چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه بابه‌تی لامه‌ركه‌زی رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی و پرسی بنه‌ڕه‌تی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێنێ، له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ لایه‌ن و گرووپی سیاسی ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئاسته چوونه‌ته پێشه‌وه، ناونیشانی سه‌رجه‌م كێشه و چاره‌سه‌ره‌كان له دووتوێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌بینن. به جۆرێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زی له‌م هه‌رێمه‌دا بچه‌سپێنرێ، كۆی كایه‌ی سیاسی و ئابووری ده‌كه‌وێته سه‌ر رێی راسته‌قینه‌ی خۆی و كۆتایی به ته‌نگژه دێت.
به‌ڵام لێره‌دا دوو پرسیاری گرنگ هێما ده‌خه‌نه سه‌ر كۆی پرسه‌كه، ئایا له هه‌رێمی كوردستاندا بهسهنتراڵكردن یان ناوه‌ندێتی ده‌سه‌ڵات رووی داوه كه ئێسته داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ خواره‌وه و به‌لامه‌ركه‌زیكردنی ده‌كرێ؟ پاشان ئه‌و پارێزگایه‌ی ئێسته به پله‌ی یه‌كه‌م داوای لامه‌ركه‌زی ده‌كات، ئاخۆ به‌هۆی سیستمی ئابووریی جیاواز و داهاتی نایه‌كسانی زۆنه‌كان داوای ئه‌م شته ده‌كات، یان ئه‌مه ته‌نیا پرسێكی سیاسیی رووت و قووته بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی زۆرتر و دوور و نزیك پێوه‌ندی به دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ حوكمڕانی نییه؟.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دوای شه‌ڕی ناوخۆ 1994-1996، تا ئێسته به شێوازی ستوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی و هه‌روه‌ها جیۆپۆڵهتیكهكهیشی له نێوان دوو زۆنی جیاوازدا له‌ت له‌ت بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌م دابه‌شكارییه ئه‌و كۆڵهكانهیشی گرتووه‌ته‌وه كه سه‌روه‌ری هه‌رێم یان وڵاتێكی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ و به هیچ شێوازێك نابێ دابه‌ش و له‌ت له‌ت بكرێ. له هیچ وڵات یان ههرێمیكدا ته‌نانه‌ت له وڵاته فیدراڵییه‌كانیش هێزی چه‌كدار و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و بابه‌تی ئابووری و دارایی ته‌نیا له ده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدایه و هه‌رێمه‌كان بۆیان نییه ده‌ست بۆ ئه‌م كۆڵه‌كانه ببه‌ن.
بۆ نموونه، له وڵاتێكی فیدراڵی وه‌ك ئه‌ڵمانیا هه‌ر لاندهرێكی فیدراڵی خاوه‌ن هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆی نییه كه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ند بڕیار له‌سه‌ر پرسه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی بدات. یان ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه واشنتنه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیاره ده‌دات.
پاش ساڵی ٢٠٠٥یش حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له رووكه‌ش و بنه‌ما لاوه‌كییه‌كاندا یه‌كی گرته‌وه و دابه‌شبوون وه‌ك خۆی مایه‌وه، له‌وساوه تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر بڕیارێكی ده‌ركردبێ ئه‌گه‌ر زۆنی سه‌وز به دڵی نه‌بووبێ له دێگه‌ڵه‌وه بۆ خواره‌وه بڕی نه‌كردووه. ڕاستییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به ناوه‌ندی نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌ده‌ست كهرتبوونێكی ستوونی ده‌ناڵێنێ كه توانای جووڵه‌ی به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن لێ سه‌ندووه‌ته‌وه.
به واتایه‌كی تر، به‌شێكی به‌رچاوی هۆی په‌ره‌نه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كان نه‌ك بۆ نه‌بوونی لامه‌ركه‌زی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به رێژه‌یه‌كی پێویست ناوه‌ندی نییه.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌پێی بنه‌ماكانی زانستی سیاسه‌ت و واقیعی ئێسته‌ی ئه‌م وڵاته، له سه‌رووی مۆدێلی فیدراڵی و نزیك له كۆنفیدراڵییه. واتا ئه‌وپه‌ڕی ناناوه‌ندی بوون. زۆنێك له هیچ شتێكی ستراتیجیدا بۆ پایته‌خت ناگه‌ڕێته‌وه و تانه‌نه‌ت له گرنگترین چركه‌ساتی مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌م گه‌له‌دا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌س و حكوومه‌ت، بڕیاری پاشه‌كشێ به هێزه‌كانی له كه‌ركووك ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان نییه، ئه‌ی چییه؟ ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی پاشاگه‌ردانی له ده‌سه‌ڵات و په‌رته‌وازه‌بوونی هێزی حكوومه‌ت نییه، ئه‌ی چییه؟ ڕاستییه‌كه‌ی له دۆخێكی وادا كه ناوه‌ند و مه‌ركه‌زێك بوونی نییه، داواكردنی لامه‌ركه‌زی جگه له چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و پێچه‌وانه‌كردنی راستییه‌كان، هیچ واتا و مانایه‌كی تر ناگه‌یه‌نێ.
پاشان هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووریی سیاسییه‌وه له چوارچێوه‌ی وڵاته رانتییهكاندا پۆلێن ده‌كرێ، نه‌وت ده‌فرۆشرێ و پاره‌كه‌ی ده‌خرێته بازاڕه‌وه. به‌هۆی هاورده‌كردنی راده‌به‌ده‌ری كه‌لوپه‌لیش راسته گومرگه‌كان داهاتێكی به‌رچاویان هه‌یه، به‌ڵام له خۆیدا ئه‌م جۆره ئابوورییه سیاسییه، پیشه‌سازی و به‌گشتی به‌روبووم و به‌رهه‌می ناوخۆی خه‌ساندووه. واتا ئێمه زۆر به ده‌گمه‌ن و ئه‌ویش له به‌رهه‌می لاوه‌كی و ناستراتیجیدا "مه‌ید ئین كوردستان" ده‌بینین.
به دیوێكی تردا، ئه‌م په‌ره‌گرافه شتێكی زۆر گرنگ و بنچینه‌یی بۆ ئێمه روون ده‌كاته‌وه. دوو زۆنی سه‌وز و زه‌رد له‌ڕووی ئابووری سیاسییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی دوو مۆدێلی جیاواز ناكه‌ن تا له‌ڕووی به‌رهه‌م و داهاته‌وه جیاواز بن. واتا زۆنی سه‌وز له 25 ساڵی رابردوودا ئابووریی پشتبه‌ستوو به پیشه‌سازی سووك و قورس و كشتوكاڵی به‌رفراوانی پێڕه‌و نه‌كردووه تا ئێسته بڵێین زۆنی سه‌وز مانگانه سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می پیشه‌سازی هه‌نارده‌ی دنیا ده‌كات و به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو عێراق و ئێران و توركیا و لایه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ته‌نیوه.
هه‌روه‌ها له‌م زۆنه‌دا سیستمێكی باجی پێشكه‌وتوو دانه‌نراوه تا له‌م رێیه‌وه باجێكی گه‌وره له‌سه‌ر به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان و به‌روبوومی كشتوكاڵ و مووچه‌ی مووچه‌خۆر كۆ بكرێته‌وه و سه‌ری مانگ هه‌موو باج و كۆی داهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ند و ئه‌وكات به نایه‌كسانی له نێوان پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی داواكردنی لامه‌ركه‌زی بێ.
هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ردووكیان به پله‌ی یه‌ك و كۆتا پشتیان به‌و پاره‌یه‌وه به‌ستووه كه له به‌غداوه دێ و ئه‌و تۆزه نه‌وته ناوخۆییه‌ش ده‌فرۆشرێ، هی هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌نیا هی پارێزگا یان شارێك نییه.
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر زۆنی سه‌وز ئێسته مانگانه یه‌ك ملیار دۆلار داهاتی ناوخۆی هه‌بووایه، ئه‌ویش له رێی پیشه‌سازی و به‌روبوومی كشتوكاڵییه‌وه، هه‌ولێر و دهۆك سێیه‌ك یان نیوه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووایه، ده‌كرا پاڵپشتی له ئارگیۆمێنتی لامهركهزیخوازانه بكرێ و ددان به‌وه‌دا بنرێ زۆنێك خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو پشتی به‌خۆی به‌ستووه و شه‌وی خستووه‌ته سه‌ر رۆژ و له كارگه‌كاندا كار ده‌كات، به‌رهه‌می پیشه‌سازی هه‌نارده ده‌كات و ئه‌و له زۆنه‌كه لێی دانیشتووه و ته‌نیا پشتی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ستووه.
دیاره نرخی نه‌وت دابه‌زیوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ سیستمه ئابوورییه‌كه وه‌ستاندووه. له ئه‌نجامدا جووڵه‌ی بازاڕ و گومرگه‌كانیش لاواز بوون. واتا شاده‌ماره‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه. داهات بۆ نیوه و بگره بۆ خوارتریش دابه‌زیوه، له ده‌رئه‌نجامدا كۆی تێچوو و داهاتی سیستمه‌كه تێكچووه. به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا ده‌بێ بپرسین زۆنی سه‌وز به پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی چۆن ده‌توانێ ئه‌م كورتهێنانه داراییه زه‌به‌لاحه پڕ بكاته‌وه؟ به كام پیشه‌سازی به‌كام سیستمی باج به كام به‌روبوومی هه‌نارده‌كراو؟
روون و ئاشكرایه ئه‌م پڕۆژه‌یه ناونیشانێكی هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سه‌ڵات ناوه‌ندی نه‌كراوه، تا بمانه‌وێ به‌م پڕۆژه‌یه بۆ خواره‌وه شۆڕی بكه‌ینه‌وه. پاشان زۆنی سه‌وز یان زه‌رد له كاتی لامه‌ركه‌زیدا به‌هۆی ئابووری سیاسییهكهیانهوه ناتوانن كورتهێنانی بودجه و مووچه‌كه‌یان پڕ بكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیان به فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی گومرگه‌كان به‌ستووه و له‌به‌ر نه‌بوونی پیشه‌سازی و به‌رهه‌می ناوخۆ و سیستمی باج، ده‌سه‌ڵات مه‌ركه‌زی بێ یان لامه‌ركه‌زی، كورتهێنان و بێ بازاڕی هه‌ر له شوێنی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه.
كه‌واته لامه‌ركه‌زی نه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری و كارگێڕی نییه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گۆنجاو بۆ ته‌نگژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسییه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێر و به‌ڕێوه‌به‌ره نوێكانی زۆنێكهوه ئاماده كراوه.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌م جووڵه ته‌كتیكییه‌وه ئیمتیازی ستراتیجی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان ركابه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن، ئێسته تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكوومه‌تدایه. هه‌ق وایه ئه‌وانیش بێنه سه‌رهێڵ و سه‌ره‌ڕای روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌وژمه بێ بناغه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ قۆناغی وه‌رچه‌رخان به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه یان نه‌هێشتنی په‌رته‌وازه‌یی و پاشاگه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له كۆی جیۆگرافیای هه‌رێمی كوردستاندا.