له ڕۆمانی "هێڵنج"ی ژان پۆل سارته‌ر، گێڕانه‌وه‌یه‌ك له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێ جه‌مسه‌ر ده‌بینرێته‌وه كه بریتین له "ئاین، ترس و مه‌رگ"، هه‌ر سێ جه‌مسه‌ر به پاڵپشتكردنی یه‌كتر له‌ناو پێكهاتێكی یه‌كانگیر و تێكتهنیودا ڕۆحی ڕابوون و شۆڕش و به‌رگری ده‌كوژن.
سارته‌ر له ڕۆمانه‌كه‌یدا و له زمانی "رووكانتێن"، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی ٨٧ ده‌ڵێ، "له ساڵی ١٧٨٧ له موسافیرخانهیهك له نزیك مۆلین، پیره‌پیاوێك له پێڕه‌وانی دیدرۆ و له ڕاهاتووانی به‌رده‌ست فه‌یله‌سووفی چاخی ڕۆشنگه‌ری له حاڵی سه‌ره‌مه‌رگ و گیانه‌ڵادا بوو.
قه‌شه‌كانی ئه‌و ده‌وروپشته هاتبوونه سه‌ری، هه‌رچی به كه‌ڵكیان زانیبوو تاقییان كردبووه‌وه، به‌ڵام پیره‌پیاو له به‌جێهێنانی دوایه‌مین ڕێوڕه‌سمی ئاینیی كاتی مه‌رگ حاشای ده‌كرد و ملی نه‌ده‌دا، چونكه وه‌حده‌ت وجوودی بوو، ماركی دوروولبوون كه به‌وێدا تێده‌په‌ڕی و باوه‌ڕی به هیچ شتێك نه‌بوو، له‌گه‌ڵ قه‌شه گره‌وی كرد كه دوو سه‌عات ناخایه‌نێت هه‌ست و جۆش و خرۆشی مه‌سیحییه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كه. قه‌شه گره‌وی كرد و دۆڕاندی، له سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یان نه‌خۆش سپێردرایه‌وه ده‌ستی ماركی دوروولبوون و له سه‌عات پێنج نه‌خۆش ددانی به گوناههكانیدا نا و له سه‌عات حه‌وتیش ته‌واوی كرد و مرد. قه‌شه پرسی: ئایا ئێوه له ته‌كنیكی مشت‌ومڕ و مقۆمقۆ وه‌ها باڵاده‌ستن كه ئێمه پێتان ڕاناگه‌ین؟ ماركی دوروولبوون وه‌ڵامی دایه‌وه: من مشتومڕم نه‌كرد، ته‌نیا له دۆزه‌خ ترساندم.
ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی ڕۆمانی هێڵنج سێ چه‌مكی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له گۆڕان یان نه‌گۆڕان یان باشتره بڵێین له ڕۆحی شۆڕش و ئه‌كتی به‌رخۆدان و به‌رگری تێبگه‌ین.
له وڵاته ئایدۆلۆجییه – ئاینییه‌كاندا كه ئێران نموونه‌ی هه‌ره دیار و زهقیهتی، ئاین ڕۆڵێكی یه‌كانگیر و ناوه‌ندیی پێ دراوه، ئاین ده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌ڵات ئاین. ئاین وه‌ك باوه‌ڕ له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه و زه‌ینی جڤات (وشیار و ناوشیار) ڕه‌گئاژۆ بووه. پێكهاتی سیاسی له‌سه‌ر پێكهاتی ئاینی به‌نده و پێكهاتی ئاینیش له‌سه‌ر یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه كه باوه‌ڕی به ئاین هه‌یه.
ئه‌م دۆخه زۆر له دۆخی وه‌حده‌ت وجوودیی ئه‌و پیره‌پیاوه له كاتی گیانه‌ڵادا نزیكه. ده‌توانێ به‌رگری بكات و ئازادانه بمرێ وه‌ك پێش ئه‌وه‌ی كه دوروولبوون بگات و بیترسێنێت، یان ده‌توانێ مل بدات و ددان بنێت و ئیمان بهێنێت و بمرێت.
