گه‌نجان وه‌ك توێێكى گرنگى كۆمه‌ڵگه، ئێسته ڕوویان كردووه‌ته فێروونى زمانى بیانى، ته‌مه‌نى گه‌جى ئەم ماوەیە بە دەرکەوتنی وزە و توانا لە مرۆڤدا پێناسە کراوە و ئه‌م توێژه زۆرینەی دەستی کاریان پێکھێناوە.
لە کوردەواری دا کاتێک کەسەکان دەگەن بە تەمەنی گەنجی، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی خوێندنیان، کۆمەڵێك داوا و ئەرکیان دەکەوێتە سەر لەوانەش پەیداکردنی کار (بەتایبەتی بۆ کوڕان) و چوونە نێو ژیانی ھاوسەری بۆ كوڕان و كچان.
به‌ڵام جیاوازتر له ساڵانى ڕابردوو ئێسته گه‌نجانى كورد له شار و شارۆكه‌كانى كوردستان ده‌ستیان كردووه به چالاكى جۆراوجۆر و بیر و هزر و پلانه‌كانیان وه‌ك جاران نه‌ماوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌وان له‌م دۆخه سه‌خته‌ى كوردستانیش هه‌وڵه‌كانیان چڕ تر كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووى سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تییه‌كان بوه‌ستنه‌وه و هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتن بنێن.
توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیش پێى وایه گه‌نجان توێژێكى به‌هێزى كۆمه‌ڵگه‌ن و پێویسته حكوومه‌ت بزانێت سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
گه‌نجان چالاكییه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه له بواره‌كانى: (فێر بوونى زمانى بیانى به گرووپ - دامه‌زراندنى تۆڕى گه‌نجان بۆ چالاكى خۆبه‌خشى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه درمه‌كان - گرووپى شاخ ڕه‌وى - چالاكى بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانى شار و خاوێن كردنه‌وه‌ى باخچه گشتیه‌كان).
نازه‌نین مه‌عرووف توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و باره‌یه‌وه به "وشه" ى گوت: "به بڕواى من ئێسته گه‌نجه به‌هۆى بوونى دۆخێكى سه‌خت هه‌ستیان به‌به‌رپرسیارییه‌تى كردووه و پێویسته حكوومه‌ت ناوه‌ندى ئه‌كادیمیا بكاته‌وه بۆ په‌ره‌دانى زیاتر به تواناكانیاتن به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌وه‌یه‌كى ئاماده‌ى ڕۆشنبیر و به‌توانمنا ده‌ست ده‌كه‌وێت".
فێربوونى زمانى بیانى به گرووپ له شاره‌كان به‌ربڵاوه:
ئێسته له شارى سلێمانى گه‌نجان به گرووپى جیا جیا هه‌وڵى فێربوونى زمانه بیانییه‌كان و له نێویشیاندا زمانى ئینگلیزى ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ناوى یه‌كێكه له‌و گرووپانه‌ى گه‌نجان خۆیان هه‌ڵستاون به‌سه‌رپه‌رشتى كردن و به‌ڕوه‌بردنى به شێوه‌یه‌كى خۆڕایى.
گرووپی خوێندنەوەی لاوان"Youth Reading Group": گرووپێکی خۆبەخشە و سەر بە ھیچ لایەن و ڕێکخراو دام و دەزگه‌یەک نی یە، گرووپەکە لە لایەن ڕێکخەر و دامەزرێنەری گرووپەکە كچێكى گه‌نج به‌ناوى (سارا بورھان عبدولڕه‌حمان)، لە 12ى ئابى ساڵى 2017 دامەزراوە، بیرۆکەی درووست کردنی گرووپەکەش ھەر لەلایەن "سارا"وە بووە بیرۆکەکە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە بۆچی شتێک نەکرێ لە ناو کوردا کە لە پاڵ گرنگی دان بە خوێندنەوەی کتێب بۆچی لایەنێکی تری وەک زمانی ئینگلیزی پەرەی پێ نەدرێ؟ بۆچی گه‌نجى کورد نەگاتە ئەو ئاستەی توانای گفتوگۆکردنی ھەبێ بە زمانێکی جیاواز لە زمانی دایک؟ ئەم پرسارانە و کۆمەڵێ ھۆکاری تر پاڵنەر بوو بۆ پێک‌ھێنانی گرووپێک بە زمانی ئینگلیزی، ئامانجی گرووپەکە بە گشتی خۆی لە دوو چەمکدا دەبینێتەوە، ئه‌وانیش: (پەرەدان بە خوێندنەوەی کتێب بە زمانی ئینگلیزی - گه‌نجى کورد توانای گفتوگۆ و موناقەشە كردنی ھەبێ بە زمانی ئینگلیزی).
