پێشه‌كی:
ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ وه‌ك شتێكی ڕوونی لێ هاتووه، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سیستمێكی سیاسی وێژمان و دیسكۆرسی تایبه‌تی خۆی به‌رهه‌م دێنێت، سیستمه‌كان به‌بێ خواست و ئاره‌زوویه‌كی سیاسی كه له هه‌ناوی ئایدۆلۆجیایه‌كی دیاریكراودا خۆی مانیفێست ده‌كات، هیچ مانایه‌كیان نییه و ئیتر سیستم نین، به‌ڵكو وه‌ك هه‌واڵی تێپه‌ڕ و ڕێبواری له حاڵی گوزه‌ردان كه دره‌نگ یان زوو فه‌رامۆش ده‌كرێن و له‌به‌رچاوان ون ده‌بن. لێره‌دا دوو ئه‌كت و چه‌مكی "گێڕانه‌وه و یاده‌وه‌ری" كه جومگه بزۆز و مانابه‌خشه‌كانی شوناس پێكدێنن، چالاك ده‌بن و به ئاراسته‌ی خواستی ده‌سه‌ڵات ده‌چنه پێشه‌وه، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له "خواستی ده‌سه‌ڵات"، ده‌سه‌ڵاتێكی واقیعیی سیاسییه كه جومگه كرده‌نییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی له ژێرده‌ست و كۆنترۆڵدایه.
ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئه‌كتی هه‌ر جۆره "خود"ێك پێكدێنێت و دیالیكتیكی خوده‌كان واته خود و ئه‌ویتری ململانێكه كه یان شوناسێكی كراوه و به‌هێز به‌رهه‌م دێنێت یان شوناسێكی لاواز و ژێرده‌سته، ئه‌م ململانێیه له ژینگه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه جگه له‌وه‌ی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه دنیا مه‌كۆی شه‌ڕی نه‌رم و ڕه‌قی هێزه‌كانه، به‌داخه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی تری تێدا نییه. هه‌ر سیستم و ده‌سه‌ڵات و هێزێكی سیاسی یاسای كایه‌ی خۆی و گێڕانه‌وه و خه‌یاڵكردنی خۆی مانیفێست ده‌كات و له ڕێی جۆراوجۆره‌وه به‌سه‌ر جومگه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵدا ده‌یسه‌پێنێت. ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كورد چه‌نده توانیومانه "خود"ی خۆمان بگێڕینه‌وه و بینوێنینه‌وه؟ به‌شێكی وابه‌سته‌یه به‌و سیستم و كایه‌یه‌ی ئه‌ویتری زاڵ و به‌ده‌سه‌ڵات پێناسه كردووه و سه‌پاندوویه‌تی و كه‌متر توانیومانه لێی ده‌ربچین.
ئێمه وه‌ك كورد و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ناسیاسیمان تا چه‌نده توانیومانه خۆمان و مێژووی ڕووداوه‌كان و قووڵایی كۆسته‌كانمان مانیفێست بكه‌ین؟ تا چه‌نده توانیومانه ئه‌م خۆمانیفێستكردنه وه‌ك هه‌ژموونێك بخه‌ینه ناو كایه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ویتره‌كانمان؟
یه‌كێك له ئه‌ویتره‌كانی ئێمه ئێران به گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێرانی و كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌تییه، ئه‌و كایه‌یه‌كی جیاوازتری له كایه‌ی داگیركه‌ران و چه‌وسێنه‌رانی دیكه‌ی كوردستان وه‌ك عێراق و سووریا و توركیا هه‌یه، ئه‌و به په‌موو شوناس سه‌رده‌بڕێت و خوێنه‌كه‌ی ده‌ڕژێنێته ناو ده‌ماری جه‌سته‌ی خۆیه‌وه و لێی ده‌خواته‌وه.
