كۆریای باكور.. مەیموونێكی شەمبانزی جگەرە دەكێشێت

:: AM:11:44:22/10/2016 ‌

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیە خوارەوە دەردەكەوێت، مەیموونێكی جۆری شەمبانزییە، كە لە یەكێك لە باخچەكانی ئاژەڵان، لە شاری پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكور بەخێو دەكرێت.

ئەوەی لەم مەیموونەدا سەیرە، خووگرتنیەتی بە جگەرەكیشانەوە، كە بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانیایی، رۆژانە زیاتر لە بیست دانە جگەرە دەكێشێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو مەیموونە تەمەنی 19 ساڵە و رۆژانە بۆ تێركردنی خووی جگەرەكێشانەكەی، پشت بەو جگەرانە دەبەستێت كە گەشتیاران و سەردانكەرانی باخچەی ئاژەڵانەكە دەیدەنێ.

جێی ئاماژەیە، ئەگەرچی ئەوە یەكەم مەیموون نییە و زۆر جاری تریش مەیموون خوویان بە جگەرەكێشان و چەند خوویەكی تری مرۆڤەوە گرتووە، بەڵام ئەم مەیموونە گرتە ڤیدیۆیییەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر دەنگدانەوەیان هەبووە.

سەرچاوە: سپوتنیك



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی