گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و سته‌می زۆریان لێ كراوه. زلهێزانیش رۆڵی سه‌ره‌كییان له دابه‌شكاری و سته‌م و زۆرداریدا هه‌بووه، چه‌ندان جار پیلان و هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌وار و كولتوور و زمان و مۆڕكی كوردانه‌مان دراوه.
دۆزی كورد بابه‌تێكی ساده نییه هه‌روه‌ها به ئاسانی و به چه‌ند نووسینێك له‌سه‌ری ده‌رباز بین، یانیش به ئاسانی بتوانین شرۆڤه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوان و كاره‌سات و پێشێلكارییانه و هه‌موو ئه‌و خه‌بات و راپه‌ڕینانه‌ی ده‌یان ساڵه بكرێت كه دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان به‌سه‌ریان هێناوین، به‌ڵكو پرسی گه‌لی كورد خاوه‌ن مافی گه‌وره و گرنگه و به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی دێرینه.
ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش هه‌رده‌م فه‌رامۆش نه‌كه‌ین و ڕێ نه‌ده‌ین داگیركه‌ران و دوژمنان ئه‌و پرسه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌مان له بابه‌تی بچووك یا بۆ پرسێكی تر به لاڕێدا ببه‌ن، چونكه پرسی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ی كورد خاك و شوناسه، بۆیه هه‌رده‌م هه‌وڵی له‌ناوبردن و بچووككردنه‌وه‌ی ئێمه‌یان داوه و تا به ئه‌مڕۆش ناحه‌زانمان به‌رده‌وامن له‌و ڕێچكه‌یه.
هه‌ر دوێنی بوو هه‌مان ئه‌و دوژمن و نه‌یارانی كورد، چه‌كی كیمیایی و ئه‌نفال و به‌عه‌ره‌بكردن و تیرۆر و ده‌یان كاره‌ساتی تریان بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و كاروانه پڕ شانازییه، به‌ڵام به قوربانیدان و خۆڕاگری به‌رده‌وام نه‌توانرا ئه‌و پیلانگێڕییانه و مه‌رامانه بێنه دی.
بۆ قۆناغی ئێسته‌مان و چه‌ند ساڵێكه داگیركه‌ران و ناحه‌زان، چه‌كی بڕینی مووچه و خراپكردنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌مان پێ ده‌ڵێت كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له زهنی خۆسه‌پێنه‌ر و شۆڤێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌دی نه‌كراوه . له پێناو لاوازكردنی هه‌ستی كوردپه‌وه‌ری و شكاندنی شكۆی گه‌له‌كه‌مان .
ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی ئێسته‌مان گرنگه و پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و په‌ند وه‌رگرتنه له ئه‌زموونی رابردوومان، پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار و پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان بن له پێناو پرۆسه‌ی چاكسازیی گشت سێكته‌ره‌كان و زیاتر گرنگیدان به‌كه‌رتی ئابووری و پشتبه‌ستن به خۆمان، له پێناو بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز تا ئه‌وه‌ی چیتر چاومان له ده‌ستی به‌غدا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا خێرمان پێ ناكه‌ن و به‌پێی ده‌ستوور تا ئه‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵی و ده‌ستووریدا بمێنێته‌وه، مافی له‌سه‌ر عێراقه، به‌ڵام چه‌ندان ساڵه ئه‌و مافانه یان جێبه‌جێ نه‌كراون، یانیش به نیوه‌كاره‌یی ماونه‌ته‌وه .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌زموونی رابردووی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد و مافه ره‌واكانی، ئه‌مڕۆش دوای 17 ساڵ و له بڕینی مووچه و قووتی كوردستانییان، وا ده‌خوازێت یه‌كڕیزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌به‌رچاو بگرین، چونكه بینیمان كه هه‌ردوو پێكهاته‌ی سوننه و شیعی به‌تایبه‌ت له كاته هه‌ستیاره‌كاندا كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیار له دژی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن و په‌راوێزی ده‌خه‌ن، یه‌ك ده‌گرن و هاوهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ و یه‌ك بڕیارن، ئه‌مه تازه‌ترین و باشترین و زیندووترین نموونه بوو كه كورد په‌ندی لێ وه‌ربگرێت.
بۆیه ئیتر پێویسته چیتر فریوی هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه و سوننه نه‌خۆین و هیچ كات نه‌كه‌وینه ژێر هه‌ست و سۆز و ئه‌و لایه‌نانه و ته‌نیا پێداگری له‌سه‌ر مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه. ناكرێ رێ بده‌ین ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌وێته ده‌ستی ناحه‌زان و وه‌ك كارتی لاواز له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپ و لایه‌نه شیعی و سوننانه له دژمان به‌كاری بهێننه‌وه. پێویسته به هه‌موو توانایه‌كه‌وه كار بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی بناغه‌ی ئابووریمان بكه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد ببێته هه‌وێنێكی به‌هێز و چه‌كێكی به‌هێز بۆ به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی مافه ره‌واكانمان له عێراق.