مرۆڤی سه‌رده‌می كۆرۆنا ئیتر وه‌ك مرۆڤی سه‌رده‌می كۆلێرا یان مرۆڤی سه‌رده‌می چاوه‌قووڵكه (تاعوون) نییه، مرۆڤی سه‌رده‌می كۆلێرا ئه‌وه‌نده‌ی عیشق و ئه‌وین تێدا مابوو كه هه‌م عیشقه‌كه‌ی له ژێر ئاڵای پاپۆڕێكی كۆلێرا لێكه‌وتوودا بپارێزێت، هه‌م هه‌وێنی ئه‌و عیشقه له هه‌ناوی خۆیدا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له دۆخێكی ناكامی و هیجر و له‌كیسدان و نه‌خۆشیی ته‌شه‌نه‌سێندا هه‌ڵگرێت. نموونه‌ی هه‌ر زه‌قی ئه‌م مرۆڤه ئێمه له ڕۆمانی "عیشقی ساڵه‌كانی كۆلێرا" ده‌بینین. گابریێل گارسیا ماركێز له‌م ڕۆمانه‌دا مه‌رگ و خۆشه‌ویستی ده‌نێته به‌رانبه‌ر یه‌كتره‌وه و ئه‌وه‌ی لێره‌دا له ژیان ده‌مێنێته‌وه، پێداگرییه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و بوونێكی ڕه‌مزییه له هه‌مبه‌ر نه‌خۆشییه‌كی مه‌رگهێنه‌ر و ته‌شه‌نه‌سێن به‌ناوی كۆلێرا.
ڕۆمانی عیشقی ساڵه‌كانی كۆلێرا ڕووداوه‌كانی شارێكی مێژوویی كه‌ناره‌كانی ده‌ریای كارائیب له كۆتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گێڕێته‌وه، له دۆخێك‌دا كه وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له ناو شه‌ڕێكی گه‌رموگوڕی ناوخۆیی پاش جیابوونه‌وه‌یان له ئیمپراتۆریی ئیسپانیا به‌ره‌و داڕمان و فه‌وتان ده‌چن.
چیرۆكه‌كه به خۆكۆژیی وێنه‌گری كۆنی شاره‌كه واته "خێرمیا دو سێنت ئاموور" ده‌ست پێ ده‌كات. "دكتۆر خونال ئوربینۆ" پزیشكی ناوداری شار كه هاوڕێی دو سێنت ئاموور بووه، له پاش ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ئیداریی بۆ ئه‌سپه‌رده‌كردنی له نامه‌یه‌كدا كه لێی به جێماوه، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه خێرمیا دو سێنت ئاموور له هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا به‌شێوه‌ی شاراوه و ژێره‌وانكێ ماشقه و یارێكی هه‌بووه. ئوربینۆش كه له‌و پیاوانه‌یه وا پێوه‌ر و پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لای گرینگه و هه‌ر ده‌م پێڕه‌وییان لێ ده‌كات له‌م ڕووداوه كه له نامه‌كه‌دا باسی هاتووه ده‌شڵه‌ژێت، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی واته "فێرمینا داسا" كه هه‌میشه گوماناوی ڕوانیویه‌ته خێرمیا دو سێنت ئاموور، ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌لا‌وه سه‌یر نییه و پێی ناشڵه‌ژێت.
تا ئێره له یادمان بێت، ده‌شێ شێوازێكی ڕازاوی و په‌رده‌پۆش له جۆره عیشقێك بێت كه دو سێنت ئاموور له سه‌رده‌مێكی پڕ په‌رێشانی و سه‌خڵه‌تیدا ئه‌زموونی كردووه و لێره‌دا گێڕاوه‌ته‌وه و له‌ناو تۆڕ و ڕایه‌ڵه‌یه‌ك له پێوه‌ندیی عاشقانه و ژێره‌وانكێ و ڕۆمانسیی ناو ڕۆمانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی ده‌لاله‌ت و ماناكانی ڕوون ده‌بێته‌وه.
سێ ڕۆژ پاش مه‌رگی سێنت دو ئاموور، دكتۆر ئووربینۆ كه خه‌ریكه خۆی ئاماده ده‌كات بڕوات بۆ به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی، بۆ هه‌ڵواسانی چنگڵه و قه‌فه‌سی تووتییه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی به‌سه‌ر دارێكدا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌مرێت. ده‌شێ تووتی لێره‌دا وه‌ك ڕه‌مزێك بخوێنینه‌وه كه هه‌ڵدێت و نایه‌وێ ڕازێك كه له خۆشه‌ویستییه‌كی تر و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی دكتۆر ئوربینۆدا له ئارادایه بدركێت و قه‌ده‌ر وای بۆ به باش زانی كه به‌هۆی دره‌ختێكه‌وه بمرێت، نه‌ك ئاشكرابوونی ڕازێك كه دواتر زۆر سامناكتر و جه‌رگبڕ گیانی بستێنێت.
له ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌كه‌یدا پیاوێك به ناوی "فلۆرێنتینۆ ئاریسا" دوای كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌چێته لای فێرمینا داسای ژنی دكتۆر ئوربینۆ، بیری ده‌خاته‌وه كه پاش 50 ساڵ هێشتا عاشقێتی و وه‌فاداره به عیشقه‌كه‌ی. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی فلۆرێنتینۆ ده‌بێته هۆی شڵه‌ژان و تووڕه‌بوونی فێرمینا داسای شینپۆش و فلۆرێنتینۆ ئاریسا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. فێرمینا داسا له بنه‌ڕه‌تدا قوتابیی دێرك (صومعه)ی مریه‌می پیرۆز بووه. فلۆرێنتینۆ له بنه‌ڕه‌تدا كوڕی زۆڵ و حه‌رامزاده‌ی پیاوێكی ناوداره كه له كۆمپانیایه‌كی كه‌شتیئاژووتندا خاوه‌ن پشكه. باوكی فلۆرێنتینۆ به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له دووره‌وه یارمه‌تی ده‌دات تاك درێژه به ژیان بدات و زۆر لێی نێزیك نابێته‌وه، بۆیه نازناوی فلۆرێنتینۆ له دایكیه‌وه وه‌رگیراوه بۆی. دایكی واته "ترانزیتۆ ئاریسا" ژنێكی شایسته و سه‌لاره و دووكانێكی چێوتاشیی هه‌یه. فلۆرێنتینۆ له ژێر چاوه‌دێریی پیاوێكی ئاڵمانی به ناوی "لووتار تووگۆر" كه ته‌كنه‌لۆجیای ته‌لگه‌رافی هێناوه‌ته ئه‌و شاره له ئیداره‌ی ته‌له‌گراف كار ده‌كات، ڕۆژێك كه بۆ گه‌یاندنی ته‌له‌گرافێك ده‌چێته لای لۆرێنزۆ داسا، عاشقی كچه‌كه‌ی واتا فێرمینا داسا ده‌بێت. لێره‌وه پێوه‌ندی فلۆرێنتینۆ و فێرمینا ده‌ست پێ ده‌كات و پاش نامه‌گۆڕینه‌وه‌یه‌كی زۆر، دواجار ڕازه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت و فێرمینا له قوتابخانه‌ی دێرك ده‌رده‌كرێت و لورینزۆ له هه‌وڵ بۆ كۆتاهێنان به پێوه‌ندی ئه‌و و فلۆرێنتینۆ، كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ سه‌فه‌رێكی دوور و درێژ. پاشان و دوای هه‌وڵێكی ناكام و ساوێلكانه‌ی فلۆرێنتینۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێڕ و زیو له‌ناو زه‌ریا، بۆ یه‌كه‌مین جار فێرمینا گومان له عیشقی خۆی بۆ ئه‌و ده‌كات و دواتر كه پاش ساڵانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان شار و فلۆرێنتینۆ ده‌بینێت، ئاریسا هه‌ست ده‌كات هه‌ستێكی بۆی نییه و له خۆی ده‌یتارانێت و دووری ده‌خاته‌وه. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا دكتۆر خوناڵ ئوربینۆ كه له كۆلێژی پزیشكی له پاریس ده‌رچووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شار، خوازبێنی له داسا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی باوكی داسا واته لۆرێنزۆ زۆر پێداگره بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م پێوه‌ندییه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه ئووربینۆ هه‌یه‌تی، به‌ڵام فێرمینا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ئه‌وه دواتره كه به هۆكاری ئێره‌یبردنی به گه‌رموگوڕبوونی پێوه‌ندیی دكتۆر له‌گه‌ڵ كچه خاڵی واته "ئیلده براندا سانچز" وه‌ڵامی به‌ڵێی پێ ده‌دا و شوو ده‌كات به دكتۆر.
