كۆچ و راگواستنی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی ئه‌رمه‌ن له قه‌ره‌باغ، له‌م رۆژانه‌دا دیمه‌نێكی خه‌مناكی به شانۆی سیاسه‌ت و پێوه‌ندیی نێوده‌ڵه‌تی به‌خشیوه. گه‌لێك پاش سه‌تان ساڵ ژیان له‌سه‌ر خاكی باب و باپیرانی، ناچار ده‌كرێت نیشتمانه‌كه‌ی چۆڵ بكات و روو له به‌شێكی تری خاكه‌كه‌ی بكات. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه دنیا له ئاست ئه‌م تاوانه‌دا، بێده‌نگه وه‌ك شتێكی زۆر ئاسایی سه‌یری ده‌كات؛ ته‌نیا هه‌ندێ لێدوانی شه‌رمه‌زاركردن هه‌بوو، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئازربایجان مافی هاووڵاتییانی ئه‌رمه‌ن پێشێل نه‌كات و رێز له‌م كه‌مینه تازه‌یه بگرێت.
ئه‌گه‌ر شتێك بۆ ساڵانی رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، مه‌به‌ستم رابردووی زۆر دووریش نییه، باسی ئه‌م دیمه‌نه‌ت بكردایه: گه‌لی ئه‌رمه‌ن سه‌رله‌نوێ تووشی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژ و راگواستنی به كۆمه‌ڵ ده‌بێته‌وه و مێژوو جارێكی تر خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یه كه‌م كه‌س و لایه‌ن بڕوای به‌م چیرۆكه بهێنایه. ته‌نانه‌ت پێده‌چوو وه‌ك گریمانه‌یه‌كی مه‌حاڵیش سه‌یریان نه‌كردایه.
ساڵانی رابردوو ئه‌م تێڕوانینه له ئاستی دنیا و به‌تایبه‌ت له ناو گه‌لی ئه‌رمه‌ن و گه‌لانی هاوشێوه‌یدا دروست بووبوو: "ئیتر تووشی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی و راگواستن نابنه‌وه، دنیا وه‌ك قه‌ڵغانێك ئه‌مان له ده‌ستدرێژی و یاسای دارستان ده‌پارێزێت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زلهێزه‌كان و به‌گشتی پارادایمی لیبراڵی مانه‌وه و گه‌شه‌ی گره‌نتی كردوون و جارێكی تر بۆ دواوه ناگه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌م روانگه‌یه بۆ ساڵانێكی زۆر راست بوو، به‌ڵام هه‌میشه گیرۆده‌ی كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بووه و هه‌یه. ئه‌م روانگه‌یه دنیا و مرۆڤ مه‌ند و وه‌ستاو ده‌بینن و وا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن تا هه‌میشه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌مێنێته‌وه، یان به گه‌شبینییه‌وه پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخه‌كه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه و هه‌میشه رووی له پێشه‌وه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه مرۆڤ و دنیا به به‌رده‌وام رووی له گۆڕانه و ماهییه‌ت و چییه‌تییه‌كی بزۆز و داینامیكییان هه‌یه، مه‌رجیش نییه ئه‌و گۆڕانه هه‌میشه به‌ره‌وپێشه‌وه بێت، له‌وانه‌یه جارجار شته‌كان بگۆڕێن، به‌ڵام به ئاراسته پاشكه‌وتن و پاشه‌كشێ.
ئه‌م تێڕوانینه ئه‌وه‌نده مه‌ستی باس و بابه‌تی و به‌گشتی پارادایم و گوتاری لیبراڵی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی نێوده‌ڵه‌تی بووبوو، ئاگای له‌وه نه‌ما مرۆڤ و دنیا به‌خێرایی خه‌ریكی كاژخستنن و ده‌گۆڕێن و رۆژ له دوای رۆژیش جۆرێك له ریاڵیزم و زمانی ره‌ق و بێبه‌زه‌ییانه‌ی هێز، به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێته‌وه، تا ئاستێك هاوشێوه‌ی سه‌ده‌كانی پێشووه. ئه‌مه‌ش واته گۆڕانی دنیا و مرۆڤ، به‌ڵام به ئاراسته‌ی پاشه‌كشێ.
"بیسمارك" وه‌ك یه‌كه‌مین راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا رسته‌یه‌كی زۆر به‌ناوبانگی هه‌یه، به كورتی پێناسه‌ی دنیا و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نێوده‌ڵه‌تی كردووه. بیسمارك گوتوویه‌تی: "قسه‌ی حه‌ق ته‌نیا له لووله‌ی تۆپه‌وه دێته ده‌ره‌وه". واته تا چه‌ند هێزی تۆپ و چه‌كه‌كانت زۆرتر بێت، قسه‌ی تۆ حه‌قتره. كه‌س ناپرسێ كێ حه‌قه؟ كێ خاوه‌ن ماڵه؟ كێ داگیركه‌ره؟ كێ سته‌م ده‌كات؟ ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ناڵه‌ی تۆپه‌كانه دیاری ده‌كات كێ حه‌قه و كێ ناحه‌ق. رێك له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا به جۆرێكی تر و به زمانێكی تر، "ما‌و زدۆنگ"ی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی چینیش، هه‌مان تێگه‌یشتن و قسه‌ی بیسماركی دووپات كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "قسه‌ی حه‌قی ئه‌م دنیایه له لووله‌ی تفه‌نه‌گه‌وه دێته ده‌ره‌وه".
