پۆسته ده‌زانێت و به كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی تر بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌لماندی كه حزبی دروستكردنی سه‌ركرده‌یه.
دواجار یه‌كێتیش با هه‌ر له ناوخۆی خۆیدا هه‌ڵپه‌ی ئه‌و پۆسته بده‌ن و ناكۆك بن له‌سه‌ری و نه‌توانن له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌نه ڕێككه‌وتن، دواتریش ترازان و ناته‌بایی دروست بكه‌ن، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه مێژوو ئه‌م رووداو و هه‌ڵوێستانه تۆمار ده‌كات و شه‌رم له كه‌س ناكات.