له هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی دنیادا كه‌موكوڕی هه‌یه و ڕه‌خنه‌ش بنه‌مایه بۆ چاككردنی هه‌ڵه‌كان، ڕه‌خنه‌كان ئه‌گه‌ر به‌بێ مه‌به‌ستی سیاسی بێت و له سۆنگه‌ی دڵسۆزییه‌وه بێت بۆ میله‌ت و حكوومه‌ت، ئه‌وا ده‌بێ گوێی بۆ بگیرێت و بكرێته بنه‌ما و ڕێچاره بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان، به‌ڵام لێره ئۆپۆزیسۆن هێنده ڕووخێنه‌ر و شكستخواردوو و هه‌لپه‌رسته، ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك چالاك و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه باس ده‌كرێن، به مه‌به‌ستی پشتگیری و بۆ باشتركردن، زۆر به‌خێرایی ده‌یقۆزنه‌وه و وه‌ك خاڵی لاوازی ده‌سته‌ڵات و ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی بۆ خۆیان ده‌به‌ن و هاوكات به‌لاڕێیدا ده‌یبه‌ن.
هه‌ر ئه‌م هه‌لپه‌رستییه واده‌كات ڕه‌خنه‌كان كه‌م ببنه‌وه و هه‌ڵه‌كان زۆر بن، ئه‌م جۆره‌ی سیاسه‌ت له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا به شكستخواردوو و چه‌واشه‌كار سه‌یر ده‌كرێن، هه‌ر ئه‌م جۆره له هه‌لپه‌رستی ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ كشانه‌وه له هه‌وڵدان بۆ باشتربوون و به‌ره‌وپێشچوونی وڵات، ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردن، حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستانی باشوور وه‌ك ڕێیه‌ك ده‌یبینن بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات، ڕۆژانه ڕووداو ڕوو ده‌ده‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ندێكیان ڕووداوی سروشتین و هه‌ندێكیشان له ئه‌نجامی كه‌موكوڕییه‌ك ڕوو ده‌ده‌ن، خۆ ناكرێ له شوێنێكدا كه‌موكوڕی له كاربه‌ده‌ستێك یاخۆ لێپرسراوێك هه‌بوو، ئیتر هه‌موو پرۆسه‌ی حوكمڕانی بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، ڕووداوه سروشتییه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان هه‌ژمار بكه‌ین، جاڕی شكستیی ته‌واوی ده‌سته‌ڵات بده‌ین.
زۆرترینیان له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكه حزبییه‌كانه‌وه ده‌گیرێن
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ده‌گیرێن، زۆرترینیان له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكه حزبییه‌كانه‌وه ده‌گیرێن و داوای باشتر ده‌كه‌ن له حزب و ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێڕه‌وی حوكمداری گه‌ل ده‌كه‌ن و چاویان له‌وه‌یه ڕه‌خنه‌یان لێ بگیرێت و كه‌موكوڕییه‌كانیان بخرێته به‌رچاو بۆ باشتركردن، به‌ڵام هه‌ڵه كوشنده‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك ئۆپۆزسیۆن هه‌موو ڕه‌خنه و پێشنیار و ناڕازیبوونێك وه‌ك ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی هه‌ژمار بكات، له‌ڕێی ده‌یان تیڤی و سایت و پهیچهوه دووباره‌یان بكاته‌وه، ئیتر ورده ورده ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه و ترسێك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌كۆی گشتی دروست ده‌بێت، نیازپاكی و دڵسۆزییان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار بهێنرێت و بكرێنه بنه‌ما و گره‌وی دۆڕاندن و بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌ست و ئامانجی ڕه‌خنه‌كان ئه‌وه نین بۆ تێكدان و ئاڵۆزی باس كرابن.
كاتێك وڵات به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه و پێشنیار هه‌نگاوی نا، ئه‌وكات ترس و گومانه‌كان زیاتر ده‌بن، كێشه‌كان ئاڵۆز و ئاینده نادیار و بڕوابوون كه‌متر و باشتركردن مه‌حاڵ ده‌بێت. هیوادارین حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان، خۆیان بن نه‌ك ببنه میراتگر و ده‌مڕاستی هه‌موو خه‌ڵك. فه‌رموون باشترین هه‌لی ڕه‌خنه و پێشنیاری بنیاتنه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ده‌توانن بیانخه‌نه ڕوو بۆ باشتركردن، نه‌ك پێش گوتنی هه‌ر پێشنیارێك و به‌رله وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، نه‌خێرێكی زه‌ق به‌گوێی خه‌ڵكدا بده‌ن كه خۆتان زیاتر نهخێرهكهتان مه‌به‌سته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت، هه‌رگیز ڕوو نادات، چونكه تا ئه‌م ساته‌ش نه‌تانتوانیوه ببنه جێگره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنن، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كان، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیان له‌وه‌ی به ڕاده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵات به‌ئێوه، ئاینده‌یان نادیار و تاریك ده‌بێت.