له‌م ئاراسته‌یه‌دا، میدیا وه‌ك ئامرازێكی گرینگی مانیفێستكردنی خود و ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا ڕۆڵ ده‌گێڕێت، كایه‌ی میدیایی كۆماری ئیسلامیی كایه‌یه‌كی تۆتالیتاره و به وشیارییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه له سه‌ره‌وه و له پێگه‌ی خودێكی پیرۆز و مه‌زن ئه‌ویتره‌كانی به سووك و چرووك و بچووك ده‌نوێنێته‌وه، نموونه‌ی هه‌ره زه‌قی ئه‌مه، ئه‌و كایه‌یه بوو كه چه‌ند مانگ پێش ئێسته دژی سیمبۆله‌كانی خه‌باتی كورد وه‌ك هێزه سیاسییه‌كان و پێشمه‌رگه و سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌وانه‌ی ئاگاداری كایه و شێوازی ئیشكردنی چه‌ندان ساڵه‌ی سیستمی ده‌نگ و ڕه‌نگ و میدیایی كۆماری ئیسلامی بن، ده‌زانن ئه‌مه شتێكی تازه و ناوازه نه‌بووه و ته‌نیا ئاراسته‌ی ته‌قاندنه‌كه‌ی چڕتر و به‌رهه‌ستتر كردووه‌ته‌وه، ئاخر له چه‌ندان ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماردا، كورد جگه له تاقم یان ده‌سته و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی خێڵێكی غه‌واره و نامۆ كه له‌لایه‌ن براگه‌وره‌وه (ئه‌وان) قبووڵ كراوه وێنه‌یه‌كی زیاتری نییه، ترۆپكی ئه‌م حاڵه‌ته له‌و فیلمانه‌دا خۆی پێشان ده‌دات كه له‌باره‌ی كاره‌ساتانێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه یان ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كورد به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تێیدا به‌شدار و قوربانی بووه، خۆی پێشان ده‌دات.
له 100 ساڵی ڕابردوودا شتێك كه به‌های به شوناس و ڕه‌نجی ئێمی كورد به‌خشیوه، ئه‌و خه‌بات و گیاندان و كاره‌ساتانه بووه كه ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه و یه‌كێك له گرینگ‌ترینیان كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بووه.
ده‌بێ بزانین له ڕووی مێژوویی و تێڕوانینی سیاسییه‌وه هێزه ئێرانییه‌كان له هه‌ڵخڕاندنی سه‌دام و خووی دڕنده و تۆڵه‌سێنه‌رانه‌ی به‌عس و سه‌دام دژ به هه‌ڵه‌بجه و كورد به‌شدار بوون، به‌ڵام به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵك و سوودیان له قوربانیبوونی كورد له هه‌ڵه‌بجه‌دا بینیوه، هه‌م له نواندنی خۆیان له میدیاكانی دنیا وه‌ك ڕزگاركه‌ر و هه‌میش وه‌ك كردنه‌وه‌ی سنوور بۆ تیماری برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ندێ شاری وه‌ك كرماشان. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه زه‌قترین و قێزه‌ونترین ڕه‌فتاره كه تۆ بتوانی له كایه‌یه‌كدا بیبینیته‌وه وه‌ك ده‌ڵێن سۆزی باوه‌ژنه.
ئه‌و له زمان قوربانییه‌كه‌وه قسه ده‌كات كه خۆی مردووه، واته به‌شێك له‌وه‌ی كه كه‌ڵكی خراپ له كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌یه كه نه قوربانییه‌كانمان توانیان قسه بكه‌ن و نه ئێمه‌یش توانیمان به باشی باسی قوربانییه‌كانمان بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه.
