قه‌واره‌ی سیاسی و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامی خه‌باتێكی دوور و درێژ و قوربانیدانێكی بێ وێنه و بێ وچان، ناچاركردنی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و خۆڕاگری گه‌لی كورد و هیمه‌ت و زانایی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به رابه‌رایه‌تی پارتی و بارزانی، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا ده‌نگ به دروستكردن و پێكهێنانی په‌رله‌مان، حكوومه‌تی كوردستان درا، دواتر بووه خاوه‌ن فیدراڵیزم و ئینجا قۆناغی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی. به‌ڵام هه‌میشه دژ و نه‌یاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی چه‌كداری، پێشتر خۆی وا ناساندبوو كه حزبێكی شۆڕشگێڕه و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد له باكوری كوردستان تێكۆشان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌زموونی حوكمڕانی له هه‌رێم و له‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌ستی به خه‌باتی شارستانی و دیموكراسی و ئاوه‌دانی كرد، هه‌ستاون به دژایه‌تیكردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی بچووكترین مافی به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ل و به‌شه‌ی كوردستانه‌وه هه‌بێ، بۆیه ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه به خراپترین شێواز مامه‌ڵه‌ی كردووه هه‌ر له ڕێخۆشكردن بۆ داگیركه‌رانی كوردستان، تا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی رووبه‌رێكی سنووری هه‌ر چوار به‌شی خاكی كوردستان، نه‌ك بۆ رزگاری، به‌ڵكو له‌پێناو خزمه‌تكردنی دوژمنانی كورد و كوردستان.
خۆ ره‌فتاره‌كان روونن و با ئه‌و شه‌ڕانه‌یش له بیر ببه‌ینه‌وه كه پێشتر به یه‌كێتی و پارتی فرۆشتووه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له ڕفاندنی كوڕ و كچانی كوردستان و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هه‌رێم و دروستكردنی هه‌رێمی دووه‌م، ئینجا بانگه‌شه‌ی كانتۆن و هه‌رێمی میدیا و ته‌قینه‌وه و ده‌یان كاری تێكده‌رانه‌ی تر.
به‌پێی تێپه‌ڕینی كات و ئه‌و ساڵانه، تا دێت مه‌رامی شه‌ڕانگێزی و دوژمنكارانه و دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه باشتر روون و ئاشكرا ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كرۆكی پیلانگێڕی دوژمنان و نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چاویان به سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنه‌كانی گه‌لی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت كه تاكه هیوای هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باس له پرۆسه‌ی دیموكراسی و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانیش بكه‌ین، قه‌واره‌ی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان به‌رئه‌نجامی خه‌باتێكی ره‌وا و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورده و ره‌وایی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه، دوای خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆر، شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش ناچار بكات، ددان به ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان دابنێت. ئینجا دوای راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری 1991 گه‌لی كوردستان توانی له هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیدا و دواتر له رۆژی 4/6/1992 بووه خاوه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و ئینجا و دواتر خاوه‌ن حكوومه‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، له‌و كاته‌یش كه یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و حوكمڕانی گه‌لی كورد بوو، دوژمنان و نه‌یارانی كورد هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه تا له رێی به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن شه‌ڕ و ناكۆكی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و رێ به به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كوردستان بگرن و هه‌وڵی لێكترازان و دوو ئیداره‌یی بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته به‌هه‌مانشێوه‌ی رابردوو، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێ حزبه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ستیان به‌و مه‌ترسییه كردووه و خه‌ریكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنن، ئه‌مه جێی دڵخۆشییه، زۆریش گرنگه زیاتر ته‌با بن و هه‌میشه ئه‌وه‌یان بیر بێت كه دوژمن كه‌سمانی ناوێت و له هه‌موو رێیه‌كه‌وه هه‌وڵی تێكدان و لێكترازانمان ده‌دات.
ئه‌وه‌ی گرنگه و ده‌بێ هه‌موو كوردستانیان به به‌رچاوڕوونییه‌كی زۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌یش به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، نه به پاساوی مووچه و نه گه‌نده‌ڵی و هیچ كه‌موكورتییه‌كه‌ی تری ناوخۆی نییه، به‌ڵام بیری نه‌خۆش و دوژمنكارانه‌ی ناحه‌زانی كورد و كوردستانه كه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت، به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكراش ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ و به‌عه‌ره‌بكردنی خاكی كوردستان و ئینجا خنكاندنی هه‌زاران گه‌نج و پیری ئه‌م كوردستانه‌یه.
كاتێك له رۆژی 25/9/2017دا سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و ڕه‌وا، له ریفراندۆمێكدا راپرسیی له هه‌رێمی كوردستان كرا و له ئه‌نجامی ریفراندۆمدا ده‌ركه‌وت ٩٣٪ی خه‌ڵكی كوردستان خوازیاری سه‌ربه‌خۆین و نه‌ته‌وه‌ی كورد به ده‌نگێكی به‌رز و ره‌ها رای گه‌یاند به چ هۆكارێك بوو ده‌نگیان دا، ئایا خاكی كه‌سمان داگیر كردبوو؟ ئایا گه‌مارۆی نه‌ته‌وه و گه‌لێكی ترمان دابوو؟ ئایا مافی ره‌وا و مووچه و بودجه‌ی عێراقمان بڕیبوو؟ نه‌خێر ته‌نیا بڕوابوونه به دۆزی ره‌وامان و تێگه‌یشتن له سته‌می دوژمن و رابردوو.
ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ته‌نیا به‌ناو كوردایه‌تیی خۆیان كردووه‌ته ئۆپۆزسیۆن، ئایا كاری ئۆپۆزسیۆن سیخوڕی و بردنی زانیاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ دوژمن و ناحه‌زانی گه‌له‌مان؟ یان هاندانی نه‌یارانه بۆ بڕینی به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستان؟
تاوانی ئێمه چییه خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌تان پێ ناكات، خۆ ئه‌گه‌ر متمانه‌شتان پێ بكات، وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كانتان كه له گرووپی پازده ده‌یبیین، ده‌بنه خزمه‌تكار و چاوساغی دوژمنانی كورد و كوردستان، هاوشێوه‌ی ناحه‌زان په‌لامار ده‌ده‌ن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌مان ده‌ده‌ن و له كاته سه‌خته‌كاندا له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵدێن.
لێره‌دا به روون و ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له ناوخۆ و ئه‌وانه‌یشی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌به‌ستم په‌كه‌كه‌یه، ئینجا گشت لایه‌نه شۆڤێنی و دیكتاتۆره مه‌زه‌وییه‌كان، به یه‌ك ئاراسته قورمیش كراون، ئه‌ویش په‌لاماردانی گه‌ل و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ش گشت پیلانێكی شووم، شه‌ڕی ده‌روونی، گه‌مارۆدان و چه‌كی پێشكه‌وتوویان تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆڕاگری و نیشتمانپه‌وه‌ری و بوونی رابه‌رایه‌تییه‌كی ژیرانه، دوژمنان و به‌كرێگیراوانی تووشی شكست و بێ چاره‌یی كردووه‌ته‌وه .