شتێك دوای 14 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌دام (2006) و هه‌ندێ له هاوه‌ڵ و تاقمه هاوبیره‌كانی سه‌لماوه ئه‌وه‌یه، سه‌دام ته‌نیا وه‌ك جه‌سته و له‌ش (ئه‌وه‌ش له دنیای ڕێوێڵكه‌ری زانیاری و داتا ساخته‌كانی هه‌نووكه بووه به گریمانه و ئه‌گه‌ر؛ ڕه‌نگه دڵخۆشییه‌ك!) له دنیادا نه‌ماوه، ئه‌و وێنه و ئایدیایانه‌ی كه به‌عس و ماشێنه‌كه‌ی كاریان بۆ ده‌كرد، به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌ناوه به پاساودانه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی جیاجیا، ئێمه سرووته پاڵه‌وانی و حه‌ماسه‌ته بێ وێنه‌كه‌ی له زاری تاقم و كه‌سانی مه‌ده‌نی و هه‌ندێ میدیای سێبه‌ری سیاسی ده‌بیستینه‌وه، یان جۆره هه‌وڵێكی خزۆك و به‌رده‌وام هه‌ست پێده‌كه‌ین بۆ ستایشكردنی دیكتاتۆر و بانگهێشتكردنه‌وه‌ی یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی! ئه‌م ده‌نگ و هه‌وڵانه جیا له‌وه‌ی خۆیان قوربانی و زاملێكه‌وتوون، ده‌یانه‌وێ له ستراتیجێكی گومڕاكه‌ر و په‌رده‌پۆشدا خۆیان وه‌ك تاقه‌ڕێی بینینه‌وه‌ی ڕاستی و هه‌ڵگری كلیلی ڕزگاری بناسێنن!
لێره‌دا ده‌ڵێین لایه‌نێك له‌م بانگهێشتكردن و یادكردنه‌وه‌یه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی دیكتاتۆر په‌رچه‌كردارێكه له هه‌مبه‌ر دۆخی هه‌نووكه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌م په‌رچه‌كرداره ئه‌وه‌نده په‌له‌قاژه‌یه‌كی ناته‌ندروسته بۆ ده‌رچوون له دۆخی هه‌نووكه، ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بۆ بینینه‌وه‌ی ڕێ و كه‌شفی ڕێبازی ڕزگاری نه‌بووه و نییه! ته‌نیا جۆرێكی تر له گه‌ڕانه‌وه بۆ سێبه‌ری ئه‌ویدیی گه‌وره و دیكتاتۆر و باوكه كه ئیراده‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له به‌رده‌میدا قوربانی ده‌كات! واته كاتێك تاك و هاووڵاتیی ئێمه ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری ژیانی ڕۆژانه، یه‌كسه‌ر خه‌یاڵی بۆ ڕۆڵی تاقانه و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دیكتاتۆر ده‌چێت! و دیكتاتۆر وه‌ك فریادڕه‌س بانگهێشت ده‌كاته‌وه! ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی باوكی به‌ده‌وی و بكوژ! ڕاستییه‌كه‌ی یه‌كێك له سه‌فسه‌ته و چه‌واشه تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنه‌كان دوای ڕووخان و له‌سێده‌اردانی سه‌دام، هه‌ر ئه‌مه بووه كه دیكتاتۆر و كاریزما و خه‌رمانه‌ی ده‌وری داڕێژنه‌وه و هێشتا چه‌پڵه‌ی بۆ لێ بده‌ن! شتێك كه وه‌ك به‌ڵگه بۆ ئه‌م سه‌فسه‌ته‌یه له‌لایه‌ن ئه‌م تاك و تاقم و كه‌س و گرووپه‌وه باس ده‌كرێت دۆخی جێگیری ژیان و گوزه‌ران بووه له سه‌رده‌می دیكتاتۆری باوك! و هه‌روه‌ها ئاره‌زوو و بوێریی دیكتاتۆر بووه بۆ جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌ت!
به نیسبه‌ت خاڵی یه‌كه‌مه‌وه له نه‌ستی گشتی كۆمه‌ڵگای ئیـَمه‌دا ده‌شێ وا بخوێنرێته‌وه و پاساودانه ساویلكه و نزمه‌كه‌ی وا بیچمبه‌ندی بكرێت: ئه‌وده‌م ئاسووده‌یی و گوزه‌رانێكی جێگیر هه‌بوو و ئازادی نه‌بوو، ئێسته جۆرێك ئازادی هه‌یه، به‌ڵام ئاسووده‌یی و جێگیربوونی ژیان نییه! ئه‌م خاڵه زۆرتر بنه‌ما و لایه‌نێكی ئابووریی هه‌یه و ڕۆڵی ئابووری له جیهانبینی خه‌ڵك و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان دیاری ده‌كات، ڕاستییه‌كه‌ی دیاریكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌ریی ئابووری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و بڕیاردانی خه‌ڵك كارێكی ئه‌سته‌م نییه! ڕاسته ئابووری كوالێتی ژیان و هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تی دروست بۆ بیركردنه‌وه و بژارده ئینسانییه‌كان دێنێته ئاراوه، چینی ناوه‌ڕاست وه‌ك چینی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌سازێنێت، به‌ڵام كه‌وتنه‌داوی وه‌ها تێڕوانینێكه‌وه، خۆی ئاماژه‌یه‌كی زه‌قه به نه‌بوونی وشیارییه‌كی مێژوویی و خۆگرتووه كه دۆخی هه‌نووكه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌خوێنێته‌وه.
ئه‌م به‌ڵگاندن و پاساودانه هێنده كورتبینه، نازانێ كه ئازادی و دۆخی جێگیری ژیان به بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن و دوو دیوی یه‌ك دراون! له سه‌رده‌می خه‌بات و شه‌ڕ دژی دیكتاتۆر ئه‌وه‌ی كه جه‌سته و ڕۆحی كورد و شۆڕشی كوردیی به پێوه ڕاده‌گرت، ئینتمایه‌ك بوو بۆ خه‌ونێك كه هه‌موو هیوا و داهاتووی له سه‌ری هه‌ڵچنیبوو، له‌وێدا ئێمه له قۆناغێكدا بووین كه خه‌ڵك به هیوا ده‌ژیا و جیهانبینیشی له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م هیوایه بوو كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڕۆحی شاخ و گوند و ده‌شته‌كانی كوردستان هه‌ڵده‌قۆڵا، ئێسته هه‌موو ئه‌مانه به‌پێی ئه‌م تێڕوانینه ناته‌ندروسته هه‌نووكه‌ییه تا ئاستێكی زۆر له كیس چوون، بێ هیواییه‌كی ته‌واو كۆمه‌ڵگای كوردی ته‌نیوه‌ته‌وه، دۆخه‌كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و سیاسییه‌وه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و.. ئه‌مانه زه‌وینه‌خۆشكه‌ری مه‌رگی هیوا و زیندووبوونه‌وه‌ی ڕۆح و وێنه‌كانی دیكتاتۆرن له نه‌ستی گشتیدا! شتێك كه ئه‌م تێڕوانینه وازی لێ هێناوه خه‌ونێتی بۆ گۆڕان و ڕزگاری و هیوا، ئه‌و به‌م ڕاستییه نه‌گه‌یشتووه كه هیوا هه‌میشه ده‌بێت هه‌بێ و نابێ ملكه‌چ و راده‌ستی هیچ دۆخێكی بكاته‌وه و ئه‌مه ئه‌كتی شۆڕش و به‌ره‌نگارییه كه كورد به‌هۆی دۆزه‌كه‌یه‌وه هه‌میشه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی-سیاسیی پێویستێتی و ده‌بێ هه‌ڵگری بێت.
وه‌ك كافكا ده‌ڵێت هیوا ڕه‌نگه ته‌نیا بۆ بێ هیواكان دابه‌زیبێت و ئه‌مه لایه‌نی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌یه كه كورد ده‌بێت له‌پێش چاوی بێت! به نیسبه‌ت خاڵی دووه‌می و پێناسه‌كردنی دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌تی دیكتاتۆر، له ئاستێكی به‌رته‌سك و نزمدا له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌س و تاقم و گرووپانه‌وه كه زیاتر كه‌ڵكه‌ڵه ژیانه‌كی و ئابوورییه‌كان ده‌خاته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه! ده‌بێ هه‌ڵوێسته‌ی زیاتر بكه‌ین. هیچ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌رییه‌ك ئه‌وه‌نده مو‌جه‌ڕه‌د و تاك نییه كه به‌بێ ئازادی یان ئارامی و كه‌رامه‌ت پێناسه بكرێت و بناسرێت، واته لێره‌شدا چه‌واشه‌كاریی هه‌مان تێڕوانینی هه‌ڵه له هاوێركردن و لێكدوورخستنه‌وه‌ی چه‌مك و به‌هاكانی وه‌ك ئازادی، عه‌داله‌ت، ئارامی و ژیانی ئاسووده و...ده‌بینین! ئه‌م تێڕوانینه ناتوانێ ئه‌و ڕووه سامناك و كوشنده و خوێنخۆره‌ی دیكتاتۆر كه كوردستان و عێراقی به‌ره‌و یه‌كده‌ستی و هاوسانسازییه‌كی ساخته و زۆره‌ملێ برد، به ئاسانی له یاده‌وه‌رییه‌كاندا بانگهێشت بكاته‌وه، ناتوانێ لایه‌نه ئه‌نفالساز و كوردكوژ و پاكتاوكه‌ر و بنه‌بڕكه‌ره‌كه‌ی، به‌ها ئینسانی و مرۆییه‌كان ببینێت چوون به ڕۆحێكی ملكه‌چه‌وه ده‌ڕوانێته ئێسته، ئه‌گه‌ر قایل به‌م پێناسه‌یه بین كه مێژوو بانگهێشتكردنه‌وه‌ی ڕابردووه له كاتی ئێسته بۆ دروستكردنی داهاتوو! ئه‌وا ئه‌م بانگهێشتنكردنه‌ی ئه‌م لایه‌نه له به‌شێك له شه‌قامی گشتیدا به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ده‌چێت، به هه‌ر هۆیه‌كی وه‌ك گوشاری ئابووری یان بێ هیوایی یان نیهیلیزمێك كه ده‌رهاوێشته‌ی نه‌زمی نوێ و دنیای ئه‌وڕۆیی بێت، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه پێكهاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری نه‌یتوانیوه خۆی له سێبه‌ر و تاپۆكانی به‌عسیزم و سیستمێكی توتالیتار ڕزگار بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ڕه‌فتاره‌كانی به‌عس دژایه‌تیكردنی سروشت و دانیشتووه ڕه‌سه‌نه‌كانی واته گوندنشینا‌ن بێت، ئه‌وا پێكهاتی كۆمه‌ڵگا و كولتووری كوردی نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست شوێنه‌وار و كاریگه‌رییه ڕه‌شه‌كانی به‌عس بسڕێته‌وه و گونده‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
گونده‌كان و گوندنشینا‌ن وه‌ك شوێنی به‌ده‌وی و خه‌ڵكی نیاندێرتاڵ و ده‌شته‌كی پێناسه ده‌كرێن و گوند وه‌ك شوێنی دواكه‌وتوو و نزم ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر بریقوباقه‌كانی شاره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و مۆدێڕنیته زۆڵ و شه‌ق و لۆقه‌ی وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان زیاتر ده‌ناسێنێت كه كۆمپانیا نه‌وتی و هێزه سیاسی-یه ئابوورییه‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌سازیی پاش جه‌نگه جیهانییه‌كان بوون كه له پشتیانه‌وه بوون و مێژووی گه‌شه‌ی ئاسایی و گۆڕانی نه‌رمی پێكهاته و وشیاربوونه‌وه‌ی به‌كاوه‌خۆی كۆمه‌ڵگاكانی به‌ره‌و لاڕێ برد، هه‌موو مێژووی خسته ده‌ست مه‌به‌ستی سیاسی و ئابووریی هێزێكی مۆدێڕن به ناوی كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ته‌كان. ئه‌م ڕه‌وته ڕۆحی حیكمه‌تئامێزی ڕۆژهه‌ڵاتی، ڕۆحی نه‌رمونیانی گونده‌كی و ئیستاتیكای سروشتی كرده قوربانی یاساكانی بازاڕ و كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و دۆخێكی كۆلۆنیالیزه‌كراو و داگیركراو برد. له‌م ناوه‌دا دۆخی كورد له ناوچه‌كه‌دا له هه‌مووان خراپتر بوو، هه‌موو گونده‌كانی به‌ره‌و له‌ناوچوون ڕۆیشت، جیۆگرافیاكه‌ی پارچه‌پارچه و دابه‌ش كرا، سوبژیكتیڤیته‌ی كوردیی كه به شۆڕش و به‌رگری و ڕزگاری و ژیانی گوندی و زمانه‌وه ئاوه‌زی خه‌ریك بوو ده‌كرایه‌وه له ناو سیستمی نوێی شاری و نه‌زمی بازاڕیی شاردا، تووشی وێڵی و په‌شێوی و په‌رێشانی بوو و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خوانی شوناسی كوردی مایه‌وه، كۆمه‌ڵێك كاسب و بازرگان و كه‌سایه‌تی له‌گۆچوو و خه‌یاڵمردوو بوون كه هیچ هه‌ناسه‌یه‌كیان بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆح بكه‌نه‌وه به‌ری په‌یكه‌ری بێ گیانی كورد لێ ده‌رنایه‌ت.
ڕوویه‌كی فه‌رمیی بانگهێشتكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆر و مه‌كیاجكردنه‌وه‌ی ئایدیا و وێنه‌كانی له ناو كۆنتێكست و بارودۆخی بێ هیوایی و قه‌یراناویی ئێسته، ئازادبوونی سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كان و به‌شێكی زۆر له‌و تاوانبارانه‌یه كه له ئه‌نفال و پاكتاوكردنی كورددا ڕۆڵیان هه‌بووه، ئه‌مانه له سێبه‌ردا یان له‌سه‌ر شاشه و به‌ڕوونی شه‌رم ناكه‌نه‌وه له‌و ڕابردووه و ئه‌وه‌ش كه كردوویانه وه‌ك منه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌یفرۆشنه‌وه! لێره‌دا سیستمی دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره!
له سیستمه دیكتاتۆره‌كاندا ئه‌وه‌ی ڕۆڵ ده‌گێڕێت هێزه، به‌كاربردنی هێز تا سنوورێكی نادیار و به‌رفراوان، تایبه‌تمه‌ندیی به‌عس له‌م ڕووه‌وه دروستكردنی دنیایه‌ك سه‌رباز و ڕۆبۆت و ماشێنی سه‌ربازی و شاری ساخته و بینای به‌رز و مه‌كیاجكراو بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵگایه‌كی خه‌ساو و ترسا‌و و مه‌رگزه‌ده‌ی دروست كرد كه ئێسته‌ش نا‌وێرن به ده‌نگی به‌رز دژی دیكتاتۆر هاوار بكه‌ن، چوون له پاڵ هه‌موو ئه‌و پرۆژه ساخته و زۆره‌ملی و ده‌سكرده‌یدا كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له ورده دیكتاتۆریشی په‌روه‌رده كرد! كۆمه‌ڵگایه‌ك كه هه‌موو خه‌ونه‌كانی ده‌به‌ستێته‌وه به نۆستالۆجیای دیكتاتۆر و خوێنمژییه‌كانی! كۆمه‌ڵگایه‌ك كه هه‌موو ترس و تۆقینه‌كانی له یه‌ك هێزه‌وه سه‌رچاوه بگرێت! كۆمه‌ڵگایه‌ك كه سنووری نێوان مه‌رگ و ژیانی تێكه‌ڵ ده‌كات ڕێك وه‌ك ئودیپووس! كه به مه‌به‌ستی ژیان و به‌هۆی ده‌ستێكی ناوشیار و قه‌ده‌رئاسا به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نه‌گریس و شووم ده‌ڕوات!.
له كۆمه‌ڵگا ئودیپییه‌كاندا هه‌میشه باوك سێبه‌ری ده‌مێنێته‌وه و باوككوژی وه‌ك هه‌وڵێكی شكستخواردووی زیانبار ده‌شكێته‌وه، ئه‌مه له حاڵه‌تێكدا ڕوو ده‌دات كه سایكۆلۆجیی باوككوژ ئاماده‌یی به‌ئه‌ستۆگرتن و پاساودانی كوشتنێكی ڕه‌وای باوكێكی دڕنده و زاڵم و به‌ده‌وی به خۆی نه‌دات! وه‌ك كارئه‌كته‌ره بێ ناوه‌كه‌ی ڕۆمانی "حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم" كه پاش كوشتنی باوكی و ڕزگاركردنی هه‌موو دانیشتووان و ئاژه‌ڵ و هه‌سپ و چوارپێ و...حه‌سار.. خه‌ونه خوێناوییه‌كانی باوكی وازی لێ ناهێنن و سه‌گه به‌وه‌فاكانی باوك به هۆی ئه‌و خه‌ونانه‌وه وازی لێ ناهێنن، ئه‌و له دواجاردا به قوربانیكردنی خوشكانی له به‌رده‌م شه‌هوه‌تی زێوان له ژێر گۆمه‌زی گۆڕستان نیشته‌جێ ده‌بێت و زیندانێكی بچووكتر له حه‌سار به ترس و تۆقینێكی زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات! ئه‌مه ئه‌و ئاره‌زووه ترسناكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای كوردییه كه ئێسته هه‌ندێ ورینگه ورینگ و نوستالۆجیا بۆ به‌دیهاتنی ده‌كه‌وێته به‌رگوێ! بانگهێشتی دیكتاتۆر و باوكی خوێنخۆر ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگپه‌رستییه‌كی ترسنۆكانه‌یه كه هه‌مووان قوربانیی هه‌ناسه‌ی ژیانێكی كورتخایه‌نی خۆی ده‌كات!