لێره‌دا نموونه‌ی ئه‌م سووكایه‌تیكردن و دابه‌زاندنه‌ی قووڵایی كاره‌ساتێك له فیلمێكی سینه‌مایی به ناوی "حیكایه‌تی عاشقی" خراوه‌ته ڕوو. ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گره‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتیش به فیلمێكی بێ ناوه‌رۆك و لاواز له ڕووی پێكهات و فۆرم و فیلمنامه‌نووسییه‌وه لێكی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام چونكه ئه‌وان له‌ناو دیسكۆرسی شه‌ڕی پیرۆزی ئێرانی یان سینه‌مای شه‌ڕی پیرۆز چاوی لێ ده‌كه‌ن، ناتوانن قووڵایی ئه‌و شێواندن و دابه‌زاندنه له كاره‌ساتێكدا ببینن كه به‌سه‌ر كورد هاتووه.
نموونه‌یه‌ك له نیشانه‌ناسیی هه‌ڵه‌بجه له فیلمێكدا
ناوی فیلم: حیكایه‌تی عاشقی
نووسین و ده‌رهێنان: ئه‌حمه‌د ڕه‌مزانزاده
ئه‌كته‌ره دیاره‌كان: بارامی ڕادان، شیلان كه‌ریمی، قوتبه‌دین سادقی، شوان عه‌تووف
ئه‌م فیلمه ساڵی 2016 دروست كراوه و له‌ناو سینه‌مای گیشه و به‌رده‌نگته‌وه‌ردا جێ ده‌گرێت و ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مای ئێرانیش هیچ ددانێكی خێریان پێدا نه‌ناوه، چونكه ئه‌م فیلمه "ده‌بوو له‌ناو سینه‌مای جه‌نگدا خۆی ببینێته‌وه، به‌ڵام به لاڕێدا چووه،"وه‌ك له سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌م پێ دا، ئه‌م فیلمه به‌و هۆیه‌وه له‌ناو فه‌زای سینه‌مایی ئێران‌دا په‌سه‌ند نه‌كرا، چونكه هیچ لایه‌نێكی هونه‌ری ئه‌وتۆی تێدا به‌دی نه‌كراوه، چ له ڕووی پلات و فۆرم و گێڕانه‌وه و چ له ڕووی كه‌سایه‌تیی داڕێژییه‌وه، بۆیه فیلمه‌كه ته‌نیا چه‌ند ئه‌كته‌ری ناوداری وه‌ك ڕادان و قوتبه‌دین سادقی و شوان عه‌تووفی كردووه به ئامراز تا جێی سه‌رنجی بینه‌ر بێت، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ش كورده و خه‌ڵكی بیجاڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
چیرۆكی فیلمه‌كه:
فیلمه‌كه به دیمه‌نی "پاسدار و ڕه‌زمه‌نده‌كانی" كۆماری ئیسلامی له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1988 /مانگی ئادار/ ده‌ست پێ ده‌كات كه خه‌ریكن به‌عسییه‌كان له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه ڕاو ده‌نێن و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان، هه‌واڵنێرێكی سووركه‌ڵه به ناوی عه‌لی كه برایه‌كی شه‌هید بووه و دایكیشی له بۆردمانه‌كانی تاران‌دا كوژراوه، ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه كیمیایی لێ دراوه و به "هه‌ستی مرۆڤدۆستانه و لادان له فه‌رمانی فه‌رمانده!" به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به پێ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ، پاش 100 مه‌ترێك یه‌كێك له ڕه‌زمه‌نده‌كان جیپێكی سوپای بۆ دێنێت و به‌ڕێ ده‌كه‌وێت. سیكانس و دیمه‌نی دواتر كه له ڕووی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه و ڕووداوه‌وه ده‌بوو پێش دیمه‌نی پاسدار و سوپای كۆمار بووایه، ئه‌و دیمه‌نه‌یه كه چیمه‌نی ده‌نگبێژ و مۆسیقار و بووكی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ شاهۆی پێشمه‌رگه و ده‌نگبێژ و ژه‌نیار ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، شاهۆ خه‌ریكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باری ماشینه‌كه‌ی ده‌كات تا بیگه‌یه‌نێته پێشمه‌رگه‌كان و چیمه‌ن ده‌ڵێ ده‌بێ بێم له‌گه‌ڵت و ئه‌ویش ده‌ڵێ نابێ، بڕۆ بۆ لای باوه گه‌وره و منداڵه‌كانیش له‌وێن...(ئه‌و منداڵه هه‌تیوانه‌ی كه ماڵی باواگه‌وره و چیمه‌ن سه‌رپه‌رشتی به‌خێوكردنیان قبووڵ كردووه) چیمه‌ن له‌گه‌ڵ شاهۆ به ماشین به‌ڕێ ده‌كه‌وێ و تا ده‌گه‌نه لای گۆڕستانه‌كه، شاهۆ چیمه‌ن قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كات كه له‌گه‌ڵی نه‌یه‌ت، چیمه‌ن هه‌موو سۆز و ده‌ربڕینێكی عاشقانه له هه‌ڵسوكه‌وت و سیمادا شه‌پۆلان ده‌دات.
