پتر له چوار ساڵه لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌كان و هه‌ندێك جاریش لایه‌نه سوننییه‌كان، به‌توندی بۆ بچووككردنه‌وه و لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌سزادانی دارایی هه‌رێم كردووه، ئه‌م سزایه هه‌ر ته‌نیا ئابووری نییه، به‌ڵكو سیاسییه و له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڤینیی و فاشیزمێكی نوێی (مه‌زه‌وگه‌رایی توندڕه‌وه). له ڕۆژانی ڕیفراندۆم ئه‌م ئاراسته‌یه له چۆنیه‌تی دژایه‌تی هه‌رێم ڕوونتر ده‌ركه‌وت.
چه‌ندان ساڵه به‌ره‌یه‌كی ناوخۆیی له هه‌رێم و به‌ره‌یه‌كی توندڕه‌ویی دژ به هه‌رێم له به‌غدا، به ئاشكرا ده‌ستیان به كلۆركردن و لاوازكردن و داڕزاندنی توانا دارایی و مرۆییه‌كانی هه‌رێم، له‌ڕێی شه‌ڕێكی ده‌روونی و سیاسیی و دارایی و ته‌نانه‌ت په‌لاماردانی سه‌ربازیش له هه‌ندێك كاتدا كردووه.
تا شه‌وی ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كه ٢٨ ئاداری لێدوانی فه‌رمی له ڕۆژنامه‌یه‌ك داوه و ده‌ڵێت: "كێشه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان نییه، ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م پڕۆژه‌یاسای بودجه، ناكۆكیی ناوخۆی شیعه‌كانه". ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، لایه‌نه شیعییه‌كان كه تا ٢٧ی مانگی ئادار به دژایه‌تی بودجه‌ی هه‌رێم تاوانبار ده‌كران، ڕاست و دروست نه‌بووه، چونكه به‌پێی لێدوانی ئه‌م نوێنه‌ره، ئه‌وان كێشه‌ی ناوخۆیی و هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، نه‌ك داژیه‌تی بودجه و ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ڕوون و ڕه‌وان و ئاشكرا ده‌بێژێت "كێشه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان نییه"، وابزانم كه‌س نییه له‌م ڕسته‌یه و زانیارییه نه‌گات. په‌یامی ئه‌م گوتاره ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌مانگوت، راست و دروست نه‌بوو.
ئه‌م جۆره گوتاره، پێشانی ده‌دات یان ئه‌وه‌تا كورد كورتبینه، یان ئه‌وه‌تا كورد گاڵته‌پێكراوه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی خۆیه‌وه بێ جیاوازیی له به‌غدا، یان لێدوانه‌كان مه‌زاجی و كه‌سین و دوورن له ستراتیجی كاركردن، دووریش نییه په‌له‌كردن بۆ ده‌ركه‌وتن هۆكارێكی تر بێت، تا بكه‌وینه ئه‌م جۆره هه‌ڵه زه‌قانه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وریای به‌كارهێنانی زمان له لێدوان و گوتاره‌كان نه‌بین، ئامانجه‌كان به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی و پێچه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م گوتاره پێشانی ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌هه‌ڵه ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرتووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك نوێنه‌ری كورد ڕای گشتییان چه‌واشه كردووه و ڕاستییه‌كه‌ی له (هۆكار و كێشه و تێڕوانین و ناكۆكی ناو لایه‌نه شیعه‌ییه‌كان خۆیان) نه‌گه‌یشتوون. واته ئاشی ڕاگه‌یاندن، له جیاتی گه‌نم بهاڕێ، به‌رد و زیخی تێكراوه.
دووریش نییه بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری سه‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌واڵێكی به‌په‌له ڕابگه‌یه‌نن، یان وێنه به‌كۆمه‌ڵ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، یان ئه‌م جۆره مانشێته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌م گوتاره پێشانی ده‌دات ته‌نیا به ڕازیبوون له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان، ئیتر هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆچوونی خراپ و توند و دژایه‌تی لایه‌نه توندڕه‌وه‌كانی شیعه كۆتایی دێت. له همان گاڤدا ئه‌مه ده‌ریده‌خات پێناسه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌ب (سوننه و شیعه)، پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵه و بێ بنه‌ما بووه.
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، نه‌خێر لایه‌نه توندڕه‌وه‌كانی شیعه و سوننه ئێسته‌یش كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بودجه و پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له دژایه‌تی ناكه‌ون و نابێ ئێمه هێنده ساده و خۆشباوه‌ڕ بین، ئه‌وان ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر، له بنه‌ڕه‌تدا سیستمی فیدراڵی هه‌ڵده‌وشێننه‌وه. ئه‌وه‌ی كورتبینه به قومه‌ئاوێك ده‌كه‌وێته مه‌له و به ڕازیبوونێكی كاتی، چونكه بودجه كاتییه و حیكمه‌ت له یاساكه‌دا نییه، له پابه‌ندی و جێبه‌جێكردنیه‌تی.
ئه‌م جۆره گوتاره ناتوانێ چه‌مك و تێگه‌یشتن و په‌یامێكی به‌هێز لای ڕای گشتی كوردی دروست بكات. پێویست بوو بڵێین "له ته‌ك دژایه‌تی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، ناكۆكیی ناوخۆیی لایه‌نه شیعییه‌كان به‌ربه‌سته له به‌رده‌م تێپه‌ڕینی بودجه". یان ده‌كرێ كێشه‌ی ناوخۆیی لایه‌نه شیعییه‌كان نه‌به‌سترێته‌وه به به‌شه بودجه‌ی كوردستانه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕاستیت گه‌ره‌كه ئه‌مه هه‌نگوین نییه له كلۆری داردا دۆزرابێته‌وه.
به‌ڕای ئێوه ئه‌مه چ ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا ئه‌مه به‌شێكه له خۆشباوه‌ڕیی و كورتبینی و هه‌ڵچوون و داچوون و لاوازی له تێگه‌یشتن و لاوازی شێوازی گه‌یاندنی مه‌به‌ست و تێكه‌ڵكردنی په‌یامه‌كانه له چۆنیه‌تی دروستكردنی گوتاری سیاسی، یان به‌ڕاستی ئێمه كورتبینین، یان گاڵته‌پێكراوین.