د. موئمین زه‌ڵمی
له دوای گۆڕینی ناو و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ته‌واوكارییه‌كانی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، پرسیاره‌كان زۆرتر بوون له‌سه‌ر دید و فۆڕمی به‌ڕێوه‌بردن و دارایی و پڕۆژه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ داهاتوو، ئه‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه:
- هاوپه‌یمانیی دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و ناچێته دژه‌به‌ری هیچ دڵسۆز و خه‌مخۆرێكی كوردستانه‌وه.
- به چاوی ڕێز له خه‌باتی هێز و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان ده‌ڕوانێت و پێوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان په‌ره پێ ده‌دات.
- ئاین پێگه‌ی رێز و شكۆیه و هه‌موو پێكه‌وه په‌ره به پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی ده‌ده‌ین له پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
- خه‌باتێكی به‌رده‌وامی رێكخراو ده‌بێت له پێناو حوكمڕانی ڕه‌شید و چه‌سپاندنی دیموكراسی و به‌رپاكردنی عه‌داله‌ت.
- هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی مه‌ده‌نییه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤی كورد و مرۆڤایه‌تی له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
- دارایی هاپه‌یمانیی، هاوكاری و هاوئاهه‌نگی دڵسۆزانی پڕۆژه‌ی (مرۆڤ سه‌نته‌ری) و (دیدگای نیشتمانی)یه و نابێته دووكانی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و خزمیی و مه‌رجی ته‌واویشی هه‌یه بۆ هه‌ر ده‌ستبارگرتن و یارمه‌تییه‌ك، ئه‌وه‌ش له پێناو شكۆی (هاودیدان)دا.
- بڕوای ته‌واوی به كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ڕێكخراو و لایه‌ن و هێزه‌كانی تردا هه‌یه له پێناو خزمه‌تكردنی گشتیدا تا ئاستی یه‌كچه‌تری و پێكه‌وه‌بوون.
- تێزه‌كانی دیدگای نیشتمانیی به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو دڵسۆزێكی نیشتمان خاوه‌ن و پشكداری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه له ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیش.
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری دیدگای نیشتمانین، (هاودید)ی ئێمه ده‌بن و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین.
- سیاسه‌ت ڕه‌نگوڕووی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیانه و دۆستانه‌ییه‌كان ناشێوێنێت.
- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌نته‌ر و ناوه‌نده ڕۆشنبیری و ستراتیجی و ئه‌كادیمییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی گه‌شه و نه‌شونمای دیدگای نیشتمانین و په‌ره‌پێده‌ر و ده‌ستباری په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی دیدگای نیشتمانی ده‌بن.
- بڕوای ته‌واوی به ئازادی میدیایی و ئازادی بیركردنه‌وه و ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه و به‌شێك ده‌بێت له پێشخستنی خه‌بات له پێناو ئازادی‌دا.