وه‌رگێڕانی: سپیده ساڵحی
ده‌سه‌ڵات چیرۆكێكه كه له ڕێی ژنانه‌وه هاتووه‌ته گێڕانه‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆ چه‌ندان سه‌ده چیرۆكبێژیی له ژێر ڕكێفی پیاودا بووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه ئیتر كۆتایی هاتووه.
ئه‌گه‌رچی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات سه‌خت و تاقه‌تپڕووكێنه، به‌ڵام ئاره‌زوو و خواستێكی ده‌روونیی زۆر به‌هێزه. هیچ كه‌س، گرووپ، باڵ و حزبێك نییه ئاره‌زووی بۆ هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بێت كه پاساوی بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتنێكی بێوێنه و ئه‌زموون نه‌كراو لێی نه‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كه‌سێك پێشتر به‌و شێوه‌یه ئاره‌زوو و ئه‌زموونی نه‌كردووه و كه‌ڵكی لێ وه‌رنه‌گرتووه. بۆ منیش هه‌روایه و هه‌میشه له هێز و ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌سه‌رمدا ده‌سه‌پێت و تاپۆی ده‌كه‌وێته سه‌رم ترساوم. چ له قوتابخانه و چ له‌سه‌ر ئیش زۆرتر پیاوان له به‌شی جێبه‌جێكاریی و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كاندا بوون و ژن شێواز و میتۆدی ئه‌وانیان پێڕه‌و كردووه، من هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته ڕانه‌هاتووم، بۆیه به‌رده‌وام له په‌راوێز و گۆشه‌دا ماومه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كه‌وه دڵنیا بووم هێزی خۆڕاگری له هه‌مبه‌ر پیاوانم نییه و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌مزانی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دید و شێوازی پیاوانه خیانه‌ت له خۆم ده‌كه‌م. بۆ هه‌زاران ساڵ نیشانه و ده‌ركه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵات له ڕێی ڕوانگه پیاوانه‌كانه‌وه له دنیادا بڵاو بوونه‌ته‌وه. وا ده‌هاته پێش چاو كه بۆ ژنان ئه‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه ته‌نیا به شێوازێك كه پیاوان ده‌كاریان كردووه، ده‌كرێ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێ.
له سه‌رده‌مه‌ێكدا كه ته‌نیا كچێك بووم یه‌ك شێوازی ده‌سه‌ڵات هه‌بووه منی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ژێر ڕكێف و سێبه‌ری پیاودا بووه.
ده‌سه‌ڵاتی چیرۆكبێژیی
چیرۆكبێژیی ڕاسته‌قینه جۆرێكه له ده‌سه‌ڵات، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتێكی به بایه‌خ. چیرۆكه‌كان ئه‌زموونی ئێمه شكڵ پێ ده‌ده‌ن. هه‌ندێك جار له‌ڕێی شێوازه نه‌ریتی و سوننه‌تییه‌كانی ئه‌ده‌ب، هه‌ندێك جار به هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه و ئاوه‌ژووكردنیان و هه‌ندێ جاریش به دووباره رێكخستنه‌وه‌یان. چیرۆكه‌كان خوێنه‌ران به‌ره‌و تۆڕه‌كانی خۆیان ڕاده‌كێشن و به كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئیشكردن، جه‌سته و ڕۆح، ده‌رگیر و ده‌سته‌ویه‌خه‌یان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان ده‌توانن ترس له خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و ڕه‌شنوێنیی باوه‌ڕه‌كان، هه‌سته‌كان، كرده‌وه‌كان، شاره‌كان، دنیا و مرۆڤایه‌تی بگوازنه‌وه.
به‌ده‌ربڕینێكی تر، چیرۆكبێژیی هێز و ده‌سه‌ڵاتێك ده‌دات به ئێمه تا چائۆس و بشێویی ناو واقیع ڕێك‌وپێك بكه‌ین و بیچمێكی ته‌كوزانه‌ی پێ بده‌ین.
به‌م شێواز و ده‌ركه‌وته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا جیاوازیی نییه، له سه‌ره‌تادا من نه‌مده‌زانی كه چیرۆكبێژیی جۆرێكه له ده‌سه‌ڵات، به هێمنی و كاوه‌خۆ له‌سه‌ری هۆشیار بوومه‌وه و زۆرجار به‌رپرسیارێتییه‌كی ئیفلیجكه‌ر و كوشنده‌م هه‌ست پێ ده‌كرد و ئێسته‌یش هه‌روایه. ده‌سه‌ڵات نه چاكه و نه خراپ، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرین و بۆ گه‌یشتن به چ مه‌به‌ستێك سوودی لێ ببینین.
