له ئه‌مه‌ریكاوه (١٧)
یه‌كێك له مینبه‌ره ئازاده كاراكانی ئێسته سۆشیال میدیایه، هاووڵاتییان نه‌ك هه‌ر زانیاری لێوه كۆ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو خۆیان ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خێرا و كورت و بیروبۆچوونی تایبه‌تی خۆیان و وتار و ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی ده‌بینن. بێگومان له ته‌ك لایه‌نه باشه‌كان و خێرایی و كاریگه‌رییه‌كانی سۆشیال میدیا له هه‌ندێك بواردا، له هه‌مان گاڤدا بووه‌ته هه‌ڕه‌شه و خراپكه‌ری باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سووكایه‌تی و تێپه‌ڕاندنی سنووره ئاساییه‌كانیش. به واتایه‌كی تر، به ناسروشتی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ له زانكۆی ستانفۆرد له سیلیكون ڤالی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، ڕای گه‌یاند "سۆشیال میدیا نیازه هه‌ره خراپه‌كانی مرۆڤایه‌تی گه‌وره و قه‌به كردووه‌ته‌وه". ئۆباما له‌م گوتاره‌دا داوای كرد سه‌رله‌نوێ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێك بخرێنه‌وه، چونكه بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌كی لاوازكردنی دیموكراسیی. به‌گوته‌ی ئه‌و، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی قووڵه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌دیهێنانی كرده‌ی پێوه‌ندیكردن و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.
ئۆباما زیاتر گوتی، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (مای سپیه‌س و فه‌یسبووك) نه‌بوونایه، من نه‌بوومایه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌شزانین تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی هوشیاریی و پێگه‌یاندنه و سوودی بۆ چالاكه‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیا هه‌یه، فه‌یسبووك و تویته‌ر سه‌ركه‌وتنی ئابوورییان له‌ڕێی ڕێكلامه ئاراسته‌كراوه‌كانه‌وه ده‌ست خستووه، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شتانه‌ی ئاژاوه و هاندانی له‌خۆ گرتووه، سه‌رنجمان ڕاده‌كێشن و هانمان ده‌دات بۆ به‌كارهێنانی پتری ئه‌م بواره، نازانرێت تا كه‌ی تیۆری درۆ و پیلان پێشوازی لێ ده‌كرێت كه دۆلڵاند تره‌مپ له‌گه‌ڵ خۆی هێنای".
واته ئۆباما له ته‌ك ئاماژه به لایه‌نه باش و پێشكه‌وتووه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێی وایه كه به‌هۆی ئه‌و ئاژاوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له ئارادایه، ئه‌م بواره بووه‌ته هه‌ڕه‌شه و هۆكار بۆ پاشه‌كشه و لاوازكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی. ئاماژه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی پوتین له قازانجی تره‌مپ و دواتر هاندانه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی كاپیتۆل كرد. بۆیه داوای چاكسازی له یاسای به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاراسته‌ی ڕوونیی و به‌رپرسیاریه‌تیی له بڵاوكردنه‌وه‌دا كرد.
ڕاستییه‌كه‌ی له‌ناو فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ستكاری زانیارییه‌كان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی تایبه‌تی له‌پێناو دروستكردنی ئاژاوه و شێواندنی ڕاستی، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو زۆر شوێنی دنیای گرتووه‌ته‌وه و هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س ئه‌م بواره له‌پێناو دروستكردنی پشێوی و ئاژاوه و تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، به‌كار دێنن.
بۆ زانیاریی ئێوه، به‌پێی زانیارییه‌كان تا كۆتایی مانگی نیسانی ٢٠٢٢، پتر له ٤.٤٨ ملیار كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار دێنن، واته 8,56% دانیشتوانی دنیا، هه‌روه‌ها ٥.٢٧ ملیار كه‌س ته‌له‌فۆن به‌كار دێنن.
له ئه‌مه‌ریكای باكور ٪٥٤ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تن و ٪٤٦یش پیاون، هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكای باشووردا ٪٥٢ ئافره‌ت و ٪٤٨ی به‌كارهێنه‌ران پیاون. له ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا په‌نجا به په‌نجایه و له باشووری ئه‌فریقیا ٪٥٢ ئافره‌ت و ٪٤٨ پیاو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار دێنن و له باشووری ئاسیایش ٪٢٧ ئافره‌ت و ٪٧٣ پیاو، سۆشیال میدیا به‌كار دێنن.
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كان، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا به‌م جۆره تۆڕه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌پێی ڕه‌گه‌ز به‌كار دێت. بۆ نموونه، تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لای ئافره‌تان پتر بایه‌خی پێ ده‌درێت و پیاو پتر له ٪٧٨یشیان یوتیوب و تویته‌ر به‌كار دێنن. به‌پێی نه‌ژادیش ٪٨٠ی ئسیپانییه‌كان و ٪٧٧ی پێستڕه‌شه‌كان و ٪٦٩ سپیپێسته‌كان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار دێنن.