تاكگهل و كۆمهڵگهیلی ئاوا هه‌م له دۆزه‌خ ده‌ترسن و هه‌م له هه‌مبه‌ر له‌كیسدانی به‌هه‌شتیش نیگه‌رانن، به‌ڵام ئه‌مه تاقه بنه‌مای ڕه‌ها و نه‌گۆڕاو و نهچاماوهی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی نییه، به‌ڵكو لێره‌دایه پێكهاتی ده‌سه‌ڵات و هێزی زۆره‌ملێی بهههشتخوازانه كه به ئیمپراتۆریی و ته‌كنیكی میدیایی جۆراوجۆر له دۆزه‌خ ده‌یانتۆقێنێت، وه‌ك له گفتوگۆی فیلمی مارموولهكدا له ده‌رهێنه‌ری كه‌مال ته‌بریزی ده‌یبینین، حاج ئاغا موجاویری سه‌رۆكی گرتووخانه به ره‌زا مارموولهكی زیندانی ده‌ڵێت: ئێمه ئێوه ده‌به‌ینه به‌هه‌شت ئه‌گه‌ر به زۆریش بێت.
لێره‌دا باوه‌ڕ به دۆزه‌خ یان به‌هه‌شت گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی زۆره‌ملێی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو جومگهكانێتی له‌ژێر ناوی ئه‌م شوێنكاته نادیار و ئایدیالییانه. ئه‌گه‌رچی پێ ده‌چێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ئێران به‌و فره‌ڕه‌نگی و ورده پێكهاته كولتووری و ئاینی و ئایدۆلۆجییه موزائیكییهوه، نائاسایی و باوه‌ڕ پێنه‌كراو بێت، به‌ڵام دیمه‌نی یه‌كانگیربوونی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو، به‌ڵكو زۆرینه‌ی هێڵه ئایدۆلۆجی و سیاسی و ڕۆشنبیرییه‌كان له كاتی كوژران و ڕێوڕه‌سمی ناشتنی قاسم سلێمانیدا، یه‌كیان گرته‌وه و هه‌موو جیاوازییه‌كان چوونه‌وه خاڵی سفر.
ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌وه‌ش دیسان به لێدانی گوماناوی (هه‌ڵه یان ئه‌نقه‌ستی) فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسایی فڕین و له‌سه‌ر ئاسمانی تاران، هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه و یه‌كانگیری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بوو به یه‌كگرتوویی و یه‌كانگیری دژی ده‌سه‌ڵات، هه‌ردوو ئه‌م ئاراسته و هه‌ڵوێستانه هه‌وراز و نشێو و كهفوكوڵن و ئاراسته‌ی ئه‌م ڕۆحه په‌شێوه بێ سه‌ر و مانیفێسته دیار نییه.
ده‌بێ سه‌رنج بده‌ین كه لایه‌نی گرنگی تر بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، باوه‌ڕ و ئایدیاگه‌لێك له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیاسی‌بوون له‌ناو جڤات ڕه‌گئاژۆ بووه، واته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ئاین تێیدا لاواز بووه، به‌ڵام تێگه‌ی ئاینی و باوه‌ڕ به بنه‌ما ئایدیالیستی و مه‌عنه‌وییه‌كان هه‌ر ئه‌و ڕۆچنهیهیه كه له كاته گونجاو و نهگونجاوهكاندا، دیسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت تێكه‌ڵی ده‌كاته‌وه و پێكه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆته‌ڵی یه‌ك تابووت ده‌گێڕن. هه‌ر له‌م كاته و له‌م ڕێڕهوهیشه به‌سیجییه‌ك و چه‌پێك و ناسیونالیستێكی ئێرانی، هه‌موویان قه‌واره‌یه‌كی میتافیزیكی و ئایدیالی به‌ناوی ئێران كۆیان ده‌كاته‌وه.