ئه‌مانه ڕۆحێكن له دوو جه‌سته‌دا.. ڕه‌نگه ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی سه‌ره‌تای فیلمه‌كه بكرێ به‌رگرییان لێ بكرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كانی تر و ڕه‌وت و ڕیتمی چیرۆكه‌كه وا پێشان ده‌درێت كه به زۆر و زه‌بر پێكه‌وه لكێنراون و هیچ لۆجیكێكی گێڕانه‌وه و پلانێكی چیرۆكانه‌ی تێدا نییه. بۆ نموونه، پاش كیمیابارانه‌كه و ئاواره‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی باواگه‌وره و چیمه‌ن و گواستنه‌وه‌یان له ڕێی عه‌لی هه‌واڵنێر و وێنه‌گره‌وه، له ڕێ كاتێك هه‌موویان سواری جێپه‌كه‌ن، چه‌ند خۆمپاره له نێزیكیان ده‌درێت و ماشێنه‌كه‌ش په‌كی ده‌كه‌وێت و عه‌لی پێیان ده‌ڵێت ده‌بێ باقی ڕێیه‌كه به پێ بڕۆن، چیمه‌ن هێشتا دڵی لای شاهۆ و پێشمه‌رگه‌یه و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه، كه عه‌لی پێشی پێده‌گرێت و خومپاره‌یه‌ك له نێزیكیان ده‌درێت و هه‌ردووكیان له هۆش ده‌چن، كاتێك چاو ده‌كه‌نه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتن كه هێزه‌كانی سوپای كۆمار به هه‌موو مرۆڤدۆستییانه‌وه! گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وێ تا تیمار بكرێن..
ئه‌گه‌رچی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی چیمه‌ن له نه‌خۆشخانه بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌لی بۆ وێنه‌گرتنی كاره‌ساته‌كه، دواتر ناردنه‌وه‌ی وێنه‌كان بۆ به‌رپرسی گۆڤاره‌كه و پاره‌وه‌رگرتنی باش له باتی وێنه‌ی كاره‌سات (كه قوتبه‌دین سادقی ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری ناوداری كورد! ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێت)، له ئۆردوگاكه‌دا كه عه‌لی سه‌ردانی خێوه‌تی باواگه‌وره ده‌كات، تێده‌گات كه ناوی شاهۆ له ڕۆژنامه‌دا هاتووه و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه تیرباران كراوه مه‌رگی ڕاگه‌یه‌نراوه، عه‌لی هه‌وڵ ده‌دات له چیمه‌ن نێزیك ببێته‌وه، بۆیه باواگه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت زه‌وینه‌كه‌ی بڕه‌خسێنیت و به چیمه‌ن ده‌ڵێت: كوڕێكی باشه..
