بۆچی پۆستێكی فه‌یسبووك سه‌روژێرمان ده‌كات و بۆچی میزاجمان هه‌ڵسووڕێنه‌ری هه‌ڵوێسته‌كانه و بۆچی سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین به‌ته‌نافی فه‌یسبووكدا و رۆژێ وشكیان ده‌كه‌ینه‌وه رۆژێ ته‌ڕ، چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌م هه‌موو ته‌ڕ و وشكییه؟
فه‌یسبووكی كوردی ئه‌و حزبه گه‌وره و خاوه‌ن نفووزه‌ی زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌یه و چۆنی بوێت ئاوا ئاراسته‌یان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی واقیعی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك خه‌م و نه‌هامه‌تی و ناسۆرییه‌كانی ژیانی رۆژانه كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی لایك و فۆڵۆوه‌رسی زۆرترینیان هه‌یه، زۆرترین ده‌نگه‌ده‌نگ و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و كاریگه‌ری ناواقیعی ده‌خه‌نه‌وه، له فه‌یسبووك به‌پێچه‌وانه‌ی دانیشتووانی خۆشگوزه‌رانی دنیاوه ئێمه‌ی كورد ناخۆشترین ژیان و گوزه‌رانمان هه‌یه، ئاخر بۆ خۆمان ناژین.
ئه‌كاونتی فه‌یسبووك پێنج هه‌زار! هاوڕێی هه‌یه، كه‌چی زۆرینه‌ی كورد بۆڵه‌بۆڵیه‌تی كه به‌ش ناكات، هه‌یه سێ ئه‌كاونتی كردووه‌ته‌وه و 15 هه‌زار كه‌سی كۆ كردووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌شیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌لامێكیان پێكه‌وه نییه، له فه‌یسبووك كوردی جیاوازی نێوان كه‌سه‌كان نابینرێت، هه‌مووی سیاسی و به‌رگی سیاسیی پۆشیوه، هه‌موو له خه‌ون و خه‌یاڵی بوونه فیگه‌ریدان، له كوردستان و له فه‌یسبووكی كوردییه‌وه كه‌س بۆ خۆی ناژیت، هه‌موو چاویان له زۆرترین فره‌یم و زۆرترین فلته‌ر و زۆرترین لایك و زۆرترین كۆمێنت و زۆرترین جموجووڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌كانێك به‌خۆیان بده‌ن.
دنیای ناواقیعی و خه‌یاڵی فه‌یسبووك ئه‌گه‌ر بۆ گه‌لانی تر دنیای چێژ و گه‌شت و لۆكه‌یشنی نوێ و شه‌یركردنی یاده‌وه‌ری و فۆتۆستۆری و خۆشه‌ویستی بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد بڵندگۆیه‌كی بێتامی سیاسی و هاتوهاواره، نه كه‌س ده‌توانێ به‌دڵی خۆی شتێكی به‌سوود بنووسێت، نه ده‌توانێ وێنه‌یه‌كی خێزانی و هاوڕێیه‌تی به‌دڵخۆشی بڵاو بكاته‌وه.
فه‌یسبووك به‌ڵای ژیان و گوزه‌رانی تاكی كوردییه، تازه‌ترین جنێو و نامۆراڵترین كلیپی گۆرانی و بێ‌تامترین نوكته و توندڕه‌وترین فه‌توا و نا ئه‌خلاقیترین رێكلامی بازرگانی و ته‌شهیری سیاسی و ته‌خوینی كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌یسبووكه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له رێكلامی فه‌یسبووكه‌وه بۆ هه‌رچی نه‌شێ و بشێ تا پۆستی عه‌جایبی تاكی كوردی ماندووی رۆژ و وه‌ڕسی شه‌وانه.
سه‌رنج بده‌ن، له فه‌یسبووكه‌وه زۆر به‌ئاسانی ره‌ش و سپی دابه‌ش ده‌كرێن، نازناوه‌كانی ره‌حمان و شه‌یتان ده‌به‌خشرێنه‌وه، نه كه‌س خه‌مێكی لێ ده‌خوا و نه كه‌سیش خۆی به‌دڵسۆز ده‌زانێ.
هه‌میشه بڕوام وابووه و پێداگریش ده‌كه‌م كه باشبوون كه‌سابه‌ت نییه و ده‌بێ هه‌میشه باش بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ دوێنێ كردت به‌رانبه‌ر به‌وان، ئه‌مڕۆش ئه‌وان به‌رانبه‌ر تۆ ده‌یكه‌نه‌وه و سبه‌ینێ كه‌سێكی تریش به‌رانبه‌ر ئه‌وان ده‌یكاته‌وه.. واز له ته‌شهیر و ته‌خوین و زه‌لیلكردنی به‌رانبه‌ره‌كانتان بهێنن، ئێمه پێویسته له شوێنێك خاڵێك دابنێین و بچینه‌وه سه‌ری دێڕ.. تا زووتر بێت هێشتا هه‌ر دره‌نگه!
به‌ڵكو كه‌ره‌نتین و كۆرۆنا تۆزێ فێری كردبین، له‌مه‌ولا بۆ خۆمان بژین، ده‌زانی ته‌نیا له كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا ئه‌كاونتی فه‌یسبووك پێنج هه‌زار پڕ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێ ببوورن جێم نه‌ماوه؟ په‌یجێك ده‌كاته‌وه و فه‌رموون لایكی بكه‌ن، ده‌زانن ئێمه و هاوشێوه‌كانمانین فه‌یسبووكمان كردووه به سیاسی؟ هه‌موو دنیا خه‌ریكن چێژ له پێكه‌وه‌بوون و شه‌یركردنی وێنه و ستۆری و یادگارییه رۆژانه‌ییه‌كانیان له فه‌یسبووكه‌وه ده‌بینن، كه‌چی ئێمه فه‌یسبووكمان له باره‌گای حزبه‌كانیش سیاسیتره .. هه‌مووشمان گله‌یی ده‌كه‌ین، ئه‌رێ پێنج هه‌زار هاوڕێم هه‌یه بۆ لایكه‌كانم هه‌ر 200 تێپه‌ڕ ناكه‌ن؟ چونكه زۆرینه‌یان ناناسی.. له بازاڕیش پێیان بگه‌ی نایانناسیته‌وه.. من خۆم زۆر وام به‌سه‌ر هاتووه.. كاتی به‌خۆداچوونه‌وه و موراجه‌عه‌یه!