ئه‌گه‌رچی گه‌لی كورد له ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی رابردوو به نیازێكی ئاشتییانه و دڵسۆزانه هه‌موو هه‌نگاوێكی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له رێی ئاشتییه‌وه هاویشتووه تا مافه زه‌وتكراوه‌كانی مسۆگه‌ر بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌شدا دوای ماوه‌یه‌كی كورت، ده‌سه‌ڵات و رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و رێی شه‌ڕ و به‌كارهێنانی چه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد زۆر به ئومێده‌وه چاوی له ئه‌نجامه‌كانی برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب بوو، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردبینانه بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌و دروشمه ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بێ كردار بووه له عێراقدا و هیچ مانایه‌كی نه‌به‌خشیوه، به‌ڵگه‌ی هه‌ره‌به‌رچاویش هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕی و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و نه‌هامه‌تییانه‌یه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵات و رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كان، به یه‌ك جۆری بیركردنه‌وه و تاكڕه‌وانه كاره‌ساتی گه‌وره و ماڵوێرانكه‌ریان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه .
به پێچه‌وانه‌ی سته‌مكاری و پابه‌ندنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به دروشمی برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌ب، گه‌لی كورد هه‌رده‌م پابه‌ندی بڕیار و گفتگۆكردن و رێككه‌وتنه‌كان بووه له پێناو به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی به‌بێ ئه‌وه‌ی قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و لێكدابڕانه‌كان له به‌رچاو بگرن و به دوژمنكارییه‌وه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه برایانی عه‌ره‌ب نه‌ك هه‌ر برایه‌تیی گه‌لی كوردی پێ راست نه‌بووه، به‌ڵكو به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه مێژووییه‌كانی دوێنی و ئه‌مڕۆمان، رژێم ویستوویه‌تی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕه‌گه‌وه ده‌ربهێنێت و بیسڕێته‌وه و هه‌موو جۆره تاوانێكی نامرۆڤانه‌ی ئه‌نجام داوه .
به‌ڵگه‌ی هه‌ره‌به‌رچاویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول توانی راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت، ئه‌ویش رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 بوو كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به خیانه‌تكاری و پێشێلكردنی ئه‌و برایه‌تییه، ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌كی كورت خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان له ساڵی 1975 له پشتی هه‌موو گه‌لی كورد دا.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له عێراق باڵاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن و ساڵانێكی زۆر وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی رژێمی به‌عسی رووخا‌و له هه‌رێمی كوردستاندا بوون و له مه‌ترسی له‌ناوبردن یان پارێزراو بوون و به‌ڵێنی زۆریان دا، خۆیان وا پێشان ده‌دا كه جارێكی تر دیكتاتۆری و تاكڕه‌ویی له عێراق دووباره نابێته‌وه و عێراق ده‌كه‌نه شامی شه‌ریف، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و برایه‌تییه‌ی كورد و عه‌ره‌بیش پێچه‌وانه بووه‌وه .
بینیمان كه له ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی رووخا‌و نه‌یتوانیبوو له دژی گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ته‌واوی بكات، ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد رۆڵی سه‌ره‌كی و بنیاتنه‌ریی له عێراقی نوێ هه‌بوو، ئه‌وكاته‌یش توانای راگه‌یاندنی بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو، به‌ڵام بینیمان ئه‌وان زۆر دوژمنكارانه و بێ باكانه كه‌وتنه دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد .
هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی كه نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو هێنایانه دی، دیارترینیان پیلانی بڕینی بودجه و مووچه و هێرش و په‌لاماره‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 بوو، كه تا ئێسته‌یش شاری كه‌ركووك به شار و شارۆكه و گونده‌كانیه‌وه له ژێر ده‌ست و داگیركاری و به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌و برا عه‌ره‌بانه‌دان، كه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی به‌عس، خۆشترین ژیانیان له سه‌قامگیری و ئارامی و له ناو خۆشترین باخ و هۆتێل و ته‌لاری شار و شارۆكه‌كانی كوردستان به هاوینه‌هه‌واره‌كانیشه‌وه به‌سه‌ر بردووه و هیچ كه‌سێك له گوڵ كاڵتری پێ نه‌گوتوون.
بۆیه ئیتر به‌سه ساوێلكه‌یی و فریوخواردن، ئه‌و راستییه‌كه ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب له عێراق نه‌ك هیچ مافێك به گه‌لی كورد ره‌وا نابینێ، به‌ڵكو بێ وه‌فایی خۆی پێشان دا چونكه ئه‌وان هیچ كات باوه‌ڕیان به برایه‌تیی كورد و عه‌ره‌ب نییه، كاتی هاتووه ئیتر ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه و چیتر خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین.