له رۆژی سێی ئابی 2014وه كه شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش داگیر كرا، تا ئه‌مڕۆ و بێگومان له داهاتوویش، به‌رده‌وام كه باسی ئه‌و رووداوه ده‌كرێت، كۆمه‌ڵێك گومان و پرسیاری سیاسیی و هه‌ندێكیش به رقه‌وه ده‌خرێنه ڕوو كه زۆرینه رووی ده‌م ده‌كه‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان و له غروورێكه‌وه ده‌ڵێن، شنگال بۆ گیرا و پارتی بۆ شه‌ڕی نه‌كرد؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی داعش تیكه‌یه‌كی ئاسان بووبێت و كوردستانیش مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌بێت و له كه‌مته‌رخه‌میدا به‌كاری نه‌هێنابێت.
ئه‌مانه هه‌مووی با مافی هاووڵاتییان و چاودێری سیاسیی و ململانێی حزبی بێت كه هه‌موو شت له حاڵه‌تی ئاسایی تێده‌په‌ڕێنن بۆ شوێنێك كه تێگه‌یشتن لێی ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵام پرسیاری ساده و ئاسایی له‌م پرسه‌دا هه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێ بیورووژێنێت له‌پێناو تێگه‌یشتن، تا له داهاتوویش خه‌یاڵی خۆیان به‌وه ماندوو نه‌كه‌ن كه شنگال بۆ گیرا؟. ئاخر ئه‌و گومانانه‌ی كورد زۆر زیاده‌ڕۆیی تێدایه، بارێكی له خۆی بار كردووه كه زۆر قورسه و له ئاستی خۆیدا نییه. بۆچی؟
شنگال گیرا، چونكه كورد توانای شه‌ڕی نه‌بوو، چه‌كی شه‌ڕیشی نه‌بوو، نازانم بۆ حكوومه‌تی كوردستان شه‌رم ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌م راستییه بخاته ڕوو، ئه‌و شۆكه چییه كه كوردی گرتووه و به‌ری نادات و پێی وایه كورد ئازاترینه و له داڵغه‌ی خۆیدا شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكایشی پێ ده‌كرێت، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه وانییه و ئه‌م غرووره زیاده‌ڕۆییه و له توانای كورد زیاتره.
بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ی له‌وه‌ی شنگال بۆ گیرا، پێویسته بچیت بۆ باكگراوندی داعش و بپرسی سووریا بۆ نیوه‌ی گیرا؟ ئه‌ی عێراق بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكه‌كه‌ی له چه‌ند رۆژێكدا گیرا؟ كوا به‌رپرسانی كه‌وتنی ئه‌و دوو وڵاته زه‌به‌لاح و سوپا پته‌وه، خۆ ئه‌وان ده‌یان فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و سه‌تان هه‌زار سه‌رباز و جبه‌خانه‌ی زه‌به‌لاحیان هه‌یه، له‌و پرسیارانه‌وه به‌شێكی زۆری دیمه‌نه‌كه روون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه قه‌ت روون نابێته‌وه كه كورد خۆی پێ چییه كه به‌و جۆره نامۆیه حه‌په‌ساوه و له كه‌له‌ی شه‌یتان نایه‌ته خواره‌وه، له كاتێكدا هیچ توانایه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی و دیسپلین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌وتۆی نییه، به‌روارد به وڵاتان.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه داعش له توانایدا بوو بۆ نموونه شنگال نه‌بێت، هه‌ولێر یان سلێمانی بووایه، بیگرتایه و وه‌ك ئێسته‌یش ده‌بوو، چونكه ئه‌و هێزه كرده‌كانی زۆر خێرا و تۆقێنه‌ر بوون و پێش خۆی به‌جۆرێك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرا كه هه‌موو لایه‌ك وه‌ك دێوێكی تۆقێنه‌ر بیریان لێ ده‌كرده‌وه، ره‌نگه جیاوازییه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده بێت كه شنگال له رووی جیۆگرافییه‌وه ناوچه‌یه‌كی له‌بار و نزیك بوو بۆ هێرشی تیرۆریستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لای كورد وه‌ك پرسیار ماوه‌ته‌وه بۆ گیرا؟ ده‌بێ له وه‌ڵامدا بڵێین ئه‌ی بۆ نیوه‌ی سووریا و عێراق گیرا و سنووری نه‌هێشت له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا. جیا له‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته تیرۆریستییه تیكه‌یه‌كی ئاسان بووایه، 52 وڵات هاوپه‌یمانییان نه‌ده‌به‌ست بۆ له‌ناوبردنی و ئێسته‌یش كه زه‌وی به‌ده‌ست نه‌ماوه، ترسی شانه نوستووه‌كانی هه‌موو رۆژێك لێدوانی رۆژنامه‌وانی زه‌به‌لاحێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا به‌دوای خۆیدا دێنێت.
تۆ بیر بكه‌وه، كورد له چاو سووریا و عێراق و ئه‌و هاوپه‌یمانییه 52 وڵاتییه، ئایا له رووی سه‌ربازی و سیاسیی و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، له هیچ ئاستێكداین؟ نه‌خێر. بێگومان ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ریش نین، كه‌واته ده‌بێ واقیعی و تێگه‌یشتوو بین له ئاست رووداوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی رووی دا.
هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام لێپرسینه‌وه له هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك و به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێ كه شه‌ڕه‌كه تێیدا رووی داوه و شنگال گیراوه، به‌ڵام نیگه‌رانم له‌وه‌ی كورد پێی وایه نابێ شنگال یان پێنجوێن یان هه‌ریر بگیرێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر، چونكه ئه‌وه بارێكه له كورد قورستره. حه‌له‌ب گیرا و مووسڵ و ئه‌نبار و ناوچه گرنگه‌كانی سووریا و عێراق كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه گرنگترن له ناوچه‌كانی كوردستان و وڵاتن و خاوه‌ن سه‌روه‌رین، بۆیه ئه‌گه‌ر پرسیارێك هه‌بێت، ده‌بێ له‌وه بكرێت چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو رووداوی تری هاوشێوه‌مان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت؟ ئه‌گه‌رنا هه‌تا بڵێین پارتی و پێشمه‌رگه خه‌تابارن و شنگالیان به‌ده‌سته‌وه داوه، خۆمان له تێگه‌یشتن دوور ده‌خه‌ینه‌وه و رقی ناوخۆیی زیاد ده‌كه‌ین كه هیچ سوودی بۆ كورد نییه.
هه‌ر له سێی ئابی 2014 ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له هوتێل شیراتۆن له هه‌ولێر دیدارێكمان هه‌بوو كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاتبووه كوردستان و ده‌یویست تێبگات و راپۆرت بۆ وڵاته‌كه‌ی بنێرێته‌وه له‌باره‌ی داعش، ده‌یپرسی ئه‌م داعشه چییه و چۆن وا خێرا مووسڵ‌یان گرت و ئه‌و توانا زه‌به‌لاحه‌وه له‌كوێوه هاتووه؟ ئایا كوردستان توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر؟
ئێمه‌یش وه‌ك هه‌ر كوردێكی به سۆز بۆ پێشمه‌رگه، ئه‌و هێزه خۆماڵییه بێ چه‌ك و دوور له ئه‌زموونی شه‌ڕه‌مان كرد به پاڵه‌وانی دنیا و وامان خسته ڕوو كه هیچ سوپایه‌ك ناتوانێ پێشمه‌رگه بخات، بۆ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كه دیپلۆماتكاره ئه‌ڵمانه‌كه ده‌یگوت هاوڕێیان به‌م قسانه‌تاندا دیاره ئێوه تێناگه‌ن له داعش و كاریگه‌رییه‌كانیشی ناناسن، له‌ناكاو هۆڵه‌كه شڵه‌ژا و براده‌رێك له مۆبایله‌كه‌یه‌وه خوێندیه‌وه كه شنگال گیرا.
