په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م
رۆژ دوای رۆژ هه‌واڵ و حیكایه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌نگی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌بێت، زۆرینه خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه جه‌نگێكی دره‌نگوه‌خته له نێوان هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌یه، یان جه‌نگێك به فۆڕمێكی تازه و به میتۆدێكی تازه‌وه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ده‌بینرێت.
دیاره جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره هه‌ر له جیاوازی ئایدۆلۆجیا و سیستمی حوكمڕانی و ناسنامه و سیستمی ئاسایش و پێوه‌ندییه‌كانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته پرسی پێگه و رۆڵ و هه‌ژموونی هه‌رێمی و جه‌نگی له‌بری/پڕۆكسی و ئه‌تۆم.
ئێران وه‌ك بكه‌رێكی سیاسی و مه‌زه‌وی زیاتر ده‌یه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده بێت و بجووڵێت و هاوڕێ و هاوشان و هاوكاری سیاسی و مه‌زه‌وی بۆ خۆی به‌رهه‌م بێنێت. دیاره به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م دید و ئایدۆلۆجیایه‌ی ئێران پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه تاران وه‌ك هێزێكی مه‌زه‌وی و له ڕابردوودا به‌رده‌وام خۆی به هێزێكی په‌راوێزخراو و دوورخراوه و فه‌رامۆشكراو بێ ناسنامه زانیوه. به‌تایبه‌ت كه پرسی بێ ناسنامه‌بوونی ئێران و ته‌نیاییه‌كه‌ی ریشه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه و ده‌مانباته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته.
ره‌نگه ئێران دۆخی ئه‌مڕۆ، ژینگه‌ی سیاسی و ئاسایشی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه، دابه‌شبوونی به‌ها و جیۆپۆڵه‌تیكی هه‌رێمیی ئێسته به ده‌رفه‌ت و هه‌ل بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێته‌وه و زیندوو بێته‌وه، له دۆخی په‌راوێزبوون و تێكشكانه‌وه به‌ره‌و دۆخی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌نگاو بنێت. بۆیه جووڵه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران له به‌رانبه‌ر نه‌یاران و ئه‌مه‌ریكاییه‌كاندا تا ئاستێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌یه چیتر له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێهێز نه‌بێت و نه‌كشێته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده بێت و بكشێت.
دووه‌م
ئێران وه‌ك هێزێك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی
ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پڕۆژه و چه‌كی ئه‌تۆمه، ده‌یه‌وێ ئایدۆلۆجیا و رێسا و تێما سیاسیی و مه‌زه‌وییه‌كه‌یشی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات، بازاڕ و ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی بۆ بدۆزێته‌وه. ده‌روازه‌ی جیۆسیاسی و جیۆستراتیجی زیاتری بۆ بگونجێنێت. پێ ده‌چێت ئێران بۆ ئه‌م پرۆسه و سیاسه‌ته پشت به‌هێزی نه‌رم و بنه‌ما و ره‌گه‌زه‌كانی هێزی نه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ببه‌ستێت!
هێزی نه‌رم به مانای ئه‌وه‌ی چۆن به كه‌مترین تێچوو و به‌زووترین كات له بونیاده ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆت ده‌ربچێت و ببێت به به‌شێك له ئه‌وانیتر. دیاره ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و ئامانجه‌ی ده‌یان رێی جیاواز به‌كار دێنێت، هه‌ر له به‌كارهێنانی خه‌یاڵ و هه‌ست و سۆزی مه‌زه‌وییه‌وه تا ده‌گاته بونیادنانی هێزی میلیشیا و هێزی چه‌كداری و كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ گرووپه‌كانی نزیك له‌خۆیه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێی ده‌ترسێت و ده‌یه‌وێ خه‌مێكی قووڵی لێ بخوات، پرسی پڕۆژه‌ی هیلالی شیعی و گرێدان و به‌ستنه‌وه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه. داخستنی گه‌رووی هورمز و خنكاندنی توانا سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانێتی.
خه‌یاڵی شه‌ڕ و بژارده‌ی شه‌ڕ بۆ ئه‌مه‌ریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه و خێرایه، چونكه ئه‌مه‌ریكا باڵاتر و زاڵتره، به‌ڵام دیاره تڕه‌مپ نایه‌وێت ئه‌مه‌ریكا نزیك بكاته‌وه له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆ بژارده‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ. دۆخێك پاره‌ی زیاتر، به‌رپرسیارێتی زیاتر، ماندووبوونی زیاتر بۆ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت. جووڵه‌كان زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران نینۆك بكرێت، فشار دروست بكرێت تا به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكشێت، ناچار بكرێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تڕه‌مپ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ نه‌ك ئێرانییه‌كان.
تڕه‌مپ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ئێران بێنێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، به‌ڵام خۆی چوارچێوه و Themeی گفتوگۆكان به‌ڕێوه ببات و سنووره‌كانی ده‌ستنیشان بكات، ناسنامه و جۆرێك له سیستمی پێوه‌ندیی تازه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا بنیات بنێته‌وه.
ئێران په‌رژین بكرێ و پاسیڤ بكرێت، هێزه‌كانی تر ئاسانتر و باشتر دیسپلین ده‌كرێن. به‌تایبه‌ت عێراق و سووریا كه ئێران له زۆربه‌ی حاڵه‌ت و دۆخه‌كاندا وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی و ماڵی مه‌زه‌وی خۆی سه‌یری ده‌كات و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات! ڕاستییه‌كه‌ی ئێران ته‌واوی جیۆگرافیای هیلالی شیعی به یه‌ك یه‌كه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی داده‌نێت.
سێیه‌م )
لێدان یان نینۆككردنی ئێران
پرۆسه‌ی لێدان و نینۆككردنی هه‌ر هێزێكی سیاسی دوو پرۆسه‌ی جیاواز و له‌یه‌ك نه‌چوون. نینۆككردن و ده‌وره‌دان، بچووككردنه‌وه و پاڵنانه به سیستمێكی سیاسی و ئایدۆلۆجی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ بازنه‌ی جووڵه و هه‌ژموونه‌كانی گه‌وره‌تر بكات.
ڕاستییه‌كه‌ی ئێران له دوای رووخانی به‌عسه‌وه بوو به ئه‌كته‌ری پله یه‌ك له عێراقدا، بووه به هێزێك به ئاسانی ده‌توانێ له كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه تا خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ئاماده‌یی هه‌بێت و پێوه‌ندییه‌كانی دابڕێژێته‌وه، هێزی پڕۆكسی بونیاد بنێت و بازاڕی مه‌زه‌وی بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ناسنامه و خه‌یاڵه‌كانی فراوانتر بكات.. هتد.
ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌مه‌ریكا مایه‌ی ترسه، به‌ڵام نابێته رووخاندن و وێرانكردن و سڕینه‌وه‌ی ئێران، چونكه تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ ئێران وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی، وه‌ك سه‌رباز و سوپا بنه‌ماكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ستكاری بكات، ره‌فتار و جووڵه و فه‌نتازیاكانی بگۆڕێت نه‌ك ژێرخانی سیاسی و سیستم و ئایدۆلۆجیا و سیستمی پێوه‌ندییه‌كانی.
رووخانی ئێران دۆخێكی یه‌كجار ئه‌ناركی و پڕ له پێكدادان و نائارامی به‌رهه‌م دێنێت، دۆخی نائاسایی و بێ ئاسایشی دێته كایه‌وه. دۆخێك ده‌كرێت وه‌ك دۆخی سروشتی و دۆخی به‌ر له دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی وێنای بكه‌ین و بهێنینه به‌رچاوی خۆمان.