هونه‌رمه‌ندی میلی به‌ناوبانگی شاری سلێمانی شیروان عه‌بدوڵا له په‌یجی فه‌رمی خۆی هه‌ندێ وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیایدا ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو مزگه‌وتێكدا نوێژ و په‌رستش ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌گه‌ڕانه‌وه و تۆبه‌كردن كردووه.
له‌گه‌ڵ وێنه‌كان په‌یامێكی ڤێدۆییشی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له وازهێنان له مه‌ی خواردنه‌وه ده‌كات و دووپاتی په‌شیمانی له‌كاری ڕابردووی ده‌كات.
ئه‌مه ده‌قی پۆسته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵایه له فه‌یسبووك:
سڵاوتان لێ بێت خۆشه‌ویستانم، ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند له ژیانماندا ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌مان هه‌بووبێت، هه‌ر ده‌بێت ڕێگه‌ی ڕاستی بدۆزینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕێگه ڕاستییه‌كه‌ی خوای گه‌وره، هه‌موو ئینسانێك مقابیلی هه‌یه و بێ كه‌موكورتی نییه، بۆیه منیش بڕیارم دا ڕێگه‌ی ڕاستی بگرم و خوای گه‌وره هیدایه‌تی من و هه‌موو كه‌سێك بدات، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك دوعای خێرمان بۆ بكه‌ن، خوای گه‌وره زیاتر هیدایه‌تمان بدات، چاوی هه‌وادارانم ماچ ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها له پۆستێكی تری‌دا ده‌نووستێت:
سه‌ره‌تا زۆر زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و ئازیز و به‌ڕێزانه ئه‌كه‌م كه دوعای خێریان بۆ كردووم خۆشحاڵن به‌وه‌ی من له كۆمه‌ڵێك شتی خراپ وه‌ك كحوول دوور كه‌وتوومه‌ته‌وه، سوپاسی ئه‌و مه‌لا و مامۆستا ئازیزانه ده‌كه‌م كه دوعای خێریان بۆ كردووم و ده‌ستی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌گوشم كه له كۆمێنت هه‌میشه دوعای ئه‌وه‌م بۆ كراوه خوای گه‌وره هیدایه‌تم بدات، چاوتان ماچ ئه‌كه‌م خۆشه‌ویستن. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ده‌ڵێن ریاییه، سوپاس بۆ ئازیزانم من نه خۆم به خراپه‌كارێك زانیوه و نه به‌مونافقێك و نه گوناهبارێكی سه ره كی، من كۆمه‌لێ شت هه‌بوو له ژیانمدا وه‌ك
مه‌شرووب خواردن كه زه‌ره‌رێكی بۆ خۆم هه بووه، زیانم بۆ كه س نه بووه، بیرم كردووه‌ته وه به هیچ ئه نجامێكی باش نه گه‌یشتووم له گه‌ڵدا، بۆیه بڕیارم دا قه‌تعی بكه‌م و رێی راستی هه‌ڵبژێرم. چاوتان ماچ ده كه م وه ك كاری هونه ری پیشه ی خۆمه تا بتوانم به كاری جوانتر خزمه‌تی هه‌وادارانم ده‌كه‌م.