ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى له سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌ڵمانییه‌وه ئاشكراى ده‌كات توركیا له عه‌فرین ئه‌و چه‌كه ئه‌ڵمانیانه به‌كارده‌هێنێ كه به‌ر له دوو ساڵ له دژى داعشى به‌كارهێناوه.
سایتى DW ئه‌ڵمانى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه كه له ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانى وه‌رگرتووه. شاره‌زایه‌كى چه‌ك له سوپاى ئه‌ڵمان، ئاشكراى كردووه، ئه‌و چه‌كانه‌ى سوپاى توركیا له دژى عه‌فرین به‌كارى ده‌هێنێ، له به‌رهه‌مى ئه‌ڵمانیان.
شاره‌زایه‌كه پشت به‌و وێنانه ده‌به‌ستێ كه له‌لایه‌ن ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نادۆڵ ئاژانسێكى فه‌رمییه، رووماڵى ئۆپراسیۆنى چڵه زه‌یتوونى كردووه و وێنه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، له وێنه‌كانیش تانكى جۆری" لیوباردى 2 A 4" ده‌ركه‌تووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م هاتووه.
وه‌ك ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌كه باسى كردووه، چه‌كه‌كه پێشتر له لایه‌ن توركیاوه له دژى داعش به‌كارهاتووه. به‌ر له دوو هه‌فته‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا وتى" حكوومه‌تى توركیا داواى تانكى ئه‌ڵمانی كردووه" . هه‌ر چه‌نده له‌وه‌ته‌ى ته‌نگژه‌ى سیاسى له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا دروست بووه، ئه‌ڵمانیا سڵ له فرۆشتنى چه‌ك به توركیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام وه‌زیره‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌و كات وتى" هۆكارێك ڕه‌وا نابینین له ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ى توریكا، كه ئه‌ندامى ناتۆیه".