هه‌روه‌ها به‌پێی ته‌مه‌نیش به‌م جۆره‌یه: ته‌مه‌نی ١٨-٢٩ له ٪٨١ ئه‌م بواره به‌كار دێنن، ته‌مه‌نی ٣٠-٤٩یش به‌ڕێژه‌ی ٪٧٣ و ته‌مه‌نی ٥٠-٦٤ به‌ڕێژه‌ی ٪٤٦ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار دێنن.
رۆژنامه‌ی "زی واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی له چواری ئایاری ٢٠٢٢دا، سه‌روتارێكی له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی ئۆباما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، "ئۆباما له ٢١ی نیسان له زانكۆی ستانفۆرد قسه‌ی كرد و بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ساخته و ده‌ستكاریكراو ڕاگه‌یاند. له دواین مانگه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێك گه‌شبینی ڕووی دا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو كه هه‌ندێك لایه‌نی پیس به‌شدارن له ده‌ستوه‌ردان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. سه‌رباری ئه‌و گله‌ییه ڕه‌وایانه‌ی كۆشكی سپی شایانی بوو، چونكه ساڵی ٢٠١٦ نه‌یتوانی ئه‌مه‌ی ڕووی دا به‌ته‌واوی ڕوون بكاته‌وه، كه ڕووسیا چی كردووه و تۆڵه‌یان لێ بكاته‌وه. كۆنگرێس نه‌یتوانی چاكسازیی له‌م بواره بكات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، دوژمنانی گه‌ل توانیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر "بێلایه‌نی و دابه‌شبوونمان" دروست بكه‌ن.
بۆیه ئۆباما به‌پێی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، داوای كردووه په‌نا ببرێته به‌ر ماده‌ی ٢٣٠ له یاسای سزادانی ئه‌ده‌بی پێوه‌ندیكردن. ئه‌مه ده‌سه‌ڵات به پێگه‌كان ده‌دات له‌ڕووی یاساییه‌وه پارێزبه‌ندی له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م بواره بسێننه‌وه، هه‌روه‌ها پێشنیاری "چاودێری ئاستی باڵا"ی كردووه، له‌باره‌ی ئه‌و "ڕێكلامانه‌ی ڕۆژانه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگییه‌كی گونجاو له نێوان ماده‌ی ٢٣٠ و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دروست ده‌كات، ئه‌و كاته به‌رپرس ده‌بێت له هه‌موو شتێك و هه‌موو شتێكیش ناكات".
بۆچوونه‌كانی ئۆباما لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كه ده‌گرێته‌وه، نه‌ك ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شتانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مڕۆ بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی. به بۆچوونی ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئۆباما ناوی له‌مه ناوه "چاودێریی دیموكراتییانه". ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌ڵك له‌وه بگات چۆن له ژیانی ڕۆژانه و له‌باره‌ی ژیانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری گرنگ ده‌دات، ئه‌وكاته "ده‌توانرێت شتێك باشتر داوا بكات".
واته تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته یه‌كێك له ئامرازه كاریگه‌ر و به‌رچاوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان دروست كردووه. له ته‌ك لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان، ژماره‌یه‌ك دیارده‌ی خراپیشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه. وه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مه‌عریفه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كرده‌ی پێوه‌ندی و پێكه‌وه‌به‌ستنی مرۆڤه، ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك نه‌بوونی یاسا بۆ كۆنترۆڵ و چاودێری به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه، ئه‌مه وایكردووه زانیاریی ده‌ستكرد و شێواو و نادروست بڵاو بكرێته‌وه و ئاژاوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات.
مرۆڤایه‌تی به‌هۆی ئه‌م خێرایی و كاریگه‌رییه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستی كردووه، له به‌رده‌م بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست و لێكدانه‌وه‌ی تازه‌دایه. مرۆڤ له‌م ڕێیه‌وه به‌ره‌و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی تووشی قه‌یران و كێشه و ئاژاوه‌ی گه‌وره كردووه.
بۆیه بیركردنه‌وه له ڕێكخستنه‌وه و داڕشتنی یاسا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له یاساكان، بووه‌ته داواكاریی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی، ببێته هانده‌ر بۆ پتر پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی و ئاژاوه و خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م پێشكه‌وتنه زانستییه گرنگه له كۆمه‌ڵگه‌كان دوور بخرێته‌وه.
پێویسته بڵێم ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكایی، بۆچوونه‌كانی باراك ئۆبامای ناو ناوه "تیۆری ئۆباما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی".
به‌ڵێ به كرده‌وه ئه‌م بواره پێویستی به تیۆرێكی نوێ و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێ هه‌یه، بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌پێناو گه‌یاندنی زانیاری دروست و دوور له شێواندن و درۆ و ساخه‌تكاریی و هه‌واڵی ژه‌هرئاسا، چونكه هاووڵاتی نه‌ك هه‌ر له به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو له وه‌رگرتن و شیكردنه‌وه و به‌كارهێنانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیشدا پێویسته شاره‌زایی په‌یدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شێوه ئه‌م بواره به‌كار بێنن، نه‌ك ببێته "حه‌مام".