گه‌لی كورد به‌رچاوڕوونی هه‌بوو رۆژێك دێت له چوارچێوه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكای زلهێز په‌نا ده‌بات بۆ گرێدانی كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه، بڕیاری رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 ده‌ستپێكی گرنگی پێوه‌ندییه‌كه بوو، هاوكاریی كورد له عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌كۆیه‌كی باشتری ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رژدی بیر له كورد بكاته‌وه وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ له عێراقدا، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یزانی عێراق به هۆی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وییه ئاڵۆزهكهیهوه، رۆژێك دێت له قه‌یرانێكدا گیرۆده بێت، بۆیه به‌شێواز و سیاسه‌تی جۆراوجۆر مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێ كرد.
له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆ به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، خاڵی گرنگ له به‌رنامه‌كه‌ی، گرنگیدان و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بووه له بواره‌كانی پێوه‌ندیی سیاسی و دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، هاوكات دیپلۆماسیی ئابووری و كشتوكاڵی، گه‌شتیاری و وزه، ئه‌وه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توانیویانه نه‌ك هه‌ر شوناس و پێگه‌ی كوردستان بگه‌یه‌ننه لووتكه، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ پشتیوانیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و تاكه قه‌واره‌ی فیدراڵی و ده‌ستووری له عێراقێكی ناسه‌قامگیردا .
ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و بانگهێشت و سه‌ردانه فه‌رمییانه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه مه‌سروور بارزانی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی گۆڕانێكی جۆری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندییه‌كی زۆری به سه‌ركردایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌یه، هاوكات پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا. بانگهێشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، سازدانی چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپی و كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئاماژه‌یه به گرنگیدانی واشنتن به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، هه‌روه‌ها راوێژ و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر دواین پێشهات و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه، نهێنیی ئه‌و گرنگیدانه بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه :
یه‌كه‌م، ئه‌و گرنگیپێدانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌و هه‌رێمه‌دا پارێزراون و دووره له ده‌ستگه‌یشتنی گرووپ و هێزه میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كانی ژێر هه‌ژموونی ئێران.
دووه‌م، ئه‌مه‌ریكا زۆر به گرنگییه‌وه سه‌یری پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌ش. سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه به گرنگییه‌وه باس له رۆڵی كوردستان ده‌كه‌ن و به هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن، له چه‌ندان پرسیشدا پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
سێیه‌م، دروستكردنی گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ی نۆ ساڵه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یه بۆ گرنگیدانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوچه‌كه و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا سه‌لماندوویه‌تی هاوبه‌شێكی جێ متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
چواره‌م، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندان بانگهێشت و سه‌ردانی فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز بۆ هه‌ولێر و واشنتن ئه‌نجام دراون، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاستی پێوه‌ندییه‌كان و متمانه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئه‌مه‌ریكا بگاته ئاستێكی به‌رز. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته‌ن، به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكی ستراتیجی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به پێچه‌وانه‌ی عێراق كه به‌رده‌وام له ژێر هێرش و گوشاری میلیشیا و هێز و لایه‌نه‌كانی سه‌ربه ئێرانه، بینیمان ئه‌وكاته‌ی هه‌ولێر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان بوو، له رێی پاڵپشتی هێرشه ئاسمانییه‌كان و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
پێنجه‌م، روونه كه نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2007ـه‌وه بوونی هه‌یه و له ساڵی 2011ـشه‌وه واشنتن ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسیی خۆی له هه‌ولێر بۆ كونسوڵگه‌ی گشتی به‌رز كرده‌وه، له‌وكاته‌وه بووه‌ته ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا .
شه‌شه‌م، له ساڵی 2003 و دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوی خۆی سه‌یری كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق، ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2014 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و پشتیوانیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش له 2016، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واژوو كرد به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه بۆ كۆتاهێنان به داعش، دواتر له مانگی ئه‌یلوولی 2022، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جارێكی تر یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كه دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش، مانگی ئاداری 2023 له هه‌ولێر، ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به متمانه پێكراوترین هێز و هاوپه‌یمانی خۆیان له ناوچه‌كه داناوه.
حه‌وته‌م، یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵوێسته گرنگانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به كوردستان نواندی، ئه‌وه‌بوو له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له داڤۆس له 16ـی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان مه‌سروور بارزانی، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت سه‌ركۆنه كرد. هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی له داڤۆس ئاماژه‌ی به‌وه دا، "ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك بایدن، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌شه‌ی رژد وه‌رده‌گرن و هه‌وڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم ده‌ده‌ن".
هه‌شته‌م، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر پرسی بودجه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دروستیان كردووه، كۆشكی سپی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كردووه و له دواین هه‌ڵوێستیدا دووپاتی كرده‌وه، "ده‌بێت به‌غدا و هه‌ولێر كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌بێ عێراقی فیدراڵی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌تایبه‌تی كه واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆڕیی نه‌وتی عێراق- توركیا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه واشنتن له هه‌ولێر، به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری گرنگی هه‌یه و تا ئێسته چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی له بواری جۆراوجۆر له هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ داوه و به‌رده‌وام له جووڵه‌دان بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه هاوشێوه‌ی پێوه‌ندییه سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و سیاسی، به‌رده‌وام له پێشكه‌وتنی سیاسیدایه. به پێچه‌وانه‌وه عێراق رۆژانه له داڕووخانی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیدایه. هه‌رێمی كوردستانیش وێڕای كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می، به‌ڵام توانیویه‌تی له رووی سیاسی و دیپلۆماسی و متمانه‌وه، پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت كه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ناوچه سه‌قامگیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.