(١)
میلیشیا و فراوانكردنی جیۆگرافیای سیاسی
عێراق یه‌كه‌یه‌كی فیدڕاڵه. له فۆڕمی فیدڕاڵ‌دا ناوه‌ند و هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه‌ن، هه‌م سه‌ربه‌خۆن و هه‌میش جودا و ئۆتۆنۆم، ئه‌مه كرۆكی بیرۆكه‌ی فیدڕاڵیزمه له دنیادا. عێراق له‌دوای رووخانی به‌عسه‌وه له‌ڕێی ده‌ستوور، گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بێت به فیدڕاڵ و دابه‌ش ده‌بێت بۆ ناوه‌ند و هه‌رێم. ناوه‌ندێك به‌ده‌ست شیعه‌كانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست كورده‌وه وه‌ك گرووپێكی ئیتنیكی جیاواز. دیاره كێشه‌ی باو له‌و چوارچێوه فیدڕاڵهدا سوپا، سنوور و داهاته! هێزه شیعییه‌كان له 17 ساڵی رابردوودا به‌دوای ته‌سككردنه‌وه، بچووككردنه‌وه و گه‌ماڕۆدانی جیۆگرافیای سیاسیی هه‌رێم و كورده‌وه‌ن، به‌تایبه‌ت له پانتاییه‌ك كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و هه‌ولێر یان ئه‌و هێڵه درێژه جیۆگرافییه‌ی كه به ناوچه دابڕێنراوه‌كان ناسراوه.
كه‌ره‌سته‌ی خێرا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی جیۆگرافیای سیاسیی ئه‌وانی تر له عێراقدا چه‌كدار و سه‌ربازه. له هه‌موو ئاسته‌كاندا سه‌رباز له ناوخۆی عێراقدا سیمبۆل و ئامێری گه‌مارۆدانی گرووپه‌كانه. دیاره لای به‌عس سوپا و سه‌رباز رێیه‌ك بووه بۆ قووتدانی كورد و شیعه. ئه‌مڕۆ سه‌رباز، سوپا و گرووپه چه‌كداره‌كانی تر، هێمایه بۆ شێوه‌یه‌ك له داگیركردنی ناوخۆیی و بچووككردنه‌وه‌ی جیۆگرافیای سیاسی. له دوای هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ئه‌م به‌رنامه‌یه خێراتر و كاریگه‌رتر ده‌بێت. شیعه‌كان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێ بكشێن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ناوك و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان! ئامرازی سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌م كشانه، هێزی ره‌ق و چه‌كداره. كشان له خانه‌قین و په‌لهاوێشتن به بیانوو و پاساوی جیاواز، دواتر بۆ كه‌ركووك و مه‌خموور و ده‌شتی مووسڵ و شنگال و بچووككردنه‌وه‌ی جیۆگرافیای سیاسیی هه‌رێمی كوردستان. هاتن و مانه‌وه‌ی میلیشیا بۆ هه‌ر جیۆگرافیایه‌كی كوردی، دووباره‌بوونه‌وه‌ی مۆدێلی كۆلۆنیالیزمی ناوخۆییه، داگیركردن له ناوه‌وه له‌رێی هێزێكی نانیشتمانی، هێزێك كه نماینده‌ی ده‌وڵه‌ت، هاووڵاتی و به‌ها هاوبه‌شه‌كان ناكات، نوێنه‌رایه‌تی جیاوازییه‌كان ده‌كات.
(٢)
سوپا و گۆڕینی دیمۆگرافیا
ئه‌ركی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان له‌ناو ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا پاراستنی خه‌ڵك و گرووپه‌كانه له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی، دابینكردنی ئاسایشه، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، خێزان، ئاسایشی تاك، ئاسایشی خۆراك و ئاو و شێوه‌كانی تری ئاسایش و دڵنیایی. له چركه‌ساتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، سوپا ئه‌و ئه‌ركه نیشتمانییه‌ی خۆی له ده‌ست داوه و ناتوانێ ئاسایش و دڵنیایی و مانه‌وه بۆ هه‌مووان دابین بكات! رۆژگارێك سوپا به‌ده‌ست سوننه‌كانه‌وه بووه و ئێسته‌ش به‌ده‌ست شیعهكانهوهیه، به‌ڵام له هه‌ردوو مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی سوپادا كورد ئه‌كته‌رێكی قوربانی و زیانمه‌نده، به‌تایبه‌ت كاتێك سوپا به‌رده‌وام بیر له گۆڕینی دیمۆگرافیای كورد و ده‌ستكاریكردنی ژماره و شێوه و جێی دانیشتووانی كورده‌كان ده‌كاته‌وه له ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا. ئه‌م هه‌وڵ و ستراتیجه‌ی به‌غدا و ده‌ستبه‌ژێری سیاسیی عه‌ره‌بی تا ئه‌م چركه‌یه به‌رده‌وامه و كاری بۆ ده‌كرێت.