لێره‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له دژوازیدا به‌ره‌وڕووین، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه چه‌پی تێدایه، لیبراڵ، ڕاست، ئاینی میانڕۆ، ئاینی ڕادیكاڵ، بیركردنه‌وه‌ی جیاواز، ڕووخانخوازان، به‌ڵام له پرسه و ترس‌دا زۆرینه‌یان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و هێزه‌كانی بگۆڕی كۆمه‌ڵگه هاوڕه‌نگی و هاوده‌نگییان خوازراو یان نه‌خوازراو ده‌خه‌نه ڕوو، ئیتر ئه‌و ده‌نگه نادهنگه و ئه‌و ڕه‌نگه جیاوازه نین كه ڕۆڵی بگۆڕ و ڕیفۆرمكهری ده‌سه‌ڵات بگێڕن. بۆیه شتێك كه لێره‌دا به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه، ڕاسان و ڕابوونی یه‌ك له دوای یه‌ك و توانه و سه‌ركوتی یه‌ك له دوای یه‌كه و دواتر ته‌بابوون و هاوئاهه‌نگییه‌كی ڕێژه‌یی نێوان خه‌ڵك و خوا یان كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته.
كاتێك ده‌ڵێین كۆمه‌ڵگه، بێگومان وه‌ك ئه‌وه وایه له پێكهاتی نیگارێك له‌سه‌ر قاڵییهكی كۆن قسه بكه‌ین، گوڵی جۆراوجۆر و ڕه‌نگاوڕه‌نگ و سروشتێكی پڕڕه‌نگ و جیاواز، به‌ڵام له پێكهاتێكدا به ناوی دره‌خت یان دیمه‌نێك له دارستان یه‌كانگیریی خۆی ده‌رده‌خات و مانیفێستی ده‌كات، له‌م فۆرمه‌دا لقێك ده‌توانێ له دار جیا بێته‌وه و له خاك و شوێنی جیا له دره‌خت بپشكوێت و گه‌شه بكات، به‌ڵام ئاوی هه‌ر ئه‌م دره‌خته ئه‌گه‌ر ئاین بێت، جیاوازی له پشكوتنی دووباره‌ی ئه‌م لقه و جیابوونه‌وه‌ی له دره‌ختی باوك چییه؟
ده‌بێ كۆد و مه‌ته‌ڵی ئه‌م نواندنه به‌مه هه‌ڵبێنین كه زۆرینه‌ی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران دێنه‌وه سه‌ر جۆرێك له ئایدۆلۆجیا كه ئابسلووتلیزم و ته‌واوخوازیی ئاینی و ئایدۆلۆجییان پێوه دیاره، بۆیه له ڕووی پێكهاته‌یی و جه‌وهه‌ری ڕۆحییه‌وه، له كاته‌كانی كۆست و شادی دێنه‌وه ئامێزی یه‌ك و ئیتر تۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نابینیته‌وه ئه‌و هه‌موو ململانێ و ناڕه‌زایه‌تی و هێما و نیشانه‌گه‌له‌ی ڕووخاندنی تێدا بێت.
گومان له‌وه‌دا نییه كه له دروشمه‌كانی خۆپێشانده‌ران له سه‌رده‌می ساڵی ٨٨ تا ٩٦ و ئه‌مه‌ی ئێسته‌یش، گۆڕانكاریی و پێشڤه‌چوونێكی ڕادیكاڵ له دژی سیستمی سیاسی زاڵ و دیاره. لێره جۆره ترسێك هه‌یه كه ده‌كه‌وێته‌وه هه‌مبه‌ر ڕۆحی ئازادی و بوێری، واته لێره‌دا ترس ئه‌گه‌ر له سیستمیش شكابێت، به‌ڵام هه‌ر له نه‌بوونی سیستمێكی دیاریكراو و ئه‌ویترێكی پیر و باوك، زه‌ق و دیاره. واته كۆماری ترس له‌سه‌ر رۆحیی میهره‌بانی و باوكایه‌تی خه‌وتووه و به ئاسانی ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێش- ئۆدیپییه و ئاره‌زووی بۆ گۆڕان و ئێران هه‌یه، به‌ڵام ململانێی كوشتنی باوكیشی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه له نه‌بوونی سێبه‌ری باوك ده‌ترسێت.