ئایا سیاسه‌ت رهگهزداره یان نا؟ مشتومری زۆری له‌سه‌ره، گه‌ر ئه‌گه‌ری خاڵیكردنه‌وه‌ی تیۆری سیاسه‌تمان هه‌بێ و بیكه‌ین به كایه‌یه‌كی بێ ره‌گه‌ز, به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا كراوه‌ته كایه‌یه‌كی تایبه‌تكراوی پیاوانه. له‌م ڕاستایه‌دا (سیمۆن دی بۆڤوار) فێمینیست و فه‌یله‌سووفی فه‌ڕه‌نسی، له كتێبی (ڕه‌گه‌زی دووه‌مدا) ده‌ڵێت
لێره‌وه فه‌یله‌سووفی لیبراڵی ئینگلیزی (جان ستوارد میل) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی بنه‌مای هه‌ڵاواردنی دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وه‌یه به یاسا ڕه‌گه‌زێك كراوه‌ته پاشكۆی ڕه‌گه‌زێكی تر، كه ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ك دوو تاكی سه‌ربه‌خۆ یه‌كسان بكرێن به‌یه‌ك. كه‌واته یاساكان كه له ده‌ستی پیاوانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سیاسیدان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ زاڵكردنی هه‌یمه‌نه‌ی پیاوسالاری و هه‌ژموونی پیاوگه‌رایی). تیۆریزان و فه‌یله‌سووف و ئه‌وانه‌ی خواستاری ئه‌م جیكاریه جێنده‌ریه بین به شێوازی جیاواز گوزارشتیان له بیروڕای خۆیان كردووه و تیۆریزه‌یان كردووه.
یه‌كێكی تر له فه‌یله‌سووفه گرنگه‌كان (كارل ماركسه) كه له ڕوانگه‌ی دابه‌شبوونی چینایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته جیكارییهكان و ده‌ڵێ: گه‌ر یه‌كه‌م دابه‌شكردنی كار له نێوان پیاو و ژن‌دا به‌هۆی منداڵه‌وه بووه، ئه‌وا من ئه‌وه زیاد ده‌كه‌مه سه‌ری كه كاتێك چین له مێژوودا دروست ده‌بێت، هاوكات ئهنتاگۆنیسم، ڕكابه‌ری، گه‌شه ده‌كات له پَیوهندی خێزانی نێوان پیاو و ژن‌دا، له‌وێوه یه‌كه‌م چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له‌و سێ فه‌یله‌سووفه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رده‌سته‌یی پیاو و ژێرده‌سته‌یی ژنان وێنا ده‌كه‌ن كه جه‌وهه‌ری هه‌ریه‌ك له‌مانه وابه‌سته‌ی ته‌واوی پرسی سیاسییه له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕهگهزداری سیاسه‌ت بگه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌دا، پێویستمان به لێ وردبوونه‌وه‌یه له تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراكتیككراوی ناو كۆمه‌ڵگه.
ئایا سیاسه‌ت ڕهگهزداره یان نا؟ ئه‌مه له نێوان لێكۆڵه‌ره‌وانی فێمێنیزم و سیاسه‌تدا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره
هه‌موو تاكێك خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی، ڕه‌نگه ئه‌مه ده‌ربڕینێكی زۆر ئاڵۆز نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی به تاك خۆی بدرێت، ئه‌وا تاك له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌ز یان له‌گه‌ڵ جه‌سته وه‌ك بایۆلۆژیا، ده‌كه‌وێته كێشه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت مانا به ڕه‌گه‌ز ده‌به‌خشێت.
