كورد گه‌لێكی نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌سیی، بێ وڵات و سه‌ربه‌خۆیی و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان، هه‌ر كه ناوی مافه ره‌واكانی هێنا، به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سته‌می لێ كراوه و چه‌وساوه‌ته‌وه. له‌وه‌ته‌ی مێژووی دوێنی و ئه‌مڕۆمان باس له داگیركاری خاكی كوردستان و قڕكردن و ئه‌نفال و كیمیابارانی گه‌لی كورد كراوه له هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان، له به‌رانبه‌ریشدا وڵاته زلهێزه‌كان هه‌میشه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و نه‌ڕه‌نجاندنی دیكتاتۆره‌كان له خۆیان، پشتیان له كورد كردووه و خیانه‌تیان لێ كردووه. زۆرجاریش هاوكار و پشتیوانی سه‌ره‌كی داگیركه‌ران و نه‌یارانمان بوون بۆ له ناوبردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراو و مافخوراوه.
له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو، كاره‌سات و سته‌مكاری به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد، به‌رده‌وام چه‌ندباره ده‌بنه‌وه و دوژمنان و ناحه‌زان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه، به‌رده‌وامیش بوون بۆ سڕینه‌وه و بچووكردنه‌وه‌ی دۆزی كورد و پشتگوێخستنی، به‌ڵام خه‌بات و قوربانیدانی بێ وچان و كۆڵنه‌دان و خۆراگریمان، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بێ ئه‌نجام كردووه .
ئه‌و رابردووە تاڵانە ده‌بێ ببنه وانه‌یه‌كی گرنگ بۆ قۆناغی ئێسته‌مان، خۆ ئەگەر بتوانین بۆ دۆزە رەواکەمان سوودیان لێ ببینین، ساته‌وه‌ختی گرنگ و هه‌ستیارن له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییەوە. ئێستە کە ناوچەکە پڕە لە رووداوی خێرا و گۆڕانکاری، ده‌بێ زۆر ژیرانه و دڵسۆزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ین هەر هیچ نەبێ وانەکانی مێژوو کۆمان بکەنەوە و یەکڕیز بین بۆ ئەوەی دەسکەوتەکانی کوردستان بپارێزین.
ئێمه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه، ده‌یان ساڵه قوربانی و ماندووبوونی زۆرمان بۆ پاراستنی شوناس و مێژوومان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێسته‌مان كێشاوه، ده‌بێت هه‌موو به‌وپه‌ڕی هێز و تواناكانمان بخه‌ینه گه‌ڕ و خۆمانی بۆ ئاماده بكه‌ین، ده‌بێ ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانمان به‌كاریان بێنین.
هه‌موو ئه‌و رووداو و نائارامی و وێرانكارییانه‌ی له عێراق سه‌ریان هه‌ڵداوه، خه‌ریكه ئه‌م كه‌سانه‌یش کە دژمان بوون، بگه‌یه‌نێته باوه‌ڕێك كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی، له‌جێی خۆی بووه و جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه، چونكه به‌درێژایی مێژوو جگه‌له وێرانكاری و یه‌كتر چه‌وساندنه‌وه و كوشتن و كوشتنكاری، هیچ پێشكه‌وتنێك له عێراق نابینرێت و به‌دی ناكرێت، تا دێت گرووپه تیرۆریسته‌كانیش له‌م وڵاته زیاتر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، خه‌ریكه داعش دێته‌وه مه‌یدان و خه‌ڵكی بێ‌تاوان سه‌ر ده‌بڕێت، وه‌ك پێشبینی هاتنی گرووپێكی تری تیرۆریستی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو گرنگتر بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م كات و ساته‌دا پێویسته، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان بین له گشت بواره‌كاندا و سنووره‌كان توندوتۆڵ‌تر بكرێن، پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌رده‌م له ئاماده‌باشیدابن، به گیانێكی برایانه ده‌ستكه‌وته‌كانمان و ئه‌و قه‌واره‌یه كه به‌رئه‌نجامی خه‌بات ده‌یان ساڵه و خوێن و گیانی هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م نیشتمانه‌یه، له پیلانی دوژمنان بپارێزن، ته‌نانه‌ت دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌بووه بۆ تێكدانی ئه‌م ئاسایشه‌ی وڵات.
ئه‌ركه هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان له پێناو پاراستنی وڵات و ده‌ستكه‌وته‌كان، خۆمان به به‌رپرس بزانین، رێ نه‌ده‌ین ئه‌م سه‌قامگیری و ئارامییه كه هه‌مانه به پیلانگێڕی و چه‌واشه‌كاری و تابووری پێنجه‌م و دههۆڵكوتانی ناحه‌زان، له ده‌ستمان بڕوات و دۆخی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و وێرانكاری بچێت، راسته كه‌موكوڕی و نادادپه‌روه‌ریش هه‌یه، به‌ڵام پرسی گه‌وره‌تر له ئارادایه كه كاری له‌سه‌ر بكرێت، رۆژانه سنووره‌كانمان به بیانووی جیاجیا بۆردمان و تۆپباران ده‌كرێن، خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه دابڕاوه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و كوشتن و ماڵوێرانی ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌ركه خه‌ڵكی كوردستان ئارام له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان بگرێت و به‌تێپه‌ڕبوونی كات، به‌م مه‌رجه‌ی كورد ماڵی خۆی كۆ بكاته‌وه و یه‌كده‌نگ بێت، ده‌گه‌ین به هیوا و ئاوات و خواسته‌كانمان و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گشت پیلان و مینه‌كانی به‌رده‌می.
ئه‌وه‌ی سهركهوتوومان ده‌كات، یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگییه له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، كاتی ئه‌وه‌یه ماڵی خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه و تاكه په‌یاممان ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوون بێت، كه له‌م رێیه‌دا كورد به هه‌زاران شه‌هید و قوربانی داوه، چه‌ندان جار دووچاری ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه و كۆڵیش نادات تا ئه‌وكاته‌ی بگات به مافه ره‌واكانی خۆی .
ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كوردستان به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك رۆژێكی رووناك و مه‌شخه‌ڵی رووناكی ده‌به‌خشێ بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی تری نیشتمانمان، بۆیه پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه و ستراتیجیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌موو كه‌سێك پێوێسته، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پاراستن به‌هێز بكه‌ین و پێگه‌ی به‌هێز بكه‌ین به‌رانبه‌ر دوژمنانمان. بۆیه پێویسته به ستراتیجیی به‌هێز وه‌ك دیوارێكی پۆلایین به‌رانبه‌ر به دوژمنان بوه‌ستین.