لە یانەی چێڵسی نزیك بووەتەوە

:: PM:12:12:27/05/2018 ‌

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی تاڕدەیەكی زۆر لە گرێبەستكردن لەگەڵ ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نزیك بووەتەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی بیكات بە راهێنەری تیپەكەی لە وەرزی داهاتوودا.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی چێڵسی دوێنێ شەموو كۆبوونەوەیەكی 7 سەعاتییان لەگەڵ ساری و بەڕێوەبەری كارەكانی لە شاری لەندەنی پایەتەختی بەریتانیا ئەنجامداوە سەبارەت بە رێككەوتن و وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی.

بەگوێرەی سەرچاوەكە رۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆكی یانەی چێڵسی ئامادەیی خۆی پێشانداوە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێوان ساری و یانەی ناپۆلی بدات كە بە 8 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.
جێی باسە چەند رۆژێك پێش ئێستا یانەی ناپۆلی ئاشكرای كردبوو كە رێككەوتنیان لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی كردووە بۆ راهێنەرایەتی یانەكەیان لە شوێنی ساری لە وەرزی داهاتوودا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م