له ئه‌مه‌ریكاوه (١٢)
لامان ڕوونه تا ئه‌و سنوور و شوێنه‌ی پێوه‌ندیی به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه هه‌یه، ڕۆژنامه‌كان له چوارچێوه‌ی بیروڕا و گه‌یاندنی زانیاریی شیكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ئازادن، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌م ئازادییه ڕێیان پێ نادات سووكایه‌تی به نیشتمان و سیمبوله‌كانیان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و سیسته‌می لیبراڵی له سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌كات، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه كۆمپانیای بازرگانی و پیشه‌سازیی به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی خوێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ری زۆرتر، هه‌میشه په‌نا وه‌به‌ر شێواز و ڕێی نوێتر ده‌به‌ن. ڕۆژنامه چاپكراوه‌كان له به‌رده‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له پاشه‌كشه‌دان. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌قی دیزاینی ڕۆژنامه‌كان و وتار و هه‌واڵ و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كاندا ده‌خوێنینه‌وه، ئاڵ‌وگۆڕیان ده‌كه‌ین و به‌ئاسانی لای خۆمان كۆپییان ده‌كه‌ین و بۆ كه‌سانی تایبه‌تیان ده‌نێرین، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئه‌م زانیارییانه‌مان به‌خۆڕایی و بێ به‌رانبه‌ر و بێ سانسۆر و چاودرێی تایبه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كیی خۆمان. ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕوانگه و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان، سه‌رنج له هێرشه‌كانی ڕووسیا دژی ئۆكراین ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بیروبۆچوون و شیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازیشیان هه‌بێت، سنووری سروشتی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵایه نابه‌زێنن، واته ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر خواستی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا فه‌رز ناكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی (زی نیویۆرك تایمز) ده‌نووسێت، "ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسه ڕووسه‌كان له‌م دوو ده‌یه‌ی دوایدا، به‌خۆشحاڵییه‌وه زانیاریی شێوێنراو به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ كرێملن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه". هه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به پێنج سیناریۆ و تیۆر له‌باره‌ی ڕووسیا و كێشه و ئه‌گه‌ره‌كان كردووه. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی كورت ئاماژه به‌هه‌ر پێنج تیۆر و سیناریۆ ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێ رووسیا دابه‌ش بكات
ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ ساڵی ٢٠٠٧ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی پوتین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا پرسیاری له مادلین ئۆڵبرایتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، گوتی گوایه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سامانی سروشتی رووسیا دابه‌ش بكاته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت. ئه‌م بیرۆكه له‌وێ ڕۆژێوه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت و بووه‌ته یه‌كێك له ستراتیجه‌كانی سیاسه‌تی پوتین له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا.
دووه‌م: ناتۆ ئۆكراینای كردووه‌ته شوێنی سه‌ربازی خۆی
به‌پێی بۆچوونه‌كانی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه، ناتۆ بووه‌ته یه‌كێك له مۆته‌كه‌كانی پوتین. گاڤێك ناتۆ له سربیا و عێراق و لیبیا جه‌نگان، به‌كرده‌وه ترسیان بۆ رووسیا دروست كردووه. پوتین ئه‌مه‌ی به‌ستووه‌ته‌وه به (تیۆری موئامه‌ره" ساڵی ٢٠٢١ پوتین له گوتارێكی دوور و درێژدا ئاماژه‌ی به‌ترسه‌كانی خۆی له باڵاده‌ستی سه‌ربازیی ڕۆژئاوا له ئۆكرایندا كرد. بۆیه‌شه جارێكی تریش له گوتاری ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢دا ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ناتۆ هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا سه‌ڕ دژی ئۆكراین بكات.
زیاتر گوتی، "ناتۆ ده‌یه‌وێ جیاوازی له نێوان رووسیا و ئۆكرایندا بكات". به‌بۆچوونی پوتین هه‌ردووكیان یه‌ك گه‌لن، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژئاوا ئۆكراینی كرده لایه‌نێكی دژ به رووسیا، بۆیه رووسیا ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه باوه‌شی خۆی.
سێیه‌م: ئۆپۆزسیۆنی ناوه‌خۆی رووسیا ده‌یانه‌وێ به‌هاوكاریی ڕۆژئاوا وڵات كاول بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی تری تیۆری موئامه‌ره‌یه كه ڕووسه‌كان كروویانه‌ته بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ دروستكردنی ئه‌م دۆخه و ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، "به‌پێی تیۆری موئامه‌ره ناتۆ و ڕۆژئاوا هه‌ر له ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه له رووسیا ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت كێشه بۆ ناوه‌خۆی وڵاتیش دروست بكه‌ن. له ساڵی ٢٠١٤وه پوتین ترسی له‌وه هه‌یه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئۆكراین ڕووی دا، له‌ناو رووسیاشدا شۆڕش بكه‌ن. به‌م پێیه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك تابووری پێنجه‌م سه‌یر ده‌كرێن و خزێنراونه‌ته ناو وڵات. له‌به‌رئه‌وه‌یه رووسیا هه‌ر چالاكییه‌كی ئه‌و هێزانه و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕێكخراوه‌كان به به‌كرێگیراونی بێگانه تاوانبار ده‌كات".
