وه‌ك نه‌ته‌وه، ئایا قه‌ت به‌دواداچوونمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان له كوێ سه‌رچاوه ده‌گرن؟ بێگومان هۆكار زۆرن و شیكردنه‌وه‌ی زۆریش له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ دووپات له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بكه‌مه‌وه كه ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ناسنامه‌ی نیشتمانی.
ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌واژه‌ی نیشتمان ورد بینه‌وه، واتا ماڵ و زه‌ویی مرۆڤه‌كانه، نیشتمان ئه‌و جێیه‌یه كه تێیدا له دایك ده‌بین و په‌روه‌رده ده‌كرێین و له‌گه‌ڵ داونه‌ریته‌كانی گه‌وره ده‌بین. بۆیه ناسنامه‌ی نیشتمانی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن، هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌هێزبوون و ئاسایش به مرۆڤ ده‌به‌خشێ، چونكه له نه‌بوونی ناسنامه‌دا، خه‌ڵك مانای بوون و ئاسایش و سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ناسنامه‌ی نیشتمانی واتا زه‌وی، زمان، كولتوور، شانازیكردن به نیشتمان و به‌شداریكردن له خزمه‌تكردنی و گه‌شه‌سه‌ندنی. به‌هێزكردنی ناسنامه‌ی نیشتمانی ئه‌ركێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیركردنی كۆمه‌ڵگه، چونكه ده‌توانێ هه‌مووان له‌ناو یاساكانی نیشتمان كۆ بكاته‌وه و له ژێر ئاڵای یه‌ك نه‌ته‌وه، هه‌موو تاكه‌كانی یه‌ك بخات.
ناسنامه‌ی نیشتمانی سیستمێكه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی بنیات نراوه كه به‌ستراوه به ژیانی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌م سیستمه كار ده‌كات له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری خه‌ڵك و مانه‌وه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاسته‌نگێك كه پێوه‌ندی هه‌بێت به له‌ناوچوون و لێكترازانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
له باری سایكۆلۆجییه‌وه ده‌بێ گرنگییه‌كی زۆر به تاك بدرێت
هه‌ر له منداڵییه‌وه كاتێك كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان دروست ده‌بێت، له باری سایكۆلۆجییه‌وه ده‌بێ گرنگییه‌كی زۆر به تاك بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاك ببێته خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز تا بتوانێ كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان ببڕێت و متمانه‌ی به‌خۆی بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی. سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی گرێی كه‌سایه‌تی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ متمانه به‌خۆ نه‌بوون، هه‌روه‌ها متمانه نه‌دان و پشتگیری نه‌كردنی تاك له‌لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه. یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌یه له دروستبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز، ئه‌وه‌یه كه تاك هه‌ست ده‌كات خاوه‌ن ره‌گوڕیشه و خاوه‌ن پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه له‌لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی به‌هێزی هه‌یه و خۆی به‌خاوه‌نی نیشتمانێك ده‌زانێت و شانازی پێوه ده‌كات، بۆیه خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان دروست ده‌بێت و پاراستنی ئه‌و نیشتمانه‌ش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، ئیتر متمانه‌یه‌كی له‌لا دروست ده‌بێت كه كاریگه‌ریی هه‌ره سه‌ره‌كی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و هزر و بیركردنه‌وه، ئینجا تێگه‌یشتنی راسته‌قینه له چه‌مكه‌كان، یارمه‌تی تاكی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌دات كه بتوانێ به ئاسانی بارودۆخه‌كان شی بكاته‌وه و ریاكشنی گونجاو هه‌ڵبژێرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك.
له بواری كولتووریدا ده‌بینین ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی نیشتمانی لاواز بوو، ئه‌وا تاك كولتووری خۆی به لاواز ده‌بینێت و له به‌رانبه‌ر كولتووری میله‌تانی تردا شه‌رم له كولتووری خۆی ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ن كه كولتووری خۆیان به زیندوویی رابگرن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ داڕمانی كولتوور، له‌سه‌ر شوێنه‌واری ئه‌م داڕمانه كولتوورییه‌دا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه، نه‌وه‌ی داهاتوو ناچار ده‌بن په‌نا به‌رنه‌به‌ر كولتووری نه‌ته‌وه‌ی تر. وه‌ك ده‌بینین رێژه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كولتوور رۆژ به‌رۆژ فراوانتر ده‌بێت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه كولتوورییه بیانییه‌ش بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ورده ورده خه‌ریكه كز و كاڵ ده‌بێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه دژی كولتووری هه‌وچه‌رخ بوه‌ستمه‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكه كه پارێزگاری له كولتووری نه‌ته‌وه‌یی بكات، به‌داخه‌وه ئه‌م ئه‌ركه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.