هه‌رچی گه‌وره‌تر ده‌بم زۆرترین ترسم كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێز و ده‌سه‌ڵاتی چیرۆكبێژیی به‌شێوه‌ی خراپه. به‌ڵام ئاره‌زوو و خواسته‌كانم به‌شێوه‌ی گشتیی باشن، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار چیرۆكبێژیی به‌شێوه‌یه‌كی دروست ده‌ڕواته پێش و هه‌ندێ جاریش به شێوه‌یه‌كی نادروست. ته‌نیا دڵنه‌واییه‌ك كه هه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر چیرۆك به شێوه‌یه‌كی خراپیش فام بكرێ و بنووسرێ، ڕه‌نگه زیانبه‌خشیش بێت، به‌ڵام زیان و ئاسیوی له شتێك كه له‌ڕێی سیاسه‌تێكی دڕنده و خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئابووریی به ئامرازه سه‌ربازییه‌كان، گیۆتینه‌كان، له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، خاپووركردنی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان، ئاوه‌ڕۆنشینه‌كان، ئۆردوگاكانی زۆره‌ملێ و گوولاك (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئۆردوگاكانی كار و ته‌مبێكردن له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی سه‌رده‌می ستالین) دێته ئاراوه، كه‌متر ده‌بێت.
كه‌واته چی بڵێم؟ من بڕیارم داوه به بێ ترس له مه‌ترسیدارترین و به‌رهه‌ستترین شكڵ و شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بنووسم و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بێ ترس له هه‌ستی به‌هێز و پڕ ده‌سه‌ڵاتی دابڕان له ته‌كنیكه زاڵ و هه‌ژموونییه‌كان. بۆیه وا دێته پێشچاو كه بۆ من كات و ساته‌كانی نووسین گونجاوترین رێن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات و به‌م تێگه‌یشتن و خه‌ونه‌وه بڕیارم داوه زۆرتر بنووسم. چونكه وه‌ك كچێك به هه‌ڵه وامده‌زانی ئه‌ده‌ب به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به باڵای ژناندا هۆنیویه‌تییه‌وه و ئه‌مه بۆ من خاڵی ڕاسان و ڕابوون بوو.
دێ كامێرۆن (له ڕێی بووكاچیۆ له ساڵی 1313-1375) كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌رم هه‌بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه كه له ده‌سپێكه‌كانی ڕێباز و نه‌ریته سه‌ره‌كییه‌كانی چیرۆكبێژیی ئیتاڵیا و ئه‌وروپایه، 10 گه‌نج؛ حه‌وت ژن و سێ پیاو هه‌ر كام به نۆره چیرۆك له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ده‌گێڕنه‌وه. نێزیكی 16 ساڵان بوو كه بووكاچیۆ ئه‌و دڵگه‌رمیی و دڵنیاییه‌ی كه له فامی گێڕه‌ره‌وه‌كانی كه زۆرترینیانی وه‌ك ژن ئافراندبوو، دۆزییه‌وه.
لێره‌دا نووسه‌رێكی گه‌وره ئاماده بوو، باوكی چیرۆكی مۆدێرن و پێشاندانی حه‌وت گێڕه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌ی ژن، شتێك بوو كه چاوه‌ڕوانیی ده‌كرا و ئه‌وه دواتر بوو تێگه‌یشتین كه ئه‌گه‌رچی له چیرۆكی دێ كامێرۆندا بووكاچیۆ به نیسبه‌ت ژنه‌وه ئاسانگر و ده‌سبڵاو بووه، به‌ڵام له كاروباری دنیای واقیعی و ڕۆژانه‌دا وا نه‌بووه و و هه‌رواش تا په‌ڕ درێژه‌ی پێ دراوه.
ئێمه‌ی ژن خراوینه‌ته په‌راوێزه‌وه و به‌ره‌و ملكه‌چی و فه‌رمانبه‌ری ڕامانده‌كێشن, ته‌نانه‌ت كاتێك دێینه پانتایی ئه‌ده‌به‌وه. ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره: كتێبخانه و ئه‌رشیڤگه‌لێك له هه‌ر جۆره ئه‌ندێشه و كرده‌ی نه‌گونجاو و نه‌شیاو ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌كی مێژوویی ئێمه‌وه.