لێره‌دا و تا ئێره ئێمه فلۆرێنتینۆیه‌ك ده‌بینین كه پاش 50 ساڵ هێشتا هیچ ئه‌زموونێكی خۆویست و عاشقانه‌ی له سێكس نه‌بووه و ده‌قی سێكسیی نه‌شكاوه، لێره‌شدا هۆكاری شووكردنی داسا به دكتۆر ته‌نیا ئێره‌ییه نه‌ك عیشق بۆی، كه‌واته ده‌كرێ بڵێی له تانوپۆی ئه‌م ڕووداوانه‌دا عیشق هێشتا لای داسا به‌شێوه‌یه‌كی په‌نامه‌كی و شاراوه ئاماده‌یه و پارێزراوه. ترانزیتۆ ئاریسا واته باوكی فلۆرێنتینۆ بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی برینی ئه‌م ناكامییه‌ی بیر بچێته‌وه، ده‌ینێرێت بۆ سه‌فه‌رێكی كار بۆ شارێكی تر، له‌م سه‌فه‌ره‌دا ته‌نیا شتێك بۆی ڕوو ده‌دات شكانی شه‌قڵی سێكسی و جه‌سته‌یی، واته پێوه‌ندی وه‌رگرتنی له‌گه‌ڵ ژنێكی منداڵدار به‌ناوی روزالۆ. له‌م ڕه‌وته‌دا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ندان ژن پێوه‌ندی ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیان ده‌خه‌وێت، به‌ڵام شتێك كه له تانوپۆی ڕۆمانه‌كه بۆ ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه، ئه‌م پێوه‌ندیگرتنه سێكسییانه ته‌نیا پێویستیی جه‌سته و له‌شن و هیچ تاسووق و تامه‌زرۆییه‌ك له ده‌روون و ڕۆحی عاشقی ئه‌ودا ناشكێنن. فلۆرێنتینۆ هه‌ر چاوه‌ڕوانه تا دكتۆر بمرێت و به وه‌سڵی ئاریسا بگات. پاش ساڵانێكی زۆر كه دكتۆر ئوربینۆ ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار و جێ و پێگه‌یه‌كی دیار و دره‌وشاوه په‌یدا ده‌كات، له ناوه‌ڕاستی پێوه‌ندی ژیانی هاوسه‌ریدا فێرمینا پاش دوو منداڵ وه‌ك به‌ری ئه‌م ژیانه، تێده‌گات شووكه‌ی واته دكتۆر له‌گه‌ڵ ژنێكی ڕه‌شپێست به‌ناوی "باربارا لینچ" پێوه‌ندی هه‌یه، ئه‌مه ڕیتمی ژیانی هاوبه‌ش و پێوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌شڵه‌قێنێت و لاوازی ده‌كات. له‌م لایشه‌وه فۆرێنتینۆ پاش مردنی مامی، ده‌بێت به خاوه‌ن پشكی سه‌ره‌كی كۆمپانیا كه‌شتیئاژووتنه‌كه، ده‌بێت به مرۆڤێكی ناودار و ده‌سڕۆیشتوو. له‌م ماوه دوور و درێژه‌ی دابڕان و هیجر له ئاریسا، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانێكی زۆر ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێكی شوودار ئاشكرا ده‌بێت، مێرده‌كه ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا له‌وه نیگه‌رانه كه ئاریسا به‌مه بزانێت نه‌ك شتی تر! پاش مه‌رگی دكتۆر، وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا، فلۆرێنتینۆ دێته‌وه بۆ لای فێرمینا و فێرمیناش پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا ده‌یتارێنێت له خۆی و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، ورده ورده ڕێ ده‌دات به چه‌كه‌ره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وینی ڕێشه‌داری كۆن له ناخی خۆیدا. له دواجاردا ئاریسا به كچ و كوڕێكی گه‌وره‌وه كه ئێسته پێی ناوه‌ته ته‌مه‌ن، دێته‌وه ئامێزی فلۆرێنیتنۆ و به كه‌شتییه‌كی كۆمپانیاكه‌ی فلۆرێنتینۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌چێت بۆ مانگی هه‌نگوین، عیشق له‌و سه‌رده‌مه‌دا و له ناو كه‌شتییه‌كه‌دا زیندوو ده‌بێته‌وه، دوا دیمه‌نه‌كانی ڕۆمانه‌كه ئه‌مه‌یه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاریسا شه‌رم ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ندێ ڕووخساری ناسیاو له كه‌شتییه‌كه‌دا ده‌بینێت، فلۆرێنتینۆ ڕازی ده‌بێت كه خۆیان دووقۆڵی له ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بن، بۆیه موسافیره‌كان له به‌نده‌رێكدا داده‌به‌زێنێت و ئاڵای كۆلێرا لێكه‌وتووان هه‌ڵده‌كات به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا و له كاتێكدا كه كه‌شتییه‌كه‌یان ئاڵای كۆلێرا لێكه‌وتوانیان لێ هه‌ڵكراوه، له له‌نگه‌رگه‌ی كه‌شتییه‌كاندا ڕای ده‌گرن، كاپتنی كه‌شتییه‌كه ده‌زانێ پاش گه‌ڕان و پشكنین ئاشكرا ده‌بێت ڕاستییه‌كه ئه‌وه نییه و ته‌نیا عیشق هۆكاره بۆ ئه‌و ئاڵایه، ئه‌وه ئاڵای عیشقه له ژێر په‌ڕۆی كۆلێرادا و ئه‌نجام كاپتن له دیالۆگێكی سه‌رنجڕاكێش و ڕۆمانسیدا لێی ده‌پرسێت تاكه‌ی ده‌بێ ئاوا بڕۆین و فلۆرێنتینۆش ده‌ڵێت: تا ئه‌به‌د.
ئه‌وه‌ی ماركێز به ورد و درشتی و له تانوپۆی ڕۆمانه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت به ئێمه‌ی بڵێت، ئه‌مه‌یه كه عیشق له هه‌ر كه‌وانه و دۆخ و گێژه‌ن و گه‌رده‌لوولێكدا ڕێی ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌نی خۆی ده‌دۆزێته‌وه، نه نه‌خۆشییه‌كی وه‌ك كۆلێرا ده‌توانێ پێشی پێ بگرێت و نه پاره و سه‌رمایه ده‌توانێ له بیری باته‌وه، نه‌ك ژنانی زۆر و ڕه‌نگاڵه‌یی و جوان كه ئامێزیان كردووه‌ته‌وه، ده‌توانن عیشق له ڕه‌سه‌نایه‌تی و بنج و بناوانی ڕاسته‌قینه‌ی دوور بخه‌نه‌وه، بۆیه له هیچ سه‌رده‌مێكدا ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می كۆلێراشدا عیشق هیچ كات ون نابێت. شتێك كه لێره‌دا و پێوه‌ست به مرۆڤه‌كان و كارئه‌كته‌رانی سه‌ده‌ی نۆزده و ناو ئه‌م ڕۆمانه گرنگه ئه‌وه‌یه، هه‌موویان دیسیپلین و نۆرمێكی ئه‌خلاقییان هه‌بووه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ییش بووبێت، واته پێوه‌ری ئه‌خلاق عیشق و ده‌لاله‌ت و خوێندنه‌وه و فامكردنه‌كانێتی به هه‌موو ڕێژه‌گه‌رێتی و جیاوازییه‌كانیه‌وه، ئه‌مه بۆ مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه جۆرێك له پاكێتی و پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی مرۆڤبوونی خۆیان بوو، جۆرێك ئه‌كتی به‌رگریی له هه‌مبه‌ر له‌خۆ نامۆكردن و به‌كاڵابوون و داگیربوونیان له ڕێی هاوكێشه‌كانی بازاڕ بوو. ئێسته كه كۆرۆنا وه‌ك ڤایرۆسێكی تۆقێنه‌ر و نه‌ناسراو په‌ره‌ی سه‌ندووه و خه‌ریكه دنیا ده‌ته‌نێت و هه‌ر وڵاتێك به‌پێی پێكهاته‌ی كولتووری، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنه‌لۆجیی خۆی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ده‌كرێ بپرسین چاره‌نووسی مرۆڤ و به‌هاكانیان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا چی لێ دێت؟ ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته‌دا سه‌نگه‌رێك به ناوی عیشق ماوه تا مرۆڤ به‌رگری له به‌هاكانی خۆی بكات؟
عیشق لێره‌دا ته‌نیا ئاره‌زوو و حه‌زی پیاوێك نییه بۆ ژنێك یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو ده‌لاله‌تێكی ره‌مزییه بۆ خۆشویستنی ژیان و ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی مه‌رگ له مانا گشتییه‌كه‌یدا! ئایا ڤایرۆسێك كه یه‌كێك له ڕێیه‌كانی پێشگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كه‌ره‌نیتنه‌كردنی تووشبووانێتی خۆی، ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ دۆئێل و لاكردنه‌وه‌یه‌كی تووڕه‌ی سروشت بۆ مرۆڤ و هه‌ژموون و ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌سه‌ر سروشتدا؟ كه سروشت دواتر ئه‌م تۆپه‌ی خستووه‌ته زه‌وینی ژیرترین و عاقڵترین كائینی ئامێزی خۆی واته مرۆڤ؟ مرۆڤی شه‌قكراو و هه‌لا هه‌لاكراو! ئایا ئه‌مه سروشت نییه كه له ڕێی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كه‌وه پێمان ده‌ڵێت ئامانجه‌كانی مۆدێڕنیته و چاخی ڕۆشنگه‌ری كه عه‌قڵی به‌پێوه‌ر و پێودانگ دانابوو، پووچه‌ڵ و ناته‌واو و فشۆڵ ده‌رچوون؟ ئایا وه‌ك پێڕه‌وانی ڕێبازی فرانكفۆرت ده‌یڵێن نابێت به بیردۆزیی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه بڵێین عه‌قڵی ڕۆشنگه‌ری به هه‌موو هێزیه‌وه هاوكێشه‌كانی بازاڕ و چۆنێتی پێوه‌ندی مرۆڤ به ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌یمه‌نه و هه‌ژموونی به‌سه‌ر مرۆڤ و دنیادا سه‌پاند و به‌ره‌و دۆخێكی ئۆبژه‌بوونی ته‌واو و دواتر كاڵابوونی برد؟ ئه‌ویش كاڵایه‌ك كه ئێسته ئه‌وه‌نده به‌هۆش و وشیار نییه كه بزانێ ئایا ئه‌مه فێڵی سروشته بۆ تۆڵه له سروشتكۆڵان، یان پلان و پیلانێكی ده‌سه‌ڵاتان و زلهێزانه بۆ له ناوبردنی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه؟ كاڵایه‌ك كه پێشتر دڵی هه‌بووه و عاشق بووه و سه‌رده‌می كۆلێرا و چاوه‌قووڵكه‌ی به عیشق و ئه‌خلاق تێپه‌ڕاندووه و ناوی مرۆڤه!
سه‌رچاوه‌كان:
1-گابریل گارسیا ماركز، عشق سالهای وبا، ترجمه‌ی اسماعیل قهرمانی پور، نشر روزگار
2-بابك احمدی، خاگرات ڤلمت، درباره‌ی سه اندیشگر مكتب فرانكفورت، تهران نشر مركز، 1376