چواره‌م: بزووتنه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زه‌كان له ئاستی دنیادا دژ به رووسیان
ڤلادیمێر پوتین له یه‌كێك له‌لێدوانه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانی ڕۆژئاوا پێنج یان شه‌ش جۆر ڕۆڵی نێرایه‌تی و مێیایه‌تی بگێڕن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته "هه‌ڕه‌شه دژی دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كانی رووسیا". له‌م پێناوه‌دا ساڵی ٢٠١٢ داوایه‌كی یاساییان دژی گرووپی (بوسی كات) به‌رز كرده‌وه، ئه‌م گرووپه تیپێكی ڕۆك بانكی ئافره‌تانه‌ی به‌ناوبانگی ڕووسییه. ئۆپۆزسیۆنی سیستمی سیاسیی حوكمڕانی رووسیان. رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌م تیپه موزیكییه به‌تێكده‌ر و ڕابواردنی سێكسی تاوانبار بكات. گوایه ئه‌م تیپه به‌پێی وه‌سفی رووسیا، ئامانجیان تێكدانی كه‌نیسه‌ی ئه‌رسۆدیكسی و به‌ها ئاساییه كلاسییه‌كانی رووسیایه.
هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه سوودیان له‌م وتاره شیكارییه وه‌رگرتووه
پێنجه‌م: ئۆكراین ده‌یه‌وێ چه‌كی بایۆلۆجی دژی رووسیا به‌رهه‌م بهێنێت
به‌م شێوه‌یه ده‌بینرێ تیۆری موئامه‌ره سنووره‌كانی كارتێكردن و كاردانه‌وه‌كانی كاریگه‌ریی پتر ده‌بێت. پوتین ساڵی ٢٠١٧ زاناكانی ڕۆژئاوای به‌كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بایۆلۆجی له رووسیا تۆمه‌تبار كرد، له دووه‌مین هه‌فته‌ی جه‌نگ دژی ئۆكراین، هه‌ندیك لایه‌ن و له‌ناویاندا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایان گه‌یاند، هه‌واڵگریی رووسیا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراین، چه‌كی بایۆلۆجی له شێوه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و باڵنده چێنراو به نه‌خۆشی به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه ڤایرۆس له رووسیادا بڵاو بكه‌نه‌وه. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵێت به‌ڵگه‌یان له به‌رده‌سته و به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و ئۆكراین له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌م بیرۆكه و بۆچوونانه له كوێ هاتوون؟ ئه‌مه‌ی ئاماژه‌مان پێ كرد له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه سوودیان له‌م وتاره شیكارییه وه‌رگرتووه، له ناویاندا جه‌زیره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "تیۆره‌كان خه‌ریكه هیچ ڕۆڵێكیان له حیساباتی سیاسی‌دا نامێنێت. ئه‌م چیرۆكانه و گێڕانه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراون، خزمه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی رووسیا بكه‌ن. (یابلوكۆڤ) كتێبێكی به‌ناوی ( قه‌ڵای رووسیا: تیۆری موئامه‌ره له دوای جیهانی سۆڤییه‌ت Fortress Russia: Conspiracy Theories in the post- Soviet World ) بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌پێی بۆچوونه‌كانی نووسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز وه‌ك جه‌زیره ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌م تیۆرانه بوونه‌ته بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ هاندانی بڕیاره‌كانی كرێملین له‌و جه‌نگه‌ی له دژی ئۆكراین به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له بیر نه‌كه‌ین قسه‌كانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی (فۆكس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی تاكر كارلسون، بووه‌ته یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی رووسیا دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كاری ده‌هێنێت، گوتوویه‌تی "كۆشكی سپی تێوه‌گلاوه له جه‌نگی بایۆلۆجی دژ به‌رووسیا له ئۆكرایندا".
شیكاری سیاسی و فكری، ئاماژه‌كردن به‌و تیۆره سیاسییانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری جه‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، مرۆڤ هه‌ست ده‌كات زانیاریی نوێ، لێكدانه‌وه‌ی به‌سوود و هه‌روه‌ها پێشهاتی گرنگی تێدایه. گرنگه ڕۆژنامه نه‌بێته مه‌یدانی بڵاوكردنه‌وه‌ی شتێك كه دوژمنكاری و به‌لادابردنی زانیاری و سووكایه‌تی تێدا بێت. له‌م جۆره گوتار و شیكردنه‌وانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆنی سووكایه‌تی به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نایه‌ت كه ئاماژه‌یان پێ كراوه.
دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و پاساو بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگیش زۆره. ئه‌م جه‌نگه به‌پێی بۆچوونه‌كانی رووسیا، له كرده‌وه‌دا دژی سیستمی باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكراین ده‌یكه‌ن. ئه‌مه‌ریكاش به‌ئاشكرا ده‌یه‌وێت جه‌نگه‌كه به ئۆكراین بكات و له‌جیاتی به‌شداری سه‌ربازی، هاوكاری هه‌مه‌جۆره‌ی ئه‌م وڵاته بۆ تێكشكاندن و وه‌ستاندنی رووسیا ده‌كات.