کتێبەکانی گرووپ زیاتر خۆی لە چیرۆک و ڕۆمان دا دەبینێتەوە چونکە بەڕای ئه‌وان تێگەیشتنی چیرۆک و ڕۆمان ئاسانترە بۆ خوێنەر و زمانێکی سادەی ھەیە، وە لە داھاتوودا ھەوڵدەده‌ن کتێبی ئینگلیزی جۆراوجۆر بخوێننەوە، گروپەکەی ئه‌وان زیاتر گرنگی بە زمانی ئینگلیزی داوە چونکە به‌بڕواى ئه‌وان ئێسته زمانی ئینگلیزی زمانێکی جیھانی یە و بەدەر لە خولیای گه‌نجان بۆ فێربوونی زمانەکە، گه‌نجان ھەوڵیش ئەدەن سودی لێ وەربگرن چ لە ڕووی ئیش و کار چ لە ڕووی ڕۆشنبیری و فره‌وان کردنی فیکر و ھزریان واتە ھەم لە لایەنی مەعریفە و ھەم لە لایەنی بازرگانی ئەتوانن سوود لە زمانی ئینگلیزی وەربگرن.
ئه‌و گرووپه ئێسته ژمارەی ئەندامەکان لە 42 ئەندام زیاترە و ھیچ کەسێکی بیانی بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات، ھەمووی گه‌نجى کوردن و زۆرینەیان خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانن، جگە لە خوێندنەوەی کتێب ئه‌وان چالاکی جۆراوجۆرى تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وان ھیوا خوازن بتوانن لە داھاتوودا گرووپەکەیان زیاتر گەشە بکات و بتوانن گرووپی زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دابمەزرێنن بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی ڕۆشنبیری و لایەنی مەعریفەوە خزمەتێکی بچووک بە گه‌نجانى گەلی کورد بگەیەنین.
زمان کۆمەڵێک نیشانەی بڕیاردراوی ڕێسامەندە لە دەنگەکان یا نیشانەکانی گوتن و نووسین، کە لە لایەن کۆمەڵێک مرۆڤی سەر بە تاقمێکی کۆمەڵایەتی یا فەرھەنگییەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندی (تێگەیاندن و تێگەیشتن) بەکار دێت.
جگه له‌و گرووپه كه له سره‌وه‌دا وه‌ك نموونه باسمان كردووه، ئێسته له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و ئاماره نافه‌رمییه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه 83 گرووپى فێربوونى زمانى بیانى هه‌یه، گرووپه‌كان جگه له دانیشتن به كۆمه‌ڵ ئێسته فێربوونه له ڕێگه‌ى ئۆنڵاینه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌ى تۆڕ ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاسمان محه‌مه‌د كچێكى گه‌نجى قوتابى زانكۆیه و خاوه‌نى تۆڕێكى ئۆنڵاینى فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانییه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه به "وشه" ى گوت: "دواى ئه‌وه‌ى بیرمان كرده‌وه له زانكۆ له به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى جگه له خوێندن پێویسته به شێوه‌ى تر زیاتر خۆمان هان بده‌ین بۆ فێربوونى زمانى ئه‌ڵمانى، سه‌ره‌تا گرووپێكى داخراومان درووست كرد، كه ئه‌ندام بوون ته‌نیا بۆ قوتابیانى زانكۆكان بوو له به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى، به‌ڵام دواتر داواكارى زۆرى هه‌بوو ئێسته گرووپه‌كه‌مان كردووه به گشتى و تاكو ئێسته له ئاستى مام ناوه‌نده و 1860 گه‌نج سوودى له‌م گرووپه‌مان وه‌رگرتووه و هه‌ندێ جار گفتوگۆكانیشمان تا چه‌ند سه‌عاتێك به زمانى ئه‌ڵمانى ده‌بن".
مامۆستا خه‌سره‌و محێدین مامۆستاى زمانى فه‌ڕه‌نسى به "وشه" ى گوت: "گه‌نجان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك فێر بوونه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌كادیمایاى زمانه‌كان فێرى زمانى بیانى ده‌بن، ئه‌وانیش(نه‌بوونى مامۆستاى باش - گرانى له نرخى فێربوونى زمانه‌كان - هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن له گه‌نجه‌وه بۆ گه‌نجان په‌یامه‌كان باشتر ده‌گه‌ن - نه‌بوونى چالاكى له كاتى فێر بوونى زمانه‌كان، و چه‌ندان هۆكارى تر ) كه واى كردووه گه‌نجان په‌نا به‌رنه به‌ر فێربوونى زمان له ده‌ره‌وه‌ى په‌یامانگه‌كانى زمان.