له‌دواین نموونه‌دا ناچاركردنی پێشمه‌رگه و سووكایه‌تیكردنه به كاراكته‌ری پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان وه‌ك سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌ی كورد و تێكشكاندنی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ پاشه‌كشه‌كردن له خاك و راده‌ستكردنی جیۆگرافیایه‌ك كه كورد خاوه‌نیه‌تی. كاتێك ئاڵای كوردستان ده‌هێنرێته خواره‌وه و ئاڵای عێراق له شوێنی جێگیر ده‌كرێت له پانتاییه‌ك كه سه‌ر به دنیای كورده، شێوه‌یه‌كی سیمبۆلییانه‌ی جینۆسایدی كورد و كوردبوونه وه‌ك دۆخێكی ئه‌نتۆلۆجی و هێمای به‌رگریی و مانه‌وه. میلیشیا و چه‌كدار له عێراقدا به‌هه‌ردوو شێوه‌ی ره‌ق و نه‌رم چالاك بووه بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌ندازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوانی كورد و تواندنه‌وه‌ی كورد و سه‌رچاوه و ره‌گوڕیشه‌كانی! له‌دنیای تازه‌دا ئه‌م هه‌وڵه وه‌ك جینۆسایدی كولتووری وێنا ده‌كرێت. جینۆساید به‌و مانایه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناچار بكه‌یت له خاكی خۆیدا واز له رابردوو و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی بهێنێت، ناچاری بكه‌یت كۆچ بكات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له شوێنێدا نیشته‌جێ بكه‌یت. ده‌زگای سوپا له عێراقدا هه‌میشه بیری له گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
(٣)
سه‌رباز و كۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی
ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگێكی درێژخایه‌ن و كۆتا پێنههاتوودان. جه‌نگ بۆ جیاوازییه‌كان و دابڕان. كورد و عه‌ره‌ب دوو یه‌كه‌ی ته‌واو ناچوون یه‌ك و له‌یه‌كتر دابڕاون و عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه هیچ جۆرێك له هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌بوون له نێوانیادا بنیات بنێت! ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ست، یاده‌وه‌ری و سۆزی گشتییه له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌ت له عێراق كاری سه‌ره‌كی په‌رتكردن و دروستكردنی بۆشایی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كولتووری و جیۆگرافی بووه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا و؛ له زۆربه‌ی دۆخهكانیشدا سه‌رباز و دامه‌زراوه‌ی سوپا ئامێری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی ئه‌و دابه‌شبوون و دووركه‌وتنه‌وه‌یه بووه! ڕاستییه‌كه‌ی ده‌كرێت به پرۆسه‌ی كۆلۆنیالیزمی ناوخۆیی ناوی بهێنین! كۆلۆنیال له ناوه‌وه‌ی سنووره‌كان، له‌ناو دڵی ده‌وڵه‌ت و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی خۆتدا.
له رابردوودا هه‌م كرده‌ی كیمیابارانكردن و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌میش پرۆسه‌ی ئه‌نفال و وێرانكردن و تێكدان و ته‌ختكردنی گونده‌كان و راگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن لووتكه‌ی كۆلۆنیالی ناوخۆیی بووه له رێی سوپاوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات و ده‌بینرێت له هه‌ندێك ناوچه‌ی تری كوردستاندا، درێژكراوه‌ی هه‌مان بیركردنه‌وه و ستراتیجه كه جارێكی تر له‌رێی سوپا و سه‌ربازه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌نجام ده‌درێت. پڕۆژه‌ی كۆلۆنیالی ناوخۆیی له عێراق بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قه‌واره‌كان به‌ره‌و جیاوازبوون بڕۆن و به‌رگری له مانه‌وه‌یان بكه‌ن! ڕاستییه‌كه‌ی له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدا بن بۆ پاراستنی جیاوازییه‌كان، جه‌نگ بۆ به‌یه‌كتر نه‌چوون و وه‌ك یه‌ك نه‌بوون.