ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌ركه‌ی، كورد له عێراقدا هیچ ئه‌زموونێكی باشی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سازاندا نه‌بووه. به‌غدای سه‌رده‌می سازان به به‌رگێكی نوێ، به‌ڵام به ئاشكرا، كاری بۆ هه‌ڵته‌كاندنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رپه‌ڕاندنی كورد له خاكه‌كه‌ی و له قاڵبدانی پرسه‌كه‌ی كردووه. مه‌به‌ستیشم له به‌رگێكی نوێ، ئه‌وه‌یه به‌غدا جاران هه‌ر به زمانی ئاگر و ئاسن به‌ره‌نگاری كورد ده‌بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به هه‌گبه‌یه‌كی فره‌چه‌شن و ئاڵۆز و چه‌ند ره‌هه‌ندییه‌وه، به‌رانبه‌ر كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه. زۆریشی پێ چوو و قوربانی زۆریشی دا، تا كورد توانی به‌شێك له كارته‌كانی ده‌ستی بخوێنێته‌وه.
له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌ی كاری كوردی یه‌كجار قورس‌تر كردووه، ئه‌وه‌یه له‌م قۆناغه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو و به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می سه‌دام، به‌غدا خاوه‌ن متمانه و شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه. كورد به ئاسانی ناتوانێ رێی لێ بگرێت و سنوورێكی بۆ دابنێ.
كۆی ئه‌مانه وایكرد، كورد له‌م ماوه‌یه‌دا ئازاری زۆری بچێژێت و زووخاوی زۆریش كرا به قوڕگیدا. مافی خۆیشیه‌تی ئێسته داخ له دڵی سیستمی به‌ناو سازان بێت. به دیوێكی تردا، كورد ئه‌گه‌ر ئێسته بیر له ئه‌زموونێكی تر له عێراقدا بكاته‌وه مافی خۆیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ده‌ستی ناوه‌ته بینی و كار بۆ خنكاندنی ده‌كا.
پێده‌چێت بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق، بیركردنه‌وه له مۆدێلێكی تازه خراپ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی زیاتر بۆ خۆڕێكخستنه‌وه به كورد ده‌به‌خشێت. بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌كتیكیش بێت، جارێ وچانێك وه‌ربگرێت. به‌ڵام زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت ئه‌گه‌ر كورد سیستمی سازان لا بدات و له ڕێی موقته‌دا سه‌دره‌وه كار بۆ سیستمێكی نوێ به‌ناوی زۆرینه‌ی نیشتمانی بكات.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سازان كاری پێ نه‌كرێت، پێده‌چێت هه‌م ده‌رفه‌تی زیاتر به كورد ببه‌خشێت، هه‌میش ناوماڵی شیعه‌ی عێراق كه‌مێك بشڵه‌قێنێت. له‌وانه‌یه ئێسته ئه‌و پرسیاره دروست ببێت، خۆ حوكمڕانی به‌پێی رێككه‌وتن باش نه‌بوو، بۆ پێداگری ده‌كرێ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی؟
له‌به‌ر دوو هۆكار:
یه‌كه‌م: دیار نییه ناوه‌ڕۆكی سیستمی زۆرینه‌ی نیشتمانی چۆن ده‌بێت. ده‌مه‌وێ بڵێم له‌وانه‌یه له داهاتوودا ده‌رئه‌نجامه‌كانی سیستمی نوێ زۆر مه‌ترسیدارتر بن له سیستمی ئێسته، كه‌واته كورد ده‌بێ به وریایی بجووڵێته‌وه.
دووه‌م: عه‌ڕابی ئه‌م بیركردنه‌وه و سیاسه‌ته موقته‌دا سه‌دره. به‌گشتی لای كورد موقته‌دا سه‌در وا وێنا كراوه، گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه و زۆرجار هه‌رزه‌كار و بگره هه‌ڵه‌شه‌یه، دوودڵ و راڕایه و هه‌رجارێكیش له ئاوازێك ده‌خوێنێت. واته زیاتر دیوه دهروونناسییهكهی هه‌ڵده‌درێته‌وه. ئه‌و ئهنجامهیشی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێت، سه‌ركرده‌یه‌كی قووڵ نییه و ده‌كرێ بكرێ به پرد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
به‌ڵام ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ره‌هه‌ندێكی تر له بیر ده‌كات، سه‌در له‌وانه‌یه له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تیی له‌ق و ناڕێك بێت، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسییه‌وه چه‌ندان بنه‌مای زۆر پته‌و و جێگیر و نه‌گۆڕی هه‌یه، وه‌ك بیرۆكه‌ی درێژخایه‌ن سه‌یریان ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ستراتیجانه له دوورمه‌ودادا به‌دی بێنێت.
