توركیا له ڕێی گرووپه‌كانی چاودێری جه‌نگی سووریا ده‌نگۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له عه‌فرین بڵاو ده‌كاته‌وه و شه‌ڕڤانانی كوردیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ی توركیا بڵاوی ده‌كاته‌وه، ته‌نیا پڕوپاگنده‌یه و توركیا و تیرۆریسته هاوپه‌یمانه‌كانی ته‌نیا توانیویانه بێنه ناو جندرێسه‌وه و ڕووبه‌ڕووی گورزی كوشنده‌یش بوونه‌ته‌وه.
هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و میدیاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌شكری داگیركه‌ر و داعش له عه‌فرین نزیكبوونه‌ته‌وه و به‌رپرسانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێزه‌كانی توركیا ته‌نیا توانیویانه بێنه ناو شاره‌دێی جندرێسه و ئێسته‌یش شه‌ڕی قورسی كۆڵان به كۆڵان له شاره‌دێكه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ده‌سته‌ی چاودێری جه‌نگی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن، هێزه‌كانی توركیا له عه‌فرین نزیكبوونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی توركیا و به‌رهه‌ڵستكاران و گرووپه تیرۆریستییه‌كان به پشتیوانی ئاسمانی و تۆپهاوێژ به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی.
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به ناوی "ڕێزان هیدۆ" بۆ ئاژانسی "سپوتنیك" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هێزه‌كانی توركیا ته‌نیا توانیویانه بێنه ناو شاره‌دێی جندرێس و ئێسته‌یش شه‌ڕڤانان به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و ته‌نیا به‌یانی ئه‌مڕۆ 18 كه‌سیان لێ كوشتوونه، ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا باسی ده‌كه‌ن، پروپاگنده‌یه و ڕاستی تێدا نییه.
ڕۆژی 20 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2018 توركیا به فه‌رمی ئۆپراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ی بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام تا ئێسته شه‌ڕڤانان به قورسی ڕووبه‌ڕووی توركیا و هاوپه‌یمانه تیرۆریسته‌كانی ده‌بنه‌وه و گورز و زیانی یه‌كجار گه‌وره‌یان لێداون، وڵاتانی دنیایش بوونه‌ته ته‌ماشاكه‌ر و هه‌ڵوێستێكی ڕوونیان نییه و بگره به‌شێك له وڵاتان پشتیوانی ئه‌و هێرشه‌ی توركیایش بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوو شه‌ڕڤانان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "جه‌یشی شه‌عبی" سه‌ر به ئه‌سه‌د گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ئه‌وانیش هاتوونه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و شانبه‌شانی یه‌په‌گه دژی داگیركاری توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د