له بواری په‌روه‌رده‌دا به‌هه‌مانشێوه دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌وه‌ی كه دوای 12 ساڵ خوێندن، چ جۆره تاكێك به‌رهه‌م دێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاكه هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه سیستمی په‌روه‌رده نه‌توانێ بیكات به خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز، بێگومان تاكێكی بێ متمانه به‌خۆ و بێ ره‌گوڕیشه‌ی لێ ده‌رده‌چێت كه شه‌رم له كه‌سایه‌تیی خۆی ده‌كاته‌وه، به ده‌گمه‌ن ده‌توانێ توانا راسته‌قینه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ش سوودمه‌ند نابێت له وزه و عه‌قڵ و داهێنانه‌كانی ئه‌و تاكه.
ئه‌ركی داوده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ناسنامه‌ی نیشتمانیی پته‌و بچێنن له هزری تاك و گرێی بده‌نه‌وه به چه‌مكه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و داوده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانه تایبه‌تییانه‌ی كه به زمانی بیانی ده‌خوێنن، ده‌بێ گرنگی بده‌ن به ناسنامه‌ی نیشتمانی و په‌راوێز نه‌كردنی زمان كه له نه‌وه بۆ نه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵگه به‌هه‌مانشێوه بێبه‌ش نییه له كاریگه‌ریی خراپی لاوازبوونی هه‌ستی نیشتمانی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاواز زۆر به ئاسانی راده‌ستی میكانیزمه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌بێت، له‌بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بدات بۆ قووڵبوونه‌وه له هزر و په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئابووری، به‌ڵكو ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌كارهێنه‌ر یان كۆنسومه‌ر سۆسایتی، واتا ئاستی كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌نده رووكه‌ش ده‌بێته‌وه له جیاتی كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانی نیشتمان، ئه‌وا په‌ره ده‌ده‌ن به جوانیی رووخسار و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، واتا له هه‌وه‌سی ئه‌و سێ شته، ئاگای له هیچی تر نامێنێت، ئیتر كۆمه‌ڵگه ورده ورده به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و هه‌ستی نیشتمانی تێیدا كاڵ ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌ی داهاتووش كه بژارده و كادری سیاسی و ئه‌كادیمی دواڕۆژن، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ته‌كنۆكرات دروست ده‌بێت كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی زۆر كاڵه یان هه‌ر نییه، له ئه‌نجامیشدا ئه‌مانه وڵات و نه‌ته‌وه به كرچوكاڵی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌بنه خاوه‌ن بڕیاری هه‌ڵه له بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا.
گرنگترین ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه ناسنامه‌ی نیشتمانی بنیات ده‌نێت و میله‌ت هاوبه‌شن تێیدا، بریتییه له زه‌وی، زمان، مێژوو، شارستانیی، فه‌رهه‌نگ و ئاڵا. زمان گرنگترین چه‌مكه، چونكه ته‌نیا هۆكارێك نییه بۆ قسه‌كردن و له یه‌كگه‌یشتن، به‌ڵكو فه‌رهه‌نگێكی هاوبه‌شه له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئینجا گرنگی ئاڵا دێت، چونكه سیمبولی هه‌مووانه.
ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌بێ په‌نجه‌مۆرێك بۆ خۆمان دروست بكه‌ین كه له میله‌تانی ترمان جیا بكاته‌وه، ئامانجیش له‌وه به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تییه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌وه دروست ده‌بێت ئێمه فه‌رهه‌نگ و كولتووری تایبه‌تی خۆمان هه‌بێت، بۆیه ده‌بێ هه‌میشه ناسنامه‌ی نیشتمانیی خۆمان به‌هێز بكه‌ین.