سه‌در عێراقییه‌كی تا سه‌ر ئێسك ناسیۆنالیسته. زۆریش له دابه‌شبوون و له‌ت له‌تبوونی ده‌ترسێت. هه‌روه‌ها هیچ كه‌یفیشی به بوونی هێزی بیانی له وڵاته‌كه‌یدا نایه‌ت. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر ئایدیۆلۆجیا و لایه‌ن و بیروباوه‌ڕێكیش بڕوای به عێراق نه‌بێت، له‌لای ئه‌و زۆر په‌سند نییه. له‌وانه‌یه مامه‌ڵه‌ی كاتی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام له درێژخایه‌ندا مه‌رج نییه وابێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتییه تاقه راسپارده‌یه‌ك پێشكه‌ش به سه‌در ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ عێراق بۆ تۆ بمێنێته‌وه، ده‌بێ و ناچاری كار بكه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی تایفی، هه‌ر له زاخۆوه تا فاو بخاته ژێر حوكمی خۆیه‌وه.
دیوێكی تری نه‌گۆڕی جیهانی بیركردنه‌وه‌ی سه‌در ئه‌وه‌یه، ئه‌و زۆر به‌رته‌سك چاو له ده‌وروبه‌ری ده‌كات. نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك باسه‌كه كۆنكرێتتر بكرێ، ساڵی ٢٠٠٣ كوڕی مه‌رجه‌عێكی گه‌وره و ناسراو و به‌ڕێزی شیعه تیرۆر كرا. په‌نجه‌ی تۆمه‌ت به‌ره‌و سه‌در و لایه‌نگرانی درێژ كرا. عه‌بدولمه‌جید خوویی كوڕی ئایه‌تۆڵا ئه‌بولقاسم خوویی، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه تیرۆر كرابوو كه ده‌یانگوت ئه‌و مه‌رجه‌عێكی عه‌ره‌ب نییه و بۆی نییه له عێراقدا بێت.
ئه‌مه‌یش باسێكی زۆر قووڵه و لێره ده‌رفه‌ت نییه به وردی هه‌موو ره‌هه‌ندێكی شی بكرێته‌وه، به‌ڵام باش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانن موقته‌دای كوڕ و باوكی ئایتوڵا محه‌مه‌د سادق سه‌در، سه‌ربه و قوتابخانه‌یه‌ن كه بڕوایان وایه ده‌بێ عه‌ره‌بی شیعه مه‌رجه‌عه‌كه‌ی عه‌ره‌ب بێت، نه‌ك ناعه‌ره‌ب. ئه‌مه وا ده‌كات زۆر كه‌یفیان به مه‌رجه‌عی ناعه‌ره‌ب له عێراقدا نه‌یه‌ت.
وایكرد دوای تیرۆركردنی خوویی، په‌لاماری ماڵی ئایه‌توڵا سیستانیش بدرێت
هه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه وایكرد دوای تیرۆركردنی خوویی، په‌لاماری ماڵی ئایه‌توڵا سیستانیش بدرێت، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی عێراقی نییه. له‌و كاته‌دا هۆزه‌كانی نه‌جه‌ف ناوندگیرییان كرد، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری روودانی زۆر سیناریۆی تریش له ئارادا بوو.
جا بیهێنه پێش چاوی خۆت، سه‌در ده‌ست له مه‌رجه‌عه به‌ڕێزه‌كانی شیعه له عێراقدا نه‌پارێزێت، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته و ئاین و نه‌ته‌وه‌كانی تری وڵات‌دا ده‌كات.
له وێنه گه‌وره‌كه‌دا جیهانی هزر و بیری سه‌در، زۆر بچووك و به‌رته‌سكه، له كاتێكدا عێراق پێویستی به‌و سه‌ركرده و باوه‌ڕانه هه‌یه كه فره‌یی سیاسی و كولتووری و ناسنامهییهكهی له ئامێز بگرن، نه‌ك تاقه چاره‌سه‌ریان ئه‌وه بێت بڵێن رێی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م فره‌ڕه‌نگییه ده‌ستێكی پۆڵایینه، به زۆر هه‌مووان له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵایه‌كدا كۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌در له‌وانه‌یه له شته لاوه‌كییه‌كاندا راڕا بێت و خێرا ته‌كتیكه‌كانی بگۆڕێ، به‌ڵام له خاڵه ستراتیجییه‌كانی به نه‌گۆڕی ماوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش ده‌نگی سه‌در هه‌مان ده‌نگی ساڵی ٢٠٠٣یه. ئێسته‌یش خه‌ون به مه‌رجه‌عی عه‌ره‌بی و حوكمی ره‌های عێراق و وه‌ده‌رنانی داگیركه‌ر و كۆتاهێنان به فره‌ڕه‌نگی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌بینێت.
هه‌مواركردنی رێ بۆ سه‌در ئه‌گه‌ر بۆ قۆناغێكی كاتی بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێ قازانجی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌خشینی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌و، یه‌كسانه به دۆزه‌خێكی تازه و هه‌روه‌ها مه‌ترسیدارتر له قۆناغی سازان. ده‌بێ ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگیرێت، رق و تووڕه‌یی له سیستمی سازان، نابێ وا بكات به چاره‌سه‌ری مه‌ترسیدارتر رازی بیت.