دۆزینه‌وه و بیچمدانی ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌كی مێژوویی ژنانه ئه‌رك و ئامانجێكی سه‌خت و دژواره و ده‌شێت ئه‌م پرسیاره بكرێت كه ئه‌گه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان (مه‌به‌ست پرس و بابه‌تی ئه‌ده‌بی كه له پانتایی چیرۆكبێژیی په‌رژاوه‌ته سه‌ری) به‌ره‌و ئاقارێكی تردا بڕۆیشتایه, ئایا ئێمه باشتر له پیاوان نه‌ده‌جووڵاینه‌وه؟ له دواجاردا ئێمه شتێكین زیاتر له‌وه‌ی پیاوان ده‌ریانخستووه. وه‌ك ژنێكی گه‌نج وه‌ها بیرم ده‌كرده‌وه, به‌ڵام ئێسته نازانم (دڵنیا نیم) من حه‌ز ناكه‌م بكه‌ومه داوی هیچ جۆرێك له ئایدیالیزم و ئامانجخوازییه‌وه. من وا تێده‌گه‌م ئامانجخوازیی بۆ ئامانج خۆی باش نییه. باوه‌ڕم وایه هه‌موو ژنانی شه‌ریف و خێرخواز زۆر هۆشیار، بوێر و بێگوناهن و له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئیتر دوای پیاوان ناكه‌ون.
شوێنكه‌وتن و دواكه‌وتنی به‌ربڵاوی ئێمه راستییه‌كه‌ی ئاریشه‌یه‌كی رژده. ده‌سه‌ڵات هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی تۆخ له ده‌ستی پیاواندایه و ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌گه‌لێك به ڕه‌نگ و بۆی دیموكراسییه‌وه هه‌ندێ شوێنگه و پله‌ی فه‌رمانده‌ریی و بڕیاردان ده‌ده‌ن به ئێمه, ته‌نیا له حاڵه‌تێكدایه تا ئێمه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پێشان بده‌ین كه شێوازه‌كانی كۆنترۆڵ و چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان تێماندا ڕه‌گئاژۆ بووه.
له ئه‌نجامدا ئێمه زۆرتر به پیشاندانێكی نمایشیی فه‌رمانبه‌ری و ملكه‌چبوون و هاوسانبوون كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه پیاوانه‌ییه‌كان دێنین. وای دابنێن ژنێك ڕێی به‌ره‌و پێكهاته‌كانی كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی هۆشیاریی سیاسیی به ئاراسته‌یه‌كی ناباو و غه‌واره‌دا ده‌بات كه یاسا و ڕێسا نووسراو و نه‌نووسراوه‌كان شه‌ق و له‌ق ده‌كات. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌توانێت به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات, به مه‌رجێك ناباو و غه‌واره‌بوونه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كولتووری باوی پیاوانه و فه‌رمانده‌رانه هاوڕێ و هاوته‌ریب بێت.
كه‌واته بۆچی ده‌یبه‌ینه‌وه؟ ته‌نیا بۆ چێژی بردنه‌وه؟ من هیچكات نه‌كه‌وتوومه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ڕێسا و ڕیبازه بریقه‌داره‌وه " له‌كۆتادا سه‌رۆك كۆمارێكی ژن" یان سه‌رۆك وه‌زیران یان براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ یان هه‌ر دۆخ و شوێنگه‌یه‌كی تر له‌ناو پێكهاته‌ی بانوخواری كولتووریی و سیاسییه‌وه. پرسیار ئه‌مه‌یه كه له كامه سیستمدا كولتوور و ده‌سه‌ڵات، ژنان له حاڵی گه‌شه و پێشكه‌وتن به‌ره‌و لووتكه و سه‌ره‌وه‌ن؟
گۆڕانكارییه‌كان خه‌ریكن دێنه ئاراوه. هه‌ر شتێك به شێوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو ده‌بێته شتێكی تر، تێڕوانینێكی ته‌واو نوێمان پێویسته. به كێشه‌كردن و ده‌ركه‌وتنێك بۆ ئێسته و داهاتوو پێشبینیی ده‌كرێت, تا خۆمان له دا‌و و بازنه‌ی ئه‌و شته‌ی پیاو وه‌ك پلان و گه‌ڵاڵه و ڕێكخستن دروستیان كردووه, بهێنینه ده‌ره‌وه. هه‌ساره‌یه‌كی كۆن له‌سه‌ر لێواری یه‌كلابوونه‌وه و گه‌یشتن به ئه‌نجام. به‌ڵام ئێسته ڕه‌نگه كاتی گه‌یشتبێت كه له‌سه‌ر ڕوانگه‌یه‌كی ژنانه به جه‌ساره‌ته‌وه گره‌و بكه‌ین و له‌سه‌ر تێڕوانینی ژنان بۆ ده‌سه‌ڵات دڵنیا بین. ده‌سه‌ڵات و هێزی بنیاتنه‌ر و به‌كاربراو له ڕێی هێز و كاریگه‌ریی ده‌سكه‌وته‌كانمان له هه‌ر بوارێكدا. له‌م سات و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و دانسقه ئێمه كه‌مینه‌ین. پیاوان ئه‌م تواناییه وه‌ك به‌خشین له‌لایه‌ن خۆیان و جۆرێك له داكۆكیی بێگه‌رد و به‌سه‌رنج ده‌خوێننه‌وه, چونكه هێشتا ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژنان سه‌ربه‌خۆن، كه‌سانێك كه ناتوانن گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانهه‌ڵگر بن و له‌ولایش كه‌سانێك كه ناتوانن خۆیان له‌م جۆره ڕستانه "تۆ تا ئاستێك باش و شایسته‌ی كه ده‌ڵێی پیاوی" رزگار بكه‌ن. به‌ڵام پرس و كێشه‌كانی پێوه‌ست به دۆخی ئاماده‌یی ژنان و ڕوانگه‌یان بۆ ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی تۆخ له حاڵی گۆڕاندایه، ده‌سكه‌وته‌كانی ژنان له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندندان و ئاڕاسته‌كه‌ی خه‌ریكه ده‌گۆڕێت.
ئێمه هه‌میشه مه‌جبوور نین له وردیله پێشكه‌شكراوه‌كانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه چێژ ببه‌ین. ده‌سه‌ڵاتێك كه ئێمه پێویستمانه ده‌بێ تا ئاستێك ته‌واو و چالاك بێت كه بتوانین له هه‌ر بوار و ڕوویه‌كه‌وه به بێ كاریگه‌ری وه‌رگرتن له پیاو بجووڵێینه‌وه. نابێ دووباره و هه‌رگیز پێویستیان به‌مه بێت حه‌وت گێڕه‌ره‌وه‌كه‌ی دێ كامێرۆن بۆ ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌ی خۆیان پشت به بووكاچیۆ ببه‌ستن. به هه‌ژماری خوێنه‌رانی زۆر و زه‌به‌ندی ژنانه‌یان (ته‌نانه‌ت بووكاچیۆ هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه تێگه‌یشت پیاوان شتانێكی تریان هه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌ن و كه‌م بخوێننه‌وه)، ئه‌وان ده‌زانن چۆن به‌شێوه‌گه‌لی دوور له چاوه‌ڕوانی، دنیا پێناسه بكه‌ن و بیگێڕنه‌وه، راڤه‌ی بكه‌ن و پیشانی بده‌ن. چیرۆكی ژنانه‌ی ئێسته به توانست و پسپۆڕیی له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندندایه, نكوڵی لێ ناكرێت و شتێكه ئێسته ده‌بێ وه‌ك ده‌سه‌ڵات ببینرێت و هه‌ژمار بكرێت.
سه‌رچاوه: The new York times هه‌ینی-حه‌ڤده‌ی مانگی مه‌ی 2019
باكگڕاوند
ئاماژه: ئه‌م نووسینه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له ستوونێك له‌ژێر ناوی "ئایدیا، ئایدیا گه‌وره‌كان: ده‌سه‌ڵات چییه؟" له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌م ستوونه تایبه‌ته به نووسه‌ره كاریگه‌ر و تایبه‌ته‌كان و هه‌رجاره‌ی كه‌سێك ده‌ینووسێ. لێره‌دا نووسینه‌كه‌ی ئێلێنا فێرانته ژنه نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئیتالی ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئێلێنا فێرانته (Elena ferrante) ناوی خوازراوه و ئه‌و له دایكبووی ساڵی 1943ی نۆپله و به شێوه‌ی نه‌ناسراو چالاكی ده‌كات و ده‌نووسێت. كتێبه‌كانی فێرانته تا ئێسته به چه‌ندان زمان له‌وانه ئینگلیزی، فڕه‌نسیی، ئه‌ڵمانی، هۆڵه‌ندی، ئیسپانی و... وه‌رگێڕدراون و له زیاتر له 30 وڵات بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له دنیای كورددا زۆر نه‌ناسراوه و ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم هیچ به‌رهه‌مێكی بۆ زمانی كوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه.
فێرانته له ساڵی 2016 و له لیستی 100 نووسه‌ری كاریگه‌ری دنیا له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم 100 هه‌ڵبژێردرا. له هه‌مان ساڵدا خه‌ڵاتی دنیایی كتێبنووسی ساڵ (man booker)ی بۆ كتێبی "چیرۆكی رۆڵه‌ی ونكراو" وه‌رگرت. به ناوبانگترین به‌رهه‌می فێرانته چوارینه‌كانی نۆپلن (Neapolitan) كه ناوه‌كانیان به ڕیز ئه‌مانه‌ن: هاوڕێی سه‌یروسه‌مه‌ری من (2013)، چیرۆكی ناوێكی نوێ (2013)، ئه‌وانه‌ی ده‌ڕۆن و ئه‌وانه‌ی ده‌مێننه‌وه (2014) و چیرۆكی رۆڵه‌ی ونكراو (2015).