چیمه‌نیش به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه كوڕه باشه‌كان هه‌موویان له‌ژێر خاكدا خه‌وتوون.. چیمه‌ن به هه‌ڵوێستێكی زه‌ق و زۆپه‌یه‌وه ڕوو له شاخ و شاهۆ (پێشمه‌رگه) وه‌رناگێڕێت، به‌ڵام عه‌لی چه‌ند جارێك سه‌رپێیی و ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی و نالۆجیكی ده‌بینین چیمه‌ن ئان‌وسات عاشقی عه‌لی ده‌بێت، به‌بێ هیچ زه‌وینه و گێڕانه‌وه‌یه‌كی چیرۆكی، هه‌ر له ئۆردوگاكه‌دا شایی ده‌گرن و شیوه‌ن و كاره‌سات ده‌كه‌ن به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ!
چیمه‌ن و عه‌لی ده‌چن بۆ تاران و له ماڵی عه‌لیدا ئه‌ویندارانه خه‌ریكن ده‌ژین و چیمه‌ن مه‌ست و مه‌دهۆشی ژیانه له‌گه‌ڵی، له‌ولایشه‌وه شاهۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و نه‌مردووه، باواگه‌وره هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ژیانی چیمه‌ن و عه‌لی تێكنه‌چێت و زیندووبوونی شاهۆی پێشمه‌رگه بشارێته‌وه، زۆر پێداگری له‌وه ده‌كات كه چیمه‌ن و عه‌لی نه‌یه‌نه‌وه بۆ ئۆردوگا و سه‌ردان نه‌كه‌ن، باواگه‌وره خۆی منداڵه‌كان ده‌بات و له تاران سه‌ردانیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان له‌ناكاو ده‌گه‌ڕێنه‌وه و چیمه‌ن گوێی له ده‌نگی گۆرانی شاهۆ ده‌بێت و تا دوا خێوه‌ت ده‌چێت به شوێن ده‌نگه‌كه‌دا، كاتێك لۆ و چمكی خێوه‌ته‌كه به‌حاڵ لا ده‌دات، له پشته‌وه شاهۆ ده‌بینێت..
چیمه‌ن و عه‌لی به سه‌رلێشێواوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تاران و چیمه‌ن تووشی دۆخێكی سۆزداری ده‌بێت و نێوانی له‌گه‌ڵ عه‌لیدا تێكده‌چێت، عه‌لی ئازادی ده‌كات له‌وه‌ی بمێنێته‌وه یان بڕوات، چیمه‌ن ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری و ئه‌ویندارێتی داده‌نێت و دێته‌وه، پاشان شاهۆ چه‌ندان جار دێته به‌ر ده‌رگای ماڵیان له هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام باواگه‌وره پێی ده‌ڵێ چیمه‌ن نایه‌وێ بتبینێت، له دیمه‌نێكدا چیمه‌ن ده‌ڵێت دڵم هێشتا لای عه‌لییه.
دوابه‌شی فیلمه‌كه ساڵی 2014 پێشان ده‌دات كه عه‌لی پێشانگایه‌كی بۆ وێنه‌كانی جه‌نگ و هه‌ڵه‌بجه كردووه‌ته‌وه له تاران و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵك خه‌ریكن واژووی لێ وه‌رده‌گرن و ... شاهۆیش به‌هه‌مانشێوه.
دواتر شاهۆ چاوی به وێنه‌ی چیمه‌ن و منداڵه‌كان له كاتی بۆردمانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێت و عه‌لی ده‌چێت لێی ده‌پرسێ لێره چ ده‌كه‌ی؟ شاهۆ ئێسته ئیتر پێشمه‌رگه نییه و قات و بۆینباخی هه‌یه...
عه‌لی ده‌ڵێ چیمه‌ن چۆنه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ئاگام لێی نییه! عه‌لی باوه‌ڕ ناكات و مشت‌ومڕێك له نێوانیاندا ڕوو ده‌دات و فیلمه‌كه وای ده‌نوێنێت كه عه‌لی زیاتر له شاهۆ عاشقی چیمه‌نه.
