نه‌وه‌ی نوێ
نه‌وه‌ی نوێ ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌واو پڵه‌س پۆپۆلیستییه، هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌م گرووپه له كۆمپانیای نالیادا كۆ بووه‌ته‌وه كه پێكهاتووه له چه‌ند تیڤییه‌ك و گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك، دوو، سێ، چاڤی لاند و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر و دوو سێ ئه‌ندام په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌م گرووپه هه‌رچی باش و خراپی هه‌رێمه تێكه‌ڵیان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرت و هه‌واڵ و قسه‌ی سه‌رۆك گرووپ و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان بێت، ئه‌م هه‌رێمه حكوومه‌تی تێدا نییه، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین:
یه‌كه‌م: مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی NRT له كام حكوومه‌ت وه‌رگیراوه؟
ئه‌و تیڤییه‌ی شه‌و و ڕۆژ بۆ یه‌ك خوله‌كیش له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕسته‌یه ناوه‌ستێت (هه‌رێمی كوردستان ئازادیی تێدا نییه). به‌ڵام هه‌ر ئه‌و تیڤییه‌ی بووه‌ته مینبه‌رێك بۆ چه‌واشه‌كاری، هه‌رچی به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب و تورك و فارس و ئه‌وروپایی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاییه، ده‌یهێنته سه‌ر شاشه و ئه‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه دژی ئه‌م هه‌رێمه ده‌یڵێن، بۆی هه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و چاودێره‌وه قسه ده‌كه‌ن، له وڵاته‌كانی خۆیاندا بێكارترین مرۆڤ بن، دووریش نییه له كڵاپ و دیسكۆكانه‌وه بیانهێنن و پاره‌ی شه‌وێكیان بۆ واسڵ بكه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه دژی هه‌رێم به زمانێكی جیاواز قسه بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌م تیڤییه بووه‌ته دیوه‌خانی هه‌رچی به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسی خۆفرۆشی كورد هه‌یه، هه‌ر له شاشه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌رچی بێڕێزی و چه‌واشه‌كاری هه‌یه به‌م میله‌ت و خاكه ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ڵێن ئازادیی ڕاده‌ربڕین له كوردستاندا نییه. ئاخر له چ وڵاتێكی دیموكراسی تیڤییه‌ك هه‌یه هه‌رچی جاشی ناوخۆیی و به‌كرێگیراوی ده‌ره‌كییه، بیهێنن دژی وڵات و خاكی خۆت قسه بكات و لێی قبووڵ بكرێت؟.
دووه‌م: ده‌كرێت بپرسین كۆمپانیایی نالیا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی له چ حكوومه‌تێك وه‌رگرتووه، تا چاڤی لاند و گوندی ئه‌ڵمانی و ده‌یان پڕۆژه‌ی تر له سلێمانی بكات؟ یاخۆ مۆڵه‌تی NRT1 NRT2_NRT3_NRT4 و سایتی ئه‌لكترۆنیی NRT له چ حكوومه‌تێك وه‌رگیراوه؟
سێه‌م: خۆ ناكرێت بشڵێن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان خۆبه‌خشن و مووچه وه‌رناگرن، چونكه خۆیان گوته‌نی حكوومه‌ت نییه مووچه‌یان پێ بدات.
بوونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ر وڵاتێكدا بنه‌مای دیموكراسی و ئازادیی ته‌واوه، نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ توانی له‌ڕێی درۆ و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسییه‌ی له سلێمانی هه‌بوو، نۆ كورسیی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست بێنن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست بوو، با بتوانن له‌وێش ئۆپۆزسیۆن بن، به‌ڵام نه‌ك دژی هه‌رێمی كوردستان، با بچن له داهات و ئه‌و هه‌موو تیرۆر و بێ خزمه‌تی و تاڵانییه‌ی له عێراقدا هه‌یه، بپێچنه‌وه و له په‌رله‌مانی عێراقدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌رچه‌نده ناتوانن و حه‌دیشیان نییه بتوانن، نه‌ك ئه‌و شه‌كرانه‌ی لێره ده‌یشكێنن، بگره له‌وێ ده‌میش بكه‌نه‌وه، خۆ به‌غدا هه‌ولێر نییه لێیان قبووڵ بكه‌ن.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری
خه‌ریكی تیرۆركردنی عه‌قڵی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجی میله‌ته‌كه‌یانن
ئه‌م حزبه ئیسلامییه هێنده‌ی سه‌رقاڵی درۆ و چه‌واشه‌كارین له تیڤییه شڕ و سایته بێ مۆڕاڵه‌كانیانه‌وه دژی هه‌رێمی كوردستان، خودایان له بیر نه‌ماوه، پابه‌ندی ئه‌وه نابن درۆزن ڕووڕه‌شی لای خودایه. ئه‌مانیش گرووپێكی توندڕۆی ئیسلامین له سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه له‌ڕێی ئه‌میره‌كه‌یانه‌وه چوونه په‌رله‌مانیان لا بیدعه و كوفر بوو، به‌ڵام دوای گه‌یشتنیان به كێكی ده‌سته‌ڵات و وه‌رگرتنی وه‌زیریی، له‌و حكوومه‌ته‌ی ئه‌وان به لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵ ناوی ده‌به‌ن، له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له حكوومه‌تدا قوڕوقپیان لێ كردبوو، پێنج فه‌رزه دوعایان ده‌كرد ئه‌م حكوومه‌ته هیچی لێ نه‌یه‌ت، به‌ڵام ئێسته خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و له به‌ره‌ی گه‌لدا وێنا ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌م گرووپه ئیسلامییه له‌ڕێی مه‌لا و بانگبێژه توندڕۆكانیانه‌وه، خه‌ریكی تیرۆركردنی عه‌قڵی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجی میله‌ته‌كه‌یانن و هانیان ده‌ده‌ن بۆ چوونه ناو گرووپه تیرۆرستییه به‌ناو ئیسلامییه‌كان، جه‌رگی دایك و باوكی ئه‌و گه‌له ده‌سووتێنن كه خۆیان به دڵسۆز و خه‌مخۆریان ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت نییه یا لاواز و گه‌نده‌ڵه، وه‌ك ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌یان كارمه‌ندی پۆلیس و پله‌داره باره‌گاكانیان ده‌پارێزن، مووچه و ئیمتیازیان له كام حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن؟
دووه: خۆ ناكرێ ئێوه‌ش بڵێن له‌پێناوی خودا ئه‌ندام په‌رله‌مانمان له په‌رله‌مان ده‌وام ده‌كه‌ن و مووچه وه‌رناگرن، چونكه حكوومه‌ت نییه.
سێیه‌م: خۆ ناشكرێت نكۆڵی له خانه‌نیشنیی وه‌زیر و بریكار و سه‌رۆك ده‌سته و ده‌یان عه‌مید و عه‌قید و په‌له‌دارتان بكه‌ن له حكوومه‌تدا. ئه‌گه‌ر نكۆڵی له‌مانه‌یش بكه‌ن، كه‌واته ئێوه له‌و ڕێیه لاتان داوه كه خۆتان ناوتان ناوه ڕێی خودا.