ماریا ڤێندت و سیسیلیا ئۆسێ & (Cicilia Åse)( Maria Wendt) باس له مانای (به‌های ڕه‌گه‌زیی) ده‌كه‌ن له تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تی پراكتیككراو له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وان ده‌ڵێن له‌ش ڕه‌گه‌زی ئێمه‌یه، ڕاستییه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌یه كه بنه‌مایه‌كی بایۆلۆژی هه‌یه. ئه‌م بنه‌ما بایۆلۆژییه هه‌ڵاواردن و ژێردهسهتهیی بۆ ڕه‌گه‌زێك دروست ده‌كات كه ڕه‌گه‌زی ژنه، پیاویش بێڕهگهز و نیوتراڵ ده‌كات و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی نایه‌كسانی له كۆمه‌ڵگه‌دا
جه‌سته و ڕه‌گه‌ز ڕاستییه‌كی ڕه‌های ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه. دیاره به‌بێ له‌شمان بوونمان نییه و جه‌سته‌شمان سه‌ربه ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوه به‌پێی جیاوازی بایۆلۆژی. "تۆماس ڵاقوێر" له ساڵی ١٩٩٠ ده‌ڵێت: مێژووی ڕۆژئاوا ته‌نیا دوو ڕوانگه‌ی هه‌یه بۆ بینینی له‌ش و ڕه‌گه‌ز كه ئه‌و به (یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز) و (دوو مۆدێل له ڕه‌گه‌ز) ناوزه‌ندیان ده‌كات. به‌پێی ڕوانگه‌ی یه‌ك مۆدێل ڕه‌گه‌ز، ته‌نیا یه‌ك ڕه‌گه‌ز بوونی هه‌یه و ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ش ڕه‌گه‌زی پیاوه و، ژن كۆپییه‌كه له ڕه‌گه‌زی پیاو و خۆی ڕه‌گه‌زی سه‌ربه‌خۆی نییه! یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز، یه‌كه‌مجار (ئه‌رستۆتالیس) شیكاری بۆ كردووه كه؛ ئه‌ندامی مێینه‌ی ژن، كۆپی ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه، به‌ڵام هی پیاو ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌یه و لای ژن به‌ره‌و ناوهوهیهیه! سێپرم و تۆ‌و لای پیاو، ده‌بێته خوێنی سووڕی مانگانه‌ی ژن، به‌ڵام ژن به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رمی له‌شییه‌وه ناتوانێت ئه‌و خوێنه له له‌شی خۆیدا سپی بكاته‌وه بۆ ئه‌و شله سپیه‌ی لای پیاو هه‌یه! چوونه ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه له زێی ژن‌دا، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی چووكی پیاو وایه، زێ ده‌بێته چووك، منداڵدانی ژن توره‌كه‌ی گونی پیاوه و هێلكهدانهكانی ژن كۆپی تۆوی گونی پیاون. به‌پێی شیكارییه‌كه‌ی ئه‌ڕستۆ.
ڕوانگه‌ی (یه‌ك مۆدێل ڕه‌گه‌ز) تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده حوكمی ده‌كرد، پاشان (دوو مۆدێل) له ڕه‌گه‌ز وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك هاته ئاراوه كه تیایدا ژن و پیاو ته‌واو له‌یه‌ك جیاوازن و پێوه‌ندیه‌كی پێچه‌وانه له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌م دوولایه‌نه‌یه به دیكۆتۆمی (Dichotomy) پێناسه ده‌كرێت.
یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز و دوو مۆدێل له ڕه‌گه‌ز، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زانست هه‌بوو تا ساڵی ١٩٣٠ (سیگمۆند فرۆید) له‌ڕووی سایكۆلجییهوه باسی له گه‌شه‌ی باری ده‌روونی ژن كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پیاو خاوه‌نی كێری ته‌واو نین، (به‌رزه من) لای ئه‌وان وه‌ك هی پیاو گه‌شه ناكات، بۆیه ژنان نایه‌كسانن و نابێت له بواری سیاسی و گشتیدا كار بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ته‌واوی پوخته‌ی یه‌ك مۆدێل له ڕه‌گه‌ز و دوو مۆدێل له ڕه‌گه‌ز كۆ بكه‌مه‌وه؛ ئه‌وا پیاو به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی سپێرمه‌وه كه‌سێكی ئه‌قلانیه و ده‌بێت له بواری گشتیدا كولتوورمان بۆ دروست بكات و ژنیش به‌هۆی بوونی خوێنی سووڕی مانگانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌سته‌وه‌ره و ده‌بێت له بواری تایبه‌تدا كه ناوماڵه، بمێنێته‌وه و خزمه‌تی پیاو و منداڵ بكات! به كورتی واته: پیاو مانای (ئه‌قلانیه‌ت- كولتوور- گشتی)، به‌ڵام ژن مانای (سروشت- هه‌سته‌وه‌ر- تایبه‌تی). ئه‌م هاوكێشه بنه‌ڕه‌تییه‌ی سه‌ره‌وه له تیۆری سیاسه‌ت و سیاسه‌تدا پراكتیك كراوه.
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌وه، بابه‌تی جه‌سته و بایۆلۆژیا بۆ فێمێنیزم زۆر گرنگه و ئه‌وه‌ش كه چۆن وابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات كراوه. بۆ ئه‌م پرسه فێمێنیزم چه‌مكی جێنده‌ری داهێنا، تا ڕه‌گه‌ز وه‌ك بایۆلۆژیا، له ڕه‌گه‌ز به مانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی جیا بكاته‌وه.
له‌باره‌ی مانای جێنده‌ر (یوڤانێ هیردمان) باس له سیسته‌می جێنده‌ر ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای دوو پرنسیپی بنه‌ڕه‌تی كار ده‌كات، یه‌كێكیان جیاكردنه‌وه‌ی دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه و ئه‌ویتریشیان هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی هیراركی، كه پیاو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هیراركیهته ده‌كات و له ئه‌نجامدا پیاو نۆرماڵ و ژن جیاواز دێته ئه‌ژمار.
