دامۆن لینكه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له بابه‌تێكی له گۆڤاری The Week به ناونیشانی "له كوێ پێویسته ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه" نووسیوه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رده‌مێكی نوێ له جیهان ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو لایه‌كی زه‌وییه‌وه پاشه‌كشه‌ی پێكراوه و پێویست ناكات كۆشكی سپی خۆی باسی كشانه‌وه به به‌رده‌وامی بكات، چین نزیكه له بوون به به‌هێزترین ئابووری دنیا و ڕووسیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به خێرایی به جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه و هیند و به‌ڕازیلیش ده‌بن به دوو زلهێزی تر له باشووری ئاسیا و ئه‌مه‌ریكای لاتین، هه‌موو ئه‌وانه‌یش له‌سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌یه.
دامۆن نووسیویه‌تی، دوای كۆتایی جه‌نگی سارد، له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه باس له یه‌ك جه‌مسه‌ری هێز له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كرا، كه ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی هێزیش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، له هه‌موو بواره‌كانه‌وه له پێشه‌نگی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان بوو و وڵاتان زۆرترینیان ده‌به‌خشی، تا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆی قبووڵیان بكات، به‌ڵام ئه‌گار سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و ئێسته به‌راورد بكه‌ین، به ته‌واوی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، كه یه‌ك جه‌مسه‌ری هێز له جیهان كۆتایی هاتووه و ئه‌مه‌ریكایش به به‌رده‌وامی پاشه‌كشه‌ی پێ ده‌كرێ و چین و ڕووسیا و هیند و به‌ڕازیل به خێرایی له گه‌شه‌كردنن، له‌سه‌ر حسابی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هێز و ده‌سه‌ڵاتی له ته‌واوی ناوچه جیا جیاكانی جیهانه‌وه.
هه‌ژموونی چین و هیند و ڕووسیا و به‌ڕازیل له‌سه‌ر حسابی ئه‌مه‌ریكا له جیهان زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت
ئه‌و پاشه‌كشێ پێكردنه‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی له 10 ساڵی ڕابردوو ده‌ستوه‌ردانیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان كردووه و به‌ربه‌ره‌كانی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهانه‌وه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن واشنتن و كۆشكی سپی شاراوه نییه و ئه‌وان بێدارن و نه‌خه‌وتوون، به ته‌واویش هه‌ست به‌و پاشه‌كشه مه‌زنه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام ده‌بێت، ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كاره‌ساتی جیۆپۆله‌تیكه، كه ئه‌مه‌ریكای له چه‌قی ململانێ گه‌رمه‌كانی جیهان دوورخستووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش پێشڤه‌چوونی ئایدلۆجیای تاكڕۆییه له ئه‌مه‌ریكا كه له شوێنی خزمه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو شتێكی ئه‌مه‌ریكا دیموكراسی و سیسته‌می سیاسییه‌كه‌ی كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانه‌وه.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوار ساڵی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی ئه‌و ڕسته‌یه ده‌ڵێته‌وه، كه پێویسته له‌و جه‌نگانه بكشێینه‌وه كه هیچ كۆتایییه‌كیان نییه، به دڵنیاییه‌وه هۆی بێ كۆتاییبوونی جه‌نگه‌كان، به‌هۆی پاشه‌كشه پێكردن و لاوازی ئه‌مه‌ریكایه، به پێچه‌وانه‌وه پێشتر ئه‌مه‌ریكا ڕووی له هه‌ر شوێنێك بكردایه به ته‌واوی گۆڕانكاری لێ ئه‌نجام ده‌دا و ئارامی بۆ جێگیر ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته ئه‌مه له ده‌سه‌ڵات و توانای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه، چونكه جه‌مسه‌ره‌كانی هێز نه‌ك ته‌نیا له یه‌كه‌وه بوون به دوو، به‌ڵكوو له دوویش زیاتربوون و بوون به چه‌ندان.
له دوای جه‌نگی سارد یه‌ك جه‌مسه‌ری هێز له جیهان دروست بوو كه ئه‌مه‌ریكا بوو، ئێسته دوو جه‌مسه‌ریش نه‌ماوه و بووه‌ته چه‌ندان جه‌مسه‌ر
ئێسته له هه‌موو لایه‌كه‌وه سیاسه‌تی دژ به ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی گه‌شه‌ی پێ ده‌درێ و هۆكاری گه‌شه‌ی ئه‌مجۆره سیاسه‌ته‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆشكی سپی به‌رپرسه له گه‌شه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته جیهانییه به‌رانبه‌ر به دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئێمه نه هاوپه‌یمانمان ماوه نه دۆست، به‌ڵكوو هه‌موو شتێك به دۆلاره‌وه پێوانه ده‌كه‌ین و به ئاسایی ده‌ست له هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌رده‌ده‌ین و هانیان ده‌ده‌ین بچنه به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌مه‌ریكاوه و ئه‌وانیش زیاتر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌كات پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه شوێنپێی واشنتن له جیهان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌سڕێته‌وه.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له دوای شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراقه‌وه خۆی له پاراستنی ئیسرائیل و سعوودیه و كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بینیووه‌ته‌وه، جیا له پاراستنی تایوان و كۆریای باشوور، له به‌رانبه‌ریش دا، ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاڵیبان و ئێران و سووریا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ئه‌و هێله ستراتیجانه‌ی دۆست و دوژمنی تێكه‌ڵی یه‌كتر كردووه و گورزی له كورد و سعوودیه‌یش داوه و له‌گه‌ڵ تاڵیبانیش گفتوگۆی كرد و وه‌ك بڵێی واشنتن به نابینایییه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێ و دۆست و دوژمن له یه‌كتر جیا ناكاته‌وه.
له ئه‌مه‌ریكای لاتین به دژ وه‌ستانه‌وه‌ی حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا و پشتیوانی له خۆپێشانده‌ران نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكای زۆرتر كرد و ئۆپراسیۆنه‌كانیش بۆ هاتنه سه‌ر حوكمی ئۆپۆزسیۆنی مادۆرۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، له ئه‌وروپا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له به‌ریتانیا و هاندانی بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و به‌ستنی ڕێككه‌وتنی بازرگانی دوو قۆڵی، وایكرد كه ئه‌وروپا هه‌نگاوێك پاشه‌كشه بكات به‌رانبه‌ر به واشنتن، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه مه‌زنانه‌ن كه چه‌ند ساڵه كۆشكی سپی ئه‌نجامیان ده‌دات، به دڵنیاییه‌وه پاشه‌كشه به ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ، نه‌ك خۆی پاشه‌كشه بكات و له داهاتوویش جه‌نگی گه‌وره‌تر و قورس‌تر له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكایه، یان ده‌بێ قبووڵی بچووكبوونه‌وه بكات، یان دووباره سوپا بۆ ناوچه‌كانی جیهان بنێرێته‌وه و هه‌وڵی ده‌ستخستنه‌وه‌ی هه‌ژموون و سه‌روه‌ری و مه‌زنی خۆی بداته‌وه.