به‌هۆی زۆریی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و فراوانبوونی كاریگه‌ریی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و كرده‌ی پێوه‌ندیكردن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا، كه خه‌ریكه بڵێین له ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر و به‌رفراوانتر كاریگه‌ریی له‌ناو ده‌روون و ڕه‌فتاری خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن.
پێش ئه‌م ده‌رد و به‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی ناوی نراوه (ڤایرۆسی كۆرۆنا) مرۆڤایه‌تی تووشی شڵه‌ژان و تۆقانێكی مه‌ترسیدار بووه. پێش ئه‌م به‌ڵایه ڕه‌خنه‌گرانی بواری ڕاگه‌یاندن به رژدی گله‌یی و نوكته و ڕه‌خنه‌یان له دژی شرۆڤه‌ی سیاسی و نه‌مانی سنوور و بنه‌ما له قسه‌كردن و شیكاری ڕووداوه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ كرد، ڕه‌خنه‌كانیشیان له كرده‌وه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دروست بوون، چونكه له ئه‌نجامی بێ ده‌سه‌ڵاتی (ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن) نه گۆشت بۆ قه‌ساب و نه نان بۆ نانه‌وا نه‌مابوو. ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هاووڵاتییانی به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵدێر و كه‌ند و كۆسپ ده‌برد، خه‌ریك بوو ناخی بینه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی ڕاگه‌یاندنیش تووشی كرمێ بوون و ڕه‌وشتیشیان به‌ره‌و خۆركه لێدان ببات.
(كۆرۆنا) هه‌موو شتێكی له‌بیر بردووه‌ته‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان مرۆڤایه‌تییان له(ترس و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی) ئه‌م ده‌رده كوشنده مرۆڤ تۆقێنه‌ره وریا كرده‌وه، ئه‌مه ئه‌ركێكی مرۆیی و دروستی ڕاگه‌یاندنه. ئینته‌رنێت ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م ئاراسته مرۆییه ده‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به‌م خێراییه چوست و چالاكه زانیارییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕه‌گی به ئینته‌رنێت به‌ستراوه‌ته‌وه. خوێنی هه‌واڵ به‌ده‌ماری ئینته‌رنێتدا ده‌ڕوات.
من باسی ڕاگه‌یاندنی كوردی ده‌كه‌م كه هه‌ندێك جار ماكی ناوچه‌گه‌ریی به گوتاری هه‌واڵه‌كانیان دیاره، ته‌نیا له وه‌سفی كۆرۆنای نه‌عله‌تیش جۆرێك له ئاماژه‌ی نوقه‌دار له باسكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كان دیاره و ته‌نیا جیاوازیی له‌ناوهێنانی به‌رپرسان و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و لیژنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش هه‌ست پێ ده‌كرێت. ئه‌مانه خۆجیاكردنه‌وه‌یه له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌ك ناوچه و گرووپیش ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه به‌ڕێوه‌به‌ر و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌كان خۆیانیش هه‌ست به‌م جیاوازكارییه نه‌كه‌ن، یان پێیان وابێت هێنده به‌شاراوه‌یی ئه‌م گوتاره به‌ڕێوه ده‌به‌ن ژیریان پێش كاردانه‌وه خراپه‌كان كه‌تووه و كه‌س هه‌ستیان پێ ناكات، له‌مه‌دا به‌هه‌ڵه چوون، چونكه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌ته به‌ر له‌وه‌ی عه‌قڵی و لۆجیكی بێت، كرده‌یه‌كی ده‌روونی و فریوده‌رانه‌یه، نه‌عامه ئاسا وایه، سه‌ری له‌ژێر خاك و كلكیشی له ده‌ره‌وه ده‌له‌قێته‌وه.
گرنگ، شرۆڤه‌كاری ته‌ندروستی هێنده زۆربوون، قسه‌كانیان هێنده درێژ و پڕ و ته‌ڕاوه له زانیاریی، نه‌ك هه‌ر وه‌رگره‌كان پێویستیان به‌ترافیك و كاتێكی زۆر ده‌بێت بۆ لێتێگه‌یشتن، ڕه‌نگه ی قسه‌كه‌ره‌كان خۆیانیش لێیان تێك بچێت و قسه‌ی به‌یانیان وه‌ك نیوه‌ڕۆ نه‌بێت و ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆشیان وه‌ك قسه‌كانی ماڵنوستنان نه‌بێت، ئه‌م گۆڕانه خێرا و فراوان ئاخاوتن و بێ ئاگایی و زۆر قسه‌كردن و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌یه له‌ناو ده‌زگا جیاوازه‌كان هێنده زه‌ق و ماڵوێرنكه‌ره، گوێگر و به‌كارهێنه‌رانی ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌جیاتی ئارامكردنه‌وه، تووشی شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی ده‌روونی پتر ده‌كات، گه‌یشتووه‌ته ئاقارێك هه‌ندێك ئه‌م شێوازه به (درۆ و تۆقێنه‌ر و ترسناك) وه‌سف بكه‌ن.
دیاره ڕاگه‌یاندنی كوردی ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ببات، به‌م ده‌رده‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنه پڕۆفیشناڵه نێوده‌وڵه‌تییه خاوه‌ن بڕیاره‌كان له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ین، له چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار قسه‌ده‌كه‌ن، نه‌بوونه‌ته كونه درۆ، به‌كه‌یفوماشای خۆیان پازپازانێ و ساپ ساپانێ له‌ناو زانیارییه‌كان ناكه‌ن و توره‌گه و گۆتره قسه ناكه‌ن، بێژه‌ر نابێته شرۆڤه‌كار و شرۆڤه‌كار ماڵ و شوێنی نوستنی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن دانانێت، هه‌ر به‌رپرسه و به‌پێی بۆچوون و مه‌زاج و خواستی كه‌سی خۆی لێدوان نادات.
شرۆڤه‌ی ته‌ندروستی خه‌ریكه به‌هه‌مان ده‌ردی شرۆڤه‌ی سیاسی ده‌چێت، كورد گوته‌نی ده‌ك به‌قوڕمان گرتبێت، ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ببه‌ین، خراپی ده‌كه‌ین. زێڕ ده‌كه‌ینه زبڵ. ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م، به‌شێكی قسه و سه‌رنجی كه‌سانی ئاساییه، نه‌ك كه‌سانی پسپۆری بواری ڕاگه‌یاندن، بێگومان ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌سانی ئاسایی له (هه‌واڵ و زانیارییه‌كان) گڕ ببنه‌وه و لێی بێزار بن، واته كاری هه‌واڵی ته‌ندروستی و شرۆڤه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنێكی خراپ، یان كورد گوته‌نی له شوێنێكی خراپ ڕۆژمان لێ ئاوا بووه. خه‌ریكه شرۆڤه ته‌ندروستییه‌كانمان له‌جیاتی قڕكردنی ڤایرۆسه‌كه، خه‌ریكه هه‌ستكردنی خه‌ڵك قڕ ده‌كه‌ن و خۆی ده‌بێته ڤایرۆسێكی تری دژ له زانیاریی و لێكدانه‌وه‌ی زانستی و هێوربوونه‌وه‌ی هاووڵاتی، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت وه‌ك ژنێكی 70 ساڵی پێی گوتم (تكایه تكایه هه‌واڵه‌كان داخه، دڵم ته‌قی) ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی مێشك و هۆش و نه‌ست و ده‌روونمان بترشێت، دواتریش بترسێین.