له ڕاستیدا بناغه‌ی (تیۆریه‌كه‌ی هیردمان) دابه‌شكردنی كاره به‌پێی ڕه‌گه‌ز و هه‌روه‌ها دروستكردنی خێزانی ته‌قلیدی هۆی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پره‌نسیپه‌ی سیسته‌می جێنده‌رن كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان. چونكه (دابه‌شكردنی كار) به‌پێی ڕه‌گه‌ر بۆ بواری تایبه‌تی و گشتی، هۆی سه‌ره‌كی هێشتنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی ژن و پیاوه له كۆمه‌ڵدا.
ڕادیكاڵ فێمینیسته‌كان هۆی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌پێی ڕه‌گه‌ز، بۆ مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندییه سێكسییه‌كانی نێوان پیاو و ژن ده‌گێڕنه‌وه له خێزاندا، چونكه سێكسوالیتێت له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌پێی بیری پیاو ڕێكخراوه، سێكسوالیتێت به‌پێی ڕوانگه‌ی ئه‌وان نه سروشتیه و نه غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵیه، به‌ڵكو سیاسه‌ت دروستی كردووه و له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسای پیاوانه‌دا ڕێكی خستووه. ئه‌وان ده‌ڵێن، گه‌ر یه‌كسانی له هیچ سووچێكی كۆمه‌ڵگه‌دا له نێوان پیاو و ژن‌دا نه‌بێت، چۆن له‌سه‌ر سیسته‌می ژووری نوستن یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاودا دروست ده‌بێت. موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات له ژووری نوستندا شتێكی تایبه‌ت نییه، به‌ڵكو سیاسییه و سیاسه‌تی پراكتیككراو له‌وێدا پۆرنۆگرافیه. رادیكاڵ فێمێنیزم هه‌بوونی پهرنۆگرافیا به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پیاوانه‌وه ده‌به‌ستێ له كۆمه‌ڵگادا كه زۆرێك له ژنان له كونجی تاریكی ژووری نوستنه‌كاندا مل كه‌چ ده‌كرێن بۆ پێڕه‌وكردنی خواستی لادانی سێكسی پیاو. رادیكاڵ فێمێنیزم پیاو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به توندوتیژ وێنا ده‌كه‌ن و هه‌بوونی پهرنۆگرافیا له كۆمه‌ڵگادا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژییه‌ی پیاوانه كه له سیسته‌می سیاسی و سیاسه‌ت پراكتیك كراودا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
ماود ئێدوارد (Maud Eduards (1997) له گوتارێكیدا به‌ناوی
لێكۆڵه‌رێكی بواری سیاسه‌ت له نه‌رویج له ساڵی ١٩٩٧ به‌ناوی (بیاتیك هه‌لسا Beatice Halsaa ) بۆچوونی وایه بۆ ئه‌وه‌ی له پرسی سه‌ربه‌خۆیی سیاسه‌ت تێبگه‌ین له گۆشه‌نیگای مانا و به‌های ڕه‌گه‌زیدا، ئه‌وا ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی به‌سه‌ر سێ بواردا دابه‌شبووه، یه‌كه‌میان ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی. دووه‌م تیۆری سیاسه‌ت و سێیه‌میش چه‌مكی سیاسه‌تی پراكتیككراو
ئه‌گه‌ر نموونه له باشووری كوردستان وه‌ربگرین، ئه‌وا ژن وه‌ك پیاو له باشووری كوردستان به‌شدار نییه له به‌رگری نیشتمان به‌رانبه‌ر به داعش، چونكه ژن به‌پێی تیۆری سیاسه‌تی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار ڕهگهزداره و هێشتا نوێنه‌رایه‌تی جه‌سته‌ی ده‌كات، به‌ڵام گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و یه‌په‌ژه بكه‌ین، چون ئه‌وان مانای ڕه‌گه‌زییان له سیاسه‌تدا بنه‌بڕ كردووه،. له‌وێ، ژنیش وه‌ك پیاو له به‌ره‌كانی جه‌نگ و له سهرۆكایهتییهكاندا بوونیان هه‌یه، ئه‌وان (سیاسه‌تی بێ ڕه‌گه‌ز) نمایش ده‌كه‌ن، به‌ڵام حزبه‌كانی باشووری كوردستان (سیاسه‌تێكی فالۆس سهنتریك) پێڕه‌و ده‌كه‌ن كه بنه‌ڕه‌تی تیۆری سیاسه‌تی كلاسیك و فه‌یله‌سووفی یۆنانی (ئه‌رستۆ) باوكه گه‌وره‌كه‌یه‌تی.
سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕهگهزداره و تا ئێستاش بنه‌مای سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی بایۆلۆژییه كه پیاو به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی سپێرمه‌وه بوونه‌وه‌رێكی عه‌قلانیه و ده‌بێت له بواری گشتیدا كار بكات و كولتووری هه‌لاواردنی ڕه‌گه‌زی به‌رهه‌م بێنێته‌وه له ڕێی یاسا و ڕێساوه، ژنیش به‌هۆی هه‌بوونی خوێنی سووڕی مانگانه‌وه، له ماڵه‌وه بێت و خزمه‌تی پیاو بكات.
ئه‌وه‌ی فێمینیزم ده‌توانێت له‌م بواره‌دا بیكات، به‌پێی بۆچوونه‌كانی ماود (١٩٩٧)، هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنانه كه چی بكه‌ن له‌ناو سیاسه‌تی پیاواندا. ڕه‌گه‌ز و ده‌سه‌ڵات پێوه‌ندییه‌كی چڕیان پێكه‌وه هه‌یه، مانا و به‌های ڕه‌گه‌ز له كۆنتێكستی سیاسی‌دا وه‌ك خۆی ده‌هێڵرێته‌وه و ژنان پله دوو ده‌كرێن.
فێمینیزم له دوای ساڵه‌كانی حه‌فتاوه، ڕه‌خنه‌ی رژدی له سیاسه‌ت گرتووه (ئه‌وه‌ی تایبه‌ته سیاسییه) كه سیاسه‌ت ته‌نیا پرسه‌كانی بواری گشتی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بواری تایبه‌تیش پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌های به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، مانای ژیانی ڕۆژانه و تایبه‌تی خه‌ڵكی وابه‌سته‌ی ڕه‌های داوده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته، به‌وه‌ی كێ له‌گه‌ڵ كێ بخه‌وێت (دیكتاتۆریه‌تی سێكسی، هێترۆسێكوالیتێت)، یاخۆ خه‌ڵك چۆن بژی و ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌پێی یاسا و ڕێساكانی ده‌وڵه‌ت ڕێك بخات.
فیمینزم ڕه‌خنه‌ی رژد له ماركسیزم ده‌گرێت كه پایه‌ی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌دا له ڕێی كاره‌وه دیاری ده‌كات، له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گشتییه‌وه، به‌ڵام كاری ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاری ناوماڵه، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له بواری گشتیدا، به‌مه‌ش ژنان چینی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێك ناهێنن. له ئه‌نجامدا به‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین، تیۆری ماركس له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی واقیعی پیاوان دابین كراوه. زۆرێك له تیۆریزانانی فێمێنیزم هه‌وڵیان داوه له نادیاری و كێشه‌ی ڕه‌گه‌ز تێبگه‌ن لای ماركس، به‌تایبه‌ت كاری بێ به‌رانبه‌ری ژنان له ناوماڵدا.
سیمۆن دی بۆڤوار ده‌ڵێت: شیكردنه‌وه‌كانی ماركس بۆ ژێرده‌سته‌یی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا، له ڕوانگه‌ی چینایه‌تییه‌وه كه‌موكورته. زیاتر ده‌ڵێت، ده‌بێت ئێمه له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه له بابه‌ته‌كه بڕوانین كه بایۆلۆژیا زانستێكی ئه‌بستراكته. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ژن له خێزاندا پرۆلیتار نییه وه‌ك (فردریك ئه‌نگلز) له كتێبی (ڕه‌چه‌ڵه‌كی خێزان و موڵكداری تایبه‌ت و ده‌وڵه‌ت) ئاماژه‌ی پێ ده‌كات. چونكه ژن به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و چینه پرۆلیتارهیه كه لایه‌نێكه له لایه‌نه‌كانی ژیان، هه‌روه‌ها ژن له خێزاندا پرۆلیتار نییه، چونكه ئه‌و وه‌ك چین نایه‌وێت خۆی له‌ناو ببات، هاوكاتیش وه‌ك چۆن كرێكار هه‌ست به ڕق ده‌كات به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری، ئه‌وا ژن هه‌ست به ڕقیش ناكات به‌رامبه‌ر هاوژینه‌كه‌ی .
سه‌رچاوه
Maria Wendt Höjer & Cicilia Åse, politiska paradoxer ( Academia Adacta AB, 2007).
Hirdman, Yvonne, Genus – om det stabilas föränderliga former (Malmö: Liber, 2001).
Eduards, Maud, politiken förkroppsligad,( Tidens Förlag 1993)
De Beauvoir, Simone, Den andra könet, Awe Gebers Stockholm (1986)
Halsaa, Beatrice, har kvinnor gemensamma intressen, kvinnovetenskapliga tidskrift nr 2-3 s.4-22
ئه‌ڤین عه‌زیز/ رهفتارناس و توێژه‌ری بواری جه‌نده‌ر