یه‌كه‌م/ بۆردیۆ و توندوتیژی سیمبۆلی
توندوتیژی سیمبۆلی یان هێمای فۆرمێكی تری توندوتیژی. ئه‌م فۆرمه‌ی توندوتیژی به‌گوێره‌ی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شێوه و فۆرمه‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت. سۆسیۆلۆگ و فه‌یله‌سووفی فڕه‌نسی (پیه‌ر بۆردیۆ) رووناكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌م فۆڕمه‌ی توندوتیژی و پایه‌كانی داڕشتووه. بۆردیۆ له ساڵانی (١٩٣٠-٢٠٠٢) ژیاوه و له كۆلێژی دوو فرانس پڕۆفیسۆر بووه و كاری كردووه.
بۆردیۆ له پاڵ توندوتیژی جه‌سته‌یی تیشك ده‌خاته سه‌ر توندوتیژی سیمبۆلی و جووڵه میكانیكی و ئۆرگانییهكانی به‌ته‌واوی ده‌رده‌خات.
توندوتیژی جه‌سته‌یی ئه‌گه‌ر ئازارگه‌یاندن به جه‌سته و په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان بێت، ئه‌وا بۆردیۆ توندوتیژی سیمبۆلی وه‌ك ئازارگه‌یاندن به ده‌روون و دیوی ناوه‌وه‌ی تاك و هه‌ست و سۆز و خه‌یاڵ له‌ڕێی ئایدۆلۆجیا، هه‌ژموون، خۆسه‌پاندن، جنێودان و بێڕێزیكردنهوه ده‌ناسێنێت.
بۆردیۆ بڕوای وایه توندوتیژی هێمایی توندوتیژییه‌كی نه‌رم و به‌رجه‌سته نییه، هه‌ستی پێ ناكرێت و نابینرێت له‌لایه‌ن قوربانی و ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره توندوتیژییانه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌زگه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و قه‌به‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌م فۆرمه‌ی توندوتیژی كه توندوتیژی سیمبۆلییه پێڕه‌و ده‌كات له به‌رانبه‌ر تاك و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌ڕێی هێز و توانا و ئامراز و ده‌زگه‌كانی وه‌ك ناوه‌نده‌كانی میدیا، كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن، هونه‌ر، یاسا و رێنوێنییه‌كان، زانكۆ و ده‌زگه مه‌عریفییه‌كان و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان.. هتد.
دیاره بۆردیۆ له ڕووی كاریگه‌رییه‌وه توندوتیژی سیمبۆلی به كاریگه‌ر و توند‌وتیژتر داده‌نێت و ده‌ناسێنێت له‌و فۆرمه توندوتیژییه‌ی كه ده‌وڵه‌ت له ڕێی سوپا، سه‌رباز، پۆلیس به‌كاری دێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توندوتیژی هێمای دۆخ و شێوه‌ی به‌كارهێنانی ساكار و ساده‌یه و له‌گه‌ڵ (نه‌ست/نائاگایی) تاك له پێوه‌ندیدا ده‌بێت و كاری تێ ده‌كات و كۆمهڵگهیش وه‌ك توندوتیژی نایناسێنێت، به‌ڵكو وه‌ك دۆخێكی ئاسایی لێی ده‌ڕوانێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیی و لێی راهاتووه، له‌گه‌ڵی بووه به به‌شێك له كرده و ژیانی رۆژانه و بووه به نۆرم.
دووه‌م/ زمان و توندوتیژی سیمبۆلی
زمان كه‌ره‌سته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و كه‌ناڵی به‌یه‌كگه‌یشتنه، ناوه‌ندی به‌یه‌كگه‌یاندنی تاك و گرووپه‌كانه به یه‌كتره‌وه. زمان وه‌ك ئامرازی بهیهكبهستنهوه و گرێدانه‌وه‌ی تاك له زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی دۆخێكی تایبه‌تی ره‌گه‌زی و جێنده‌ریی ده‌كات.
زمان بریتییه له ده‌سه‌ڵات و ناسنامه و به‌ها. زۆرجار زمان به‌شدار ده‌بێت له توندوتیژی سیمبۆلی و خۆی ده‌كات به كه‌ره‌سته‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری و سێكسی.
زمانی كوردی له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداره و فۆڕم و بونیادێكی تایبه‌تی بۆ پیاوبوون دروست كردووه، ده‌كرێت بڵێین له زۆر شوێندا پیاوبوون و ماناكانی پیاوی یه‌كسان كردووه به باشیی، راستگۆیی، سه‌نگینیی، دلێریی، نه‌به‌ردیی.. هتد، یان كاتێك ده‌گوترێت "پیاو قسه ده‌كات، پیاو ماقوڵ قسه ده‌كات، پیاو نه‌بم ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌م، پیاوهتییهكم له‌گه‌ڵدا بكه".
له‌لایه‌كی تره‌وه پیاو ده‌كات به بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سوودبه‌خش و ئه‌رێنی و ژن ده‌كات به بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ سوود و بێ به‌ها، نموونه‌ی وه‌ك به "دایكی كوڕ بیت، كوڕت نه‌مرێت، برات نه‌مرێت، منداڵ به باوكی هه‌تیو ده‌بێت، ره‌حمه‌ت له باوكت، كوڕی نییه وه‌جاخی كوێره". یان "پیاوه، مه‌رده، جوامێره، قسه‌كه‌ت پیاوانه‌یه". بێگومان هه‌موو ئه‌و فۆڕمانه‌ی ده‌ربڕین سوبێكت و كۆمه‌ڵگه خۆی به‌رهه‌می دێنێت و له‌ڕێی زمانه‌وه نمایشی ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پیاو به ناوه‌ند و سه‌نته‌ر ده‌كات و رۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت كاتێك ده‌گوترێت "پیاو نازانێت چی بكات، پیاو عه‌یبه باسی خۆی بكات". له به‌رانبه‌ردا وێنه‌ی ژن یه‌كسان ده‌كرێت به وێنه‌یه‌كی لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ وزه به تایبه‌ت كاتێك ده‌گوترێت "ژن بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازه. ناقس عه‌قڵه، ژنانی، له ژن كه‌متر".
كردنی ژن به موڵكی پیاو و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وه‌ی ژن بۆ پیاو وه‌ك "ژنه‌كه‌م، ماڵه‌وه‌مان، خێزانم". یان كاتێك به ژنی بێ مێرد یان كچی بێ باوك ده‌گوترێت "بێ خاوه‌ن و بێ كه‌س". یان كاتێك ژن یه‌كسان ده‌كرێت به شه‌ره‌فی پیاو به‌تایبه‌ت له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تی و جه‌سته‌ی ژن‌بوون.
سێیه‌م/ توندوتیژی هێمایی و په‌ندی پێشینانی كوردی
په‌ندی پێشینان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی، پڕه له نایه‌كسانی له ڕووی سێكسیزمهوه و پڕه له توندوتیژی جێنده‌ریی و هێمایی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات و به‌بیر دێنێته‌وه كه توندوتیژی هێمایی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا مێژوو و ریشه‌یه‌كی درێژی هه‌یه، به جۆرێك له ئه‌ده‌بیات و په‌ندی پێشینان و چیڕۆك و به‌شێك له هۆنراوه و گۆرانییه‌كانیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و هه‌میشه ئاماده‌یه.
ده‌كرێت لێره‌وه ئاماژه به چه‌ند په‌ند و ئیدیۆم و زاراوه‌یه‌ك بكه‌ین: "به‌رخی نێر بۆ سه‌ربڕینه، برا له پشت برا بێت مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خودا بێت، به‌گریانی ژن و پێكه‌نینی زاڵم و خۆشی زستان باوه‌ڕ مه‌كه، ژن هه‌یه و ژانیش هه‌یه، ژنی شه‌رمن شارێك ده‌هێنێت و پیاوی شه‌رمنیش شانه‌یه‌ك ناهێنێت". ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ناو زماندا پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز و لایه‌نداره و پڕه له توندوتیژی سیمبۆلی.
ده‌كرێت به‌میكانیزمی زمانه‌وانی تایبه‌ت ئه‌م فۆرمه له توندوتیژی پاك بكرێته‌وه و به‌تاڵ بكرێته‌وه و به‌ته‌واوی زمان له ره‌هه‌ندی سێكسیزم بێلایه‌ن بكرێت و نوێنه‌رایه‌تی هیچ ره‌گه‌زێك نه‌كات و هیچ ره‌گه‌زێك نه‌كاته ئامانج و نه‌یچه‌وسێنێته‌وه.
به‌شێك له ئه‌ده‌بیات و ژانره ئه‌ده‌بییه‌كانی دنیای ئێمه، هه‌ڵگری بڕێكی زۆر له توندوتیژی سێكسی و جێنده‌رین. هه‌ر له تێكستی مه‌قامه‌كانی وه‌ك حه‌یرانه‌وه تا ده‌گاته هۆنراوه، رۆمان، كورتهچیڕۆك و ئیدیۆم. دیاره له زۆربه‌ی تێكسته‌كاندا ژن كراوه به ئامێری خۆبه‌تاڵكردنه‌وه و كارخانه‌ی په‌خشكردنی سێكس.