قسه‌كانی ئه‌و پیاوه دواتر زۆر بووه جێی بیركردنه‌وه بۆم و دوای ئه‌و رووداوه هه‌وڵم داوه واقیعیتر بم، هه‌رچه‌نده من له‌و پیاهه‌ڵدانه‌دا نۆره‌ی قسه‌م پێ نه‌گه‌یشت و شنگال گیرا و پێشمه‌رگه‌یش ئه‌و پاڵه‌وانه ده‌رنه‌چوو له‌وكاته‌دا، به‌ڵام كه‌یفم ده‌كرد به ئازایی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌ر كوردێك. ئێسته كه ساڵانه باسی شنگال گه‌رم ده‌بێته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م دیپلۆماتكاره ئه‌ڵمانه‌كه راستی گوت، ته‌نانه‌ت تا ئه‌م چركه‌ساته‌یش ئێمه تێناگه‌ین چی روو ده‌دات و هه‌ر ته‌ماشای رواڵه‌تی دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و ناچینه ناوه‌ڕۆكه‌وه.
كه‌واته راستییه‌كه ئه‌وه‌یه له‌وكاته‌دا داعش به‌هێز بوو، ده‌یتوانی هه‌ر شوێنێك بیه‌وێ بیگرێت، كورد ئه‌زموونی شه‌ڕی نه‌بوو، چه‌كی نه‌بوو، هه‌ر رووداوه‌كه‌یش ئه‌وه‌نده خێرابوو ئێمه فریا نه‌ده‌كه‌وتین بیر بكه‌ینه‌وه بزانین چی روو ده‌دات، ئیتر ئه‌مه راستییه و پێویست ناكات هه‌موو ساڵێك بڵێین ئه‌وه شنگال بۆ گیرا. به‌ڵام دواتر كه پاڵپشتی په‌یدا بوو و كورد كه‌وته ناو واقیعی شه‌ڕه‌كه‌وه، توانی تێكیبشكێنێت. سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌س ده‌ستخۆشی له تێكشكاندنی ناكات كه له كوردستانه‌وه كاروانه‌كه كه‌وته ڕێ و دواتر عێراق و سووریایش درێژه‌یان پێ دا و برا كورده‌كانمان له رۆژئاوا، دوایین مۆڵگه‌ی ئه‌و چه‌په‌ڵانه‌ی هه‌ڵته‌كاند.
باشتر وایه كوردستان به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوای ئێزیدییه‌كان بكات و برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكه‌ین له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی و ده‌روونی و هێزیان بده‌ینێ بۆ هه‌ستانه‌وه و سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه تا چیتر رووداوی هاوشێوه‌یان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.
ده‌بێت له بری ئه‌و پرسیاره بێمانایانه‌ی پارتی بۆچی شه‌ڕی نه‌كرد و شنگال بۆ گیرا؟ نیشتمانیانه بیر بكه‌ینه‌وه و داوای دامه‌زراوه‌ی سیستماتیك بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت سه‌ربازیی تا جارێكی تر رووی پرسیار ئاراسته‌ی حكوومه‌ت بێت نه‌ك جیۆگرافیای مێشكیشمان دابه‌ش بكه‌ین به‌وه‌ی جه‌له‌ولا تاوانی یه‌كێتییه و شنگال هی پارتی، بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر ئێزیدیایه‌تی له ره‌گه‌وه ده‌ربێنین و هانیان بده‌ین وه‌ك مرۆڤ یه‌كتر ببینین، جوانی له‌وه‌دایه ئازاری ئه‌وان به‌هی خۆمان بزانین، نه‌ك برینه‌كه‌یان قووڵتر بكه‌ینه‌وه به پرسیار و گومانی بێ مانا. ده با هه‌موومان خۆمان به ئێزیدی بزانین تا ده‌گه‌نه‌وه دۆخێكی ئارام.