با ئێمه زۆر ره‌شبین نه‌بین و خێرا بڕیار نه‌ده‌ین، دنیای نوێ ئیتر داده‌ماڵرێت له هه‌موو به‌ها به‌رزه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه به ئاراسته‌ی جێگیركردنه‌وه‌ی یاسای دارستان به فۆرمی نوێ و له چوارچێوه‌ی تازه‌دا، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و پێده‌چێت جارێكی تر كار به قسه‌كانی بیسمارك و ما‌و بكرێته‌وه و "شه‌ق بزانێت قۆناغ له كوێیه".
رۆژئاوا جاران پاڵپشتی له به‌لیبراڵكردنی دنیا ده‌كرد، خوازیاری ئه‌وه‌بوو ئاوڕ له كه‌مینه‌كان بدرێته‌وه، گه‌لانی هاوشێوه‌ی ئه‌رمه‌ن نه‌كرێنه قوربانی پێوه‌ندییه‌كانی هێز، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئێسته‌دا تووشی لیستێكی گه‌وره و دوور و درێژی ئاڵنگاری بوونه، ئیتر خه‌یاڵیان بۆ لای نه‌زمێكی سه‌رده‌میانه و به‌پێی بنه‌ماكانی لیبراڵیزم ناچێت. به‌رده‌وامیدان به‌و مۆدێله‌ش بۆ ئه‌وان، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا تێچوویه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه و قه‌ت پێیان باش نییه بۆ جارێكی تر خۆیان له‌و خه‌رجه گرانانه بده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه باسه‌كه پێوه‌ست بێت به چین یا رووسیاوه. واته گه‌لانی نزیك له رووسیا و چین بكه‌ونه‌به‌ر شاڵاوی داگیركاریی په‌كین و مۆسكۆوه، وه‌ك ئۆكراینا و تایوان. له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان دێنه سه‌رهێڵ و خێرا قه‌بانه‌كه‌ی مافی مرۆڤ و یاساسه‌روه‌ری لێ ده‌ده‌نه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی رووسیا و چین ده‌كه‌ن و پاڵپشتی له ئۆكراینا و تایوان ده‌كه‌ن.
به‌ده‌ر له‌مانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دۆسته خۆرائاواییه‌كانی خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی خێران بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن، له‌گه‌ڵ نه‌یاره كۆن و تازه‌كانیان و له‌م نێوانه‌شدا دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی له لیبراڵیزم و رووكردنه‌وه له ریاڵیزم، به باشتر ده‌زانن و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشیان له قۆناغی داهاتوودا زیاتر ده‌كات. ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م خۆته‌كاندنه‌دا باكی ئه‌وه‌شیان نییه ئه‌رمه‌ن بكرێته قوربانی و له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا، دیمه‌نه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست دووباره ببێته‌وه.
بۆ كورد باشتر وایه خێرا مشوورێك له خۆی بخواته‌وه. ئه‌رمه‌ن 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیویان لێ كۆمه‌ڵكوژ كراوه و به‌شێكی به‌رچاوی رۆژئاواییه‌كانیش ددانیان به‌وه‌دا ناوه كۆمه‌ڵكوژ كراون و ده‌بێت بپارێزرێن. ئه‌مه له كاتێك دایه ئه‌رمه‌ن ده‌وڵه‌تێكیشان هه‌یه و كریستانیشن، به‌ڵام پێوستی و نیگه‌رانییه تازه‌كانی رۆژئاوا و بگره رۆژهه‌ڵاتیش وایكرد گرنگی جارانیان نه‌مێنێت؛ هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی، بۆشاییه‌ك دروست ببێت و ركابه‌كانیان خێرا پڕی بكه‌نه‌وه. له ئه‌نجامدا هه‌موو دنیایش وه‌ك دۆسیه‌كی داخراو، دۆسیه‌ی ئه‌رمه‌نیان پێچایه‌وه و به‌ره‌و ئه‌رشیڤ به‌ڕێیان كرد.
نامه‌وێ خێرا بكه‌مه‌وه به‌راوردكردنی ئه‌رمه‌نی قه‌ره‌باغ و هه‌رێمی كوردستان و بڵێم كوردیش هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه بۆ كورد زۆر قورس ده‌بێت. ئه‌گه‌ر جاران سیستمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رفه‌تی بۆ كورد ده‌ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژێت و به ئاسانی نه‌یخنكێنن، ئێسته رۆژئاوا خۆی به ئه‌م پرسه به پابه‌ند نازانێت. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ئارگیومێنته‌م ئه‌وه‌یه دوو ساڵه به دیار چاوی رۆژئاواوه گوشارێكی كه‌مه‌رشكێن له كورد ده‌كرێت و ئه‌وان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوو. بێده‌نگییه‌كه له‌و گۆڕانكارییه جیهانییه گشتگیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌م نووسینه‌دا ئاماژه به به‌شێكی كراوه.
كورد ده‌توانێ ئیداره‌ی ئه‌م دۆخه تازه‌یه بدات و رێ نه‌دات چاره‌نووسی ئه‌رمه‌نی قه‌ره‌باغ له به‌شێكی تری هه‌رێمی كوردستانیشدا دووپات بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هه‌وڵێكی رژدی بۆ نه‌داوه. مه‌ستی لیبراڵیزم و فریادڕه‌سبوونی ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌ری نه‌داوه و كارته‌كانی به‌رده‌ستی كه زۆر به‌هێزیشن، هه‌ر له به‌شی ئه‌رشیڤ ماونه‌ته‌وه و تۆز و خۆڵ دایگرتوون. به‌گشتی تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش كورد له ئاستی دۆخه‌كه‌دا سیاسه‌ت ناكات.