له دیمه‌نێكی تردا و هه‌ر له‌و زه‌مه‌نه‌دا چیمه‌ن ده‌نگی به‌ڕواڵه‌ت ورده ورده چاك بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه له هه‌ڵه‌بجه كۆنسێرتێك بۆ منداڵان بكات، كه‌چی له هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان... ئان‌وسات عه‌لی دێته لای و ئه‌ڵقه‌كه‌ی بۆ دێنێته‌وه و بووكی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت به هی ئه‌و.
لێكدانه‌وه‌ی فیلمه‌كه:
راستییه‌كه‌ی هه‌موو فیلمه‌كه له‌و دوو دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌تادا كه پاسدار له به‌عسییه‌كان ده‌ده‌ن و به‌عسییه‌كانیش له كورد ده‌ده‌ن و پاسدار ڕزگاریان ده‌كه‌ن كورت ده‌بێته‌وه، درێژه‌ی فیلمه‌كه ململانێیه‌كی وێنه و ڕۆڵ و گفتوگۆ به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیانه و ده‌سكرده كه ده‌یه‌وێت ڕۆڵی ڕزگاركه‌ر و براگه‌وره بۆ ئێران بنوێنێت، به‌ڵام ئه‌م ڕزگاركردنه به‌بێ تێچوو نابێت، حه‌قده‌ستی ده‌وێت...
له سینه‌مای ستراتیجی و بواری جه‌نگ و سیاسه‌تدا، ژن هه‌میشه هێما و سیمبۆلی نیشتمان و خاكه، له كۆی فیلمه‌كه‌دا چیمه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هۆگرییه‌ی به شاهۆ و پێشمه‌رگه و گۆرانی و هونه‌ری كوردی، زۆر به ئاسانی و ناسروشتی خۆی ده‌دات به ده‌سته‌وه و راده‌ستی سۆز و داوی عه‌لی ده‌بێت.
شاهۆ ئه‌گه‌رچی نه‌مردووه و هێشتا گڕه‌ی ده‌نگ و سۆزی هاواری دێت، به‌ڵام چیمه‌ن وه‌ری ناگرێته‌وه، چونكه سێبه‌ر و موگناتیسێكی تر دڵی داگیر كردووه و ڕایكێشاوه، عه‌لی! وێنه‌گری ناو سوپا و برای شه‌هید، په‌یامی فیلمه‌كه زۆر كورت و ڕوون و قێزه‌ون و ناهونه‌رییه. له‌سه‌ر گۆڕی هه‌ڵه‌بجه ده‌یكه‌ین به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینساندۆست و كورددۆستین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی رێی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌ناو خاكی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڕوات.
هه‌ڵه‌بجه كاره‌سات نییه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو تاڵان و ده‌سكه‌وته... ئه‌نفالكردنه له‌ناو قه‌واره‌ی ئاینی شیعه‌ی كۆماری ئیسلامی..
ئه‌م فیلمه دابه‌زاندنی هه‌ڵه‌بجه‌یه له ئاستی كاره‌سات و ڕووداوی دژه ئینسانیی گه‌وره‌وه، بۆ بابه‌تێكی ڕۆتین و سواو وه‌ك عه‌شقی ئێرانی و داگیركه‌رانه.
ئه‌م فیلمه جگه له شێواندنی سیما و شوناسی هه‌ڵه‌بجه و به سیاسیكردنی مێژووی كاره‌سات له خزمه‌ت ڕۆحی ئێرانی-شیعی‌دا، هیچ په‌یامێكی تری نییه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌یشه‌وه چونكه زۆر ناهونه‌ری و ناشیانه كراوه، ته‌نانه‌ت سینه‌مای ئێرانیش په‌سندی نه‌كرد و وه‌ك فیلمێكی تووڕدراو و تۆزلێنیشتوو ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژێك ده‌بێ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه و ئه‌و ئه‌كته‌ره كوردانه له‌سه‌ر ئاوه‌ها سووكایه‌تی و ڕووشاندنێك، وه